لە شەنگال ڕۆژ بە ڕۆژ یەکێتی و هاوپەیمانی هێز و لایەنە سیاسییەکان گەشتر و فراوانتر دەبێت. بەتایبەت لەگەڵ پرۆسەی هەڵبژاردنی پارێزگاکان، بزووتنەوەی سیاسی و کۆمەڵایەتی بەهێزتر بووە. وەک دەزانرێت لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، کوردیناسیۆنی هێز و پێکهاتەکانی شەنگال بە بەشداریی پارتە سیاسییەکانی وەک پادێ، یەکێتی و تەقەدوم و هەروەها بە بەشداری نوێنەرانی کولتوور و بیروباوەڕی شەنگال ڕاگەیەندرا. ئەم هاوپەیمانێتیه به بەرنامەی سیاسی و کۆمەڵایەتی، وڵامێکی بەهێز بوو له دژی ڕێککەوتنی 9ی تشرینی یەکەم و ڕێگری له زۆر پلانی بۆ سەر شەنگال کرد. دواجار لە ٢٢ی تشڕینی دووەمدا پارتی بزووتنەوەش بەشداری هاوپەیمانیەکە بوو.
هاوسەرۆکی پارتی ئازادی و دیموکراتیکی ئێزدیەکان (پادێ) حسێن حاجی سەبارەت بە کار و چالاکییەکانی هاوپەیمانی شەنگال و کاریگەریی هاوپەیمانیەکە لەسەر خەڵکی شەنگال و دەوڵەتی عێراق و ئامانجەکانیان بۆ ئایندە بۆ ئاژانسەکەمان ئەنەفە قسەی کرد.
"دەمانەوێت هەموو هێزی ئێزدکان بەشداری هاوپەیمانیەکە بن"
حسێن حاجی بە بیری هێنایەوە کە هاوپەیمانی هێز و لایەنە سیاسیەکانی شەنگال نزیکەی ساڵێکە کار و تێکۆشین دەکات و وتی:"بەرنامەی هاوپەیمانیەکە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی گەلی شەنگال دامەزراوە. پارتە سیاسیەکان، گەلەکەمان بە گشتی لەم ماوەیەی ڕابردوودا بە چاوی خۆی بینیان، ئەم هاوپەیمانییەی گەلی شەنگال گەیشتووەتە چ ئاستێک. بەڕاستی جێگای خۆشحاڵییە بۆ ئێمە کە پارتێکی تری سیاسی ئێزدییەکان، پارتی بزووتنەوەش بەشداری هاوپەیمانی گەلی شەنگال بووە. ئەم پارتەش خۆڕاگری دەکات و چەندین جار بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی عێراقی کردووە.
حسێن حاجی دەست نیشانی کرد کە دەیانەوێت ئەم هاوپەیمانییە فراوانتر بکەن وەها درێژی بە قسەکانیدا:"ئەمڕۆ و سبەیش دەرگای ئەم هاوپەیمانییە بەڕووی هەموو لایەنەکاندا کراوەیە، بەتایبەتی بەڕووی لایەنە ئێزدییەکاندا، هەروەها ئێمە دەمانەوێت هەموو هێزە ئێزدییەکان بەشداری ئەم هاوپەیمانیە بن بۆ ئەوەی پێکەوە بتوانین خزمەتی شەنگال بکەین.
"هاوپەیمانییەکە لەسەر ئاستی ئەوروپا و عیراق چاوپێکەوتنی گرنگی ئەنجامداوە"
حسێن حاجی سەبارەت بە کار و چالاکییەکانی هاوپەیمانییەکە لە ڕابردوو و دەرئەنجامی چالاکییەکان ئەم هەڵسەنگاندنەی کرد:"ئەم هاوپەیمانییە سەردانی وڵاتانی ئەوروپاشی کردووە، لەگەڵ پەرلەمانتارانی ئەوروپا کۆبوونەتەوە. لە عێراق هەروەها لەسەر ئاستی سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی پەرلەمان چاوپێکەوتنی ئەنجامداوە. ئێمە بابەتەکانی پەیوەست بە شەنگال هەم بە زارەکی و چ بە ڕاپۆرتەوە پێشکەش کردووە. هەروەها شاندی عەشاییری، ئەنجومەنی دیپلۆماسی ئیدارەی خۆسەریش لەم کۆبوونەوانەدا جێگەی خۆیان گرتەوە.
دۆسیەی شەنگال
حسێن حاجی زانیاری دا کە کار و چالاکییەکانی هاوپەیمانیەکە کاریگەری لەسەر سیاسەتی حکومەتی عێراقیش لەسەر شەنگال هەبووە و لە درێژەی قسەکانیدا وتی:"حکوومەتی عێراق ئێستا دەبێت ئەم هاوپەیمانییە لەبەر چاو بگرێت و داواکارییەکانی ئەم هاوپەیمانییە ببینێ، ئەمڕۆ ئێمە نوێنەرایەتی هەموو شەنگال دەکەین نەک تەنها نوێنەری لایەنێک. پێش ئێستا لە کۆبوونەوەکاندا پێیان دەگوتین گەلی شەنگال یەکگرتوو نین، بێ هاوپەیمانیین، ئێمەش ئێمەیش ڕێگەمان لەبەر ئەو پلانانە گرت. ئەمڕۆ هەر نوێنەرێکی پێکهاتەی ئێزدی لەم یەکێتییەدا جێگەی خۆی هەیە. ئێمە دەمانەوێت ئەم هاوپەیمانییە فراوانتر بکەین. دەرگامان بۆ هەموو گەلەکەمان کردۆتەوە کە دەستی یەکبگرن و لەسەر بنەمای ئێزدایەتی پەیڕەوی لە دۆزی شەنگال بکەن.
"گەلەکەمان خزمەت و بەرخۆدان بۆ شەنگال بەبنەما دەگرێت"
هاوسەرۆکی پادێ حسێن حاجی سەبارەت بە پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا و بۆچوونی گەل وتی:"گەل لە ئێستاوە گرنگی بەو ڕاستییە دەدات کە ئەو حزبە چ خزمەتێکی کردوون، داخوازییەکانی تا چەند گەیاندووتە دەوڵەت و تا چەند خزمەتیان کردووە و داوای مافی ئێزدییان کردووە. گەلەکەمان بەم بیرۆکەیە لە هەڵبژاردن نزیک دەبێتەوە.
"هاوپەیمانی بڕوای بە گەل بەخشی"
حاجی لە کۆتاییدا سەرنجی بۆ دەنگی ئەم یەکێتییە ڕاکێشا و وتی:"هەموو کەس دەبینن داواکارییەکانی ئەم یەکێتییە چین، کاتێک بەرنامەیمان دانا، نەک هەر بە پێی لایەنێکی سیاسی، بەڵکوو بە پێی میللەتێک، هەرێمێک دامانناوە. بەبێ گوێدانە جیاوازییەکان، ئێمە بەرنامەی خۆمان بۆ شەنگال بە گشتی داناوە. ئێمە لەسەر خاکی شەنگال داوای مافی هەموو گەلەکەمان کردووە. به هۆی ئه م ڕاستیەوه ئەم هاوپەیمانێتییه کاریگەریی له سەر کۆمەڵگا دانا و متمانه ی به کۆمەڵگا بەخشی. کۆمەڵگا بینی کە ئەم هاوپەیمانییە بۆ حزبێک یان حزبێکی سیاسی کارناکات بەڵکوو بۆ هەمووانە".