هەبەدەهە چالاکی سابۆتاژی ئەنجامدا

جەنگاوەرانی شەهید بێریتان (گوڵناز کاراتاش)ی هەبەدەهە لە ئامەد چالاکیی سابۆتاژیان ئەنجامدا.

لە راگەیەندراوی جەنگاوەرانی شەهید بێریتان (گوڵناز کاراتاش)ی بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) ئەم بابەتانە دیاریکران:

" هێرشەکانی سەر کرێکاران و رەنجدەران، گوشاری قورس لە زیندانەکان،تاریکی گۆشەگیری کە بێ پچڕان بەردەوامە، بۆردومانکردنی نامرۆڤانەی باشوور و رۆژئاوا و تیرۆرە ناجوامێرانەکان... بۆ رووخاندنی ئەم دیکتاتۆریە فاشیستیە، بڕیارداریمان بەهێزتر دەکات. دەوڵەتی فاشیست بەهەموو هێرشێکی، توڕەیی گەلەکەمان زیاتر دەکات و "هۆکارەکانی رووخانی زۆی زیاتر دەکات!

شەوی ٢٤ی تشرینی یەکەم ئێمە لە ئامەد چالاکی سابۆتاژمان ئەنجامدا. وەک جەنگاوەرانی شەهید بێریتان (گوڵناز کاراتاش)ی هەبەدەهە لە نوسینگەی تۆپراک ماهسولەری لە بسمل چالاکی سابۆتاژمان کرد. کۆگاکە بە تەواوەتی تەختی زەوی بوون و بوونە خۆڵەمێش.

جەنگاوەرانمان بە شێوەیەکی سەرکەوتوانە گۆڕەپانی چالاکیەکەیان جێهێشت.