هەبەدەهە لە ئامەد لەدژی ناوەندی تەداش چالاکی ئەنجامدا

هەبەدەهە لە ناوچەی بسملی ئامەد لەدژی ناوەندی بڵاوکردنەوەی تەداش چالاکی ئەنجامدا.

کۆمیتەی تەڤگەری شۆڕشگێری یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) کوردستان رایگەیاند، لە چوارچێوەی هەنگاوی تۆڵەی شۆرشگیری شەهید سیناندا ٢٢ی ئایار لە گەڕەکی کۆسەرلی ناوچەی بسملی ئامەد چالاکیان ئەنجامداوە.

هەبەدەهە باسی ئەوەی کرد، ئەندامانیان لەدژی ناوەندی بڵاوکردنەوەی تەداش چالاکی سابۆتاژیان ئەنجامداوە، لە ئەنجامی چالاکیەکەدا باڵەخانەکە بە تەواوی رووخێنراوە و وتی، "گورزی کۆتایی لە فاشیزم دەدەین."

هەبەدەهە ئاماژەی بەوەکرد، چالاکیەکە بۆ یادکردنەوەی ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری هەبەدەهە سینان دەرسیم و یادکردنەوەی هەموو شەهیدانی مانگی ئایار ئەنجامدراوە.

ف.ق