هەبەدەهە وێستگەیەکی سوتەمەنیی تێکشکاند
هەبەدەهە رایگەیاند، لە دژی وێستگەى سوتەمەنیی مۆیل (MOIL) لە یالیمکۆی پارێزگای مێردین چالاکییەکی سابوتاژیان ئەنجامداوە.
هەبەدەهە رایگەیاند، لە دژی وێستگەى سوتەمەنیی مۆیل (MOIL) لە یالیمکۆی پارێزگای مێردین چالاکییەکی سابوتاژیان ئەنجامداوە.
لە راگەیاندراوی کۆمیتەى کوردستانی بزووتنەوەى شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) لەبارەی ئەو چالاکییەوە هاتووە، "لە چوارچێوەی هەڵمەتی تۆڵەى شۆڕشگێڕیی شەهید سینان دێرسیم دا لە ١٩ی ئایاری لە بەردەم یالیمکۆ لە مێردین، جەنگاوەرەکانمان لە دژی وێستەگى سوتەمەنیی مۆیل چالاکیی سابوتاژیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا وێستگەکە بە تەواوی تێکشکا و زیانێکی ماددەیی گەورەی لێکەوتەوە".
ژ.ت