ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه له باره‌ی چالاكی گه‌ریلاكان راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌م بابه‌تانه باس كراون:
"تیمی گه‌ریلا گه‌ڕۆكه‌كانمان، به گیانێكی فیدایی ئاپۆیی شه‌ڕ ده‌كه‌ن و گورزی قورس له داگیركه‌ران ده‌ده‌ن. گه‌ریلاكانی ئازاددی كوردستان له هه‌لومه‌رجی هه‌ره دژوار‌دا به‌رخودانێكی مێژوویی ده‌كه‌ن و له چالاكی گه‌ریلاكاندا ١٠ داگیركه‌ر سزادران و ٣ داگیركه‌ریش برینداربوون و گورز له ئۆتۆمبێلێكی زریپۆش وه‌شێنرا. سوپای توركی داگیركه‌ر چه‌ندین جار به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی، ٩ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، ٢٧ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و ده‌یان جاریش به كاتیوشا و چه‌كی قورس گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی بۆردومان كرد.
زانیاری له باره‌ی چالاكی گه‌ریلا به‌م جۆره‌یه:
١.له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی زاپ:
-له ١٧ی تهمموز كاتژمێر ٠٩:٠٠ كاتێك داگیركه‌ران ویستیان به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران بچن، هێزه‌كانمان له داگیركه‌رانیاندا. له‌وێ ٢ داگیركه‌ر سزادران، داگیركه‌رێكیش برینداربوو و گورز له ئۆتۆمبێلێكی زریپۆش وه‌شێنرا.
-له ١٧ی تهمموز كاتژمێر ٢٢:٣٠ كاتێك هه‌لیكۆپته‌ری سكۆرسكی ویستی سه‌رباز له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران دابه‌زێنێت، هێزه‌كانمان ده‌ستڕێژی گولـله‌یان له هه‌لیكۆپته‌ره‌كه كرد. هه‌لیكۆپته‌ر نه‌یتوانی سه‌ربازه‌كان دابنێت و ناچار بوو له گۆڕه‌پانه‌كه بچێته ده‌ره‌وه.
-له ١٧ی تهمموز كاتژمێر ١٩:٥٠ كاتێك داگیركه‌ران له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید ئارژین بوون، تیمه گه‌ڕۆكه‌كانی یهژهئاستارمان له دوو قۆڵه‌وه له داگیركه‌رانیاندا. هه‌ر دوو قۆڵه‌كه به چه‌كی قورس و سوك له داگیركه‌ران دران و له‌و چالاكیهدا ٦ داگیركه‌ر سزادران.
٢.له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی جه‌نگی خابوری شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌شدا:
-له ١٧ی ته‌مموزدا داگیركه‌ران كاتێك ویستیان به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی بچن، دوو جار به تاكتیكی سابوتاژ لهواندرا. له‌و چالاكییه‌دا داگیركه‌رێك سزادرا، داگیركه‌رێكیش برینداربوو. ته‌رمی داگیركهرهكه تا شه‌و له ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانماندا مایه‌وه.
-له ١٧ی تهمموز كاتژمێر ١٩:١٠ داگیركه‌ران كاتێك ویستیان به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی بچن، له‌وان درا. له‌و چالاكیهدا داگیركه‌رێك سزادرا و داگیركه‌رێكیش برینداربوو.
٣.هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی:
له ١٧ی ته‌مموزدا سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی بۆردومان كران.
٤. هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر، كاتیوشا، چه‌كی قورس و فڕۆكه‌ی شه‌ڕ:
-١٧ی تهمموز به‌سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری، شاخی ئامێدی، شاخی ئێف ئێم، شاخی جودی و ئه‌شكه‌وتی برینداران درۆن سوڕانه‌وه.
-١٧ی تهمموز گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی به‌هار، شاخی ئامێدی، سیدار و ساجا و ده‌وروبه‌ری چه‌می زاپ ٩ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.
-١٧ی تهمموز گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ، كورشهژارۆ، شاخی هه‌كاری و شاخی ئامێدی ٢٧ جار له‌لایه‌ن هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ره‌وه بۆردومان كران.
-١٧ی تهمموز گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری، قه‌ڵای شهمچۆ و شاخی جودی به كاتیوشا و چه‌كی قورس له قه‌ره‌قۆڵه‌كانی سه‌ره سنووره‌وه بۆردومان كران".
هـ . ب