هه‌په‌گه: ١٠ داگیركه‌ر سزادران، ٤ سه‌نگه‌ریش روخێنران- نوێكراوه‌ته‌وه
له چالاكی گه‌ریلاكاندا له تیمه گه‌ڕۆكه‌كان و تونێله‌كانی شه‌ڕ: ١٠ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران، ٢ كامێرای ته‌رماڵ، كامێرایه‌كی حه‌راری و ٤ سه‌نگه‌ر تێك‌شكێنران.
له چالاكی گه‌ریلاكاندا له تیمه گه‌ڕۆكه‌كان و تونێله‌كانی شه‌ڕ: ١٠ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران، ٢ كامێرای ته‌رماڵ، كامێرایه‌كی حه‌راری و ٤ سه‌نگه‌ر تێك‌شكێنران.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه له‌باره‌ی بابه‌ته‌كه راگه‌ینراوێكی بڵاوكرده‌وه و باسی له‌وه‌كرد، "له چالاكی هێزه‌كانماندا له تیمه گه‌ڕۆكه‌كان و تونێله‌كانی شه‌ڕ، ١٠ داگیركه‌ر سزادراون، ٢ كامێرای تهرمیا، كامێرایه‌كی حه‌راری و ٤ سه‌نگه‌ر تێكشكێنراون. داگیركه‌ران ٢١ جار به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر تونێله‌كانی شه‌ڕ. گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانیش ٤ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، ١٩ جاریش به هه‌لیكۆپته‌ر بۆردومان كراون".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا له باره‌ی هێرشه‌كان و چالاكییه‌كانه‌وه ئه‌م زانیارییانه بڵاوكراوه‌ته‌وه:
له هه‌رێمی زاپ
١٤ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٨:٢٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید شاهین له دژی داگیركه‌ران كه هه‌وڵیاندا به ته‌قه‌مه‌نی هێرشبكه‌نه سه‌ر تونێله‌كانی شه‌ڕی شه‌هید هه‌ورێ، به نیشان شكێن چالاكی ئه‌نجامدرا. له ئه‌نجامی چالاكیه‌كه‌دا داگیركه‌رێك سزادرا و داگیركه‌ران ناچاربوون تائاستێك بكشێنه‌وه.
١٥ی حوزیه‌ران كاتژمێر ٠٠:٢٠ و ٠٢:٢٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كاركه‌ر به نیشان شكێن له داگیركه‌ران درا. له‌و چالاكییه سه‌ركه‌وتووانه‌ی هێزه‌كانی یهژهئاستارمان ٢ داگیركه‌ر سزادران.
له هه‌رێمی مه‌تینا:
١٤ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٩:٣٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری به نیشان شكێن له داگیركه‌ران درا، له ئه‌نجامدا داگیركه‌رێك سزادرا.
١٥ی حوزه‌یران كاتژمێر ٠٥:٠٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری به چه‌كی نیمچه ئۆتۆماتیك له داگیركه‌ران درا. له ئه‌نجامدا داگیركه‌رێك سزادرا، سه‌نگه‌رێكی داگیركه‌رانیش به ته‌واوه‌تی رووخێنرا.
له هه‌رێمی ئاڤاشین:
١٤ی حوزه‌یران كاتژمێر ٠٤:٣٥ له هه‌رێمی مه‌رڤانۆس له دژی داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی شاخی كانی بی چالاكی هه‌ماهه‌نگی گه‌ریلا ئه‌نجامدرا. سه‌ره‌تا له سه‌نگه‌رێكی چه‌كی ئه‌ی ٤ درا. له ئه‌نجامدا ٢ داگیركه‌ر سزادران، چه‌كی ئه‌ی ٤ و سه‌نگه‌ره‌كه به ته‌واوی تێك‌شكان. دواتریش له سه‌نگه‌رێكی داگیركه‌ران درا كه ٣ داگیركه‌ری تێدابوون. له‌وێ ٣ داگیركه‌ر سزادران، سیستمێكی كامێرای ته‌رمال و سه‌نگه‌رێك تێك‌شكێنران. هه‌روه‌ها سیستمێكی كامێرای حه‌راری، سیستمێكی كامێرای ته‌رماڵ و سه‌نگه‌رێكی دیكه‌ش تێك‌شكێنران.
هێرشه‌كانی داگیركه‌ران
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر كه به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی ئه‌نجامی داون:
له ١٤ی حوزه‌یران له كاتژمێر ١٤:٣٠دا جارێك توینێلهكانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ به ته‌قه‌مه‌نی بۆردومان كران.
١٤ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٥:١٥ و ١٦:٠٥ تونێله‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كاركه‌ر به ته‌قه‌مه‌نی ٢ جار بۆردومان كران.
١٤ی حوزه‌یران تونێله‌كانی شه‌ڕی شه‌هید هه‌وری له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید شاهین ١٧ جار بۆردومان كران.
له ١٥ی حوزه‌یران كاتژمێر ٠٧:٠٠ داگیركه‌ران كاتێك ویستیان نزیكی تونێله‌كانی شه‌هید زه‌مانی له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری ببنه‌وه، هێزه‌كانمان له داگیركه‌رانیاندا. داگیركه‌ران ناچاربوون تائاستێك بكشێنه‌وه. دواتر به چه‌كی كیمیایی كه دوكه‌ڵه‌كه‌ی به‌ڵه‌ك و بۆنه‌كه‌ی وه‌ك دیتۆڵ و مادده‌ی پاككه‌ره‌وه بوو تونێله‌كانی شه‌ڕ بۆردومان كران.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و فڕۆكه‌ی شه‌ڕ
له ١٤ی حوزه‌یران گۆڕه‌پانه‌كانی شاخی جودی، وه‌رخه‌لێ، ساجا و چه‌مچۆ و گۆڕه‌پانی چراڤی سه‌ر به هه‌رێمی گاره به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ ٨ جار بۆردومان كران.
له ١٣ و ١٤ی حوزه‌یران شاخی ئێف ئێم، شاخی جودی، شاخی هه‌كاری و گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كوڕه‌ژارۆ به هه‌لیكۆپته‌ر ١٩ جار بۆردومان كران.
له ١٤ و ١٥ی حوزه‌یران شاخی ئامێدی، شاخی جودی و گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید شاهین به كاتیوشا بۆردومان كران.
هـ . ب