هه‌په‌گه‌ ناسنامه‌ی ٣ شه‌هیدی بڵاوكرده‌وه‌

هه‌په‌گه‌ ناسنامه‌ی ٣ گه‌ریلای ئاشكرا كرد، كه‌ له‌ مه‌تینا شه‌هید بوون و ڕایگه‌یاند، "ئێمه‌ جارێكی دیكه‌ به‌ڵێنمان دووپاتده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ درێژه‌ به‌ هێنانه‌دی خه‌ونه‌كانیان ده‌ده‌ین".

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌ له‌باره‌ی ٣ گه‌ریلا كه‌ له‌ مه‌تینا شه‌هید بوون ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌:

"هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كه‌ هه‌موو هێزه‌كانی خۆی له‌ هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا خستووه‌ته‌ ئاماده‌باشیه‌وه‌، به‌ تێكۆشانی گیانبازی و به‌رخۆدانی ئه‌فسانه‌یی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان پووچه‌ڵ ده‌كرێنه‌وه‌. هاوڕێیانمان ڤیان، سه‌رهه‌ڵدان و فەرهاد، كه‌ پێشه‌نگی ئه‌م به‌رخۆدانه‌ ئه‌فسانه‌ییه‌ بوون، له‌و تێكۆشانه‌ پیرۆزه‌دا شه‌هید بوون و ناوی خۆیان له‌ مێژووی ئازادی گه‌له‌كه‌مان تۆمار كرد. ئه‌م هاوڕێ قاره‌مانانه‌مان، كه‌ هه‌موو ساته‌كانیان به‌ گه‌له‌كه‌مان به‌خشی، به‌ كه‌سایه‌تی گیانبازی خۆیان، به‌ تامه‌زۆرییان بۆ ئازادی، به‌ هه‌وڵ و فیداكاری هه‌موو كات له‌ تێكۆشانماندا یادیان ده‌كرێته‌وه‌ و به‌ زیندوویی ده‌هێڵرێنه‌وه‌.

سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی هه‌موو گه‌لی كوردستان، به‌تایبه‌تی بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی هاورێیانمان ڤیان، سه‌رهه‌ڵدان و فەرهاد ده‌كه‌ین و به‌ڵێنمان دووپاتده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ درێژه‌ به‌ هێنانه‌دی خه‌ونه‌كانیان ده‌ده‌ین.

ناسنامه‌ی هاوڕێ شه‌هیده‌كانمان به‌مجۆره‌یه‌:

ناسناو: ڤیان مێردین

ناو و پاشناو: له‌یلا ئه‌لچیئۆغڵۆ

شوێنی له‌دایكبوون: مێردین

ناوی دایك و باوك: ئه‌مینه‌-سه‌یفه‌دین

كات و شوێنی شه‌هید بوون:١ی ته‌مووزی ٢٠٢٣/ مه‌تینا

 

ناسناو: سه‌رهه‌ڵدان تێكۆشه‌ر

ناو و پاشناو: موراد ئاكیول

شوێنی له‌دایكبوون: شڕنه‌خ

ناوی دایك و باوك: به‌سنا-سه‌فه‌ر

كات و شوێنی شه‌هید بوون: ١٩ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٣/ مه‌تینا

 

ناسناو: فەرهاد بانه‌

ناو و پاشناو: بێهروز عوبه‌یدی

شوێنی له‌دایكبوون: بانه‌

ناوی دایك و باوك: زێڕین- عه‌بدوڵا

كات و شوێنی شه‌هید بوون: ٢٥ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٣/ مه‌تینا

ژ.ن