هه‌په‌گه‌ ناسنامه‌ی سێ شه‌هیدی راگه‌یاند

هه‌په‌گه‌ ناسنامه‌ی سێ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه‌ له‌ هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا شه‌هیدبوون و رایگه‌یاند، "له‌ رێگای ئازادیدا كه‌ ئه‌و هاوڕێ به‌نرخانه‌مان رووناكیان كرده‌وه‌، په‌یمان دووباره‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر بكه‌ین".

ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌ له‌ باره‌ی ناسنامه‌ی ئه‌و سێ گه‌ریلایه‌ی شه‌هید بوون ئه‌م زانیاریانه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌:

"٢٣ی كانونی دووه‌م، له‌ هێرشی ئاسمانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا، هاوڕێیانمان ئامارا، ڤیان و فه‌رمان شه‌هید بوون. له‌ دژی هێرشه‌ داگیركارییه‌كانی ساڵی رابردوو له‌سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا، هاوڕێیانمان ئامارا، ڤیان و فه‌رمان به‌شداربوون له‌ تێكۆشانی بێ وچان. له‌ ناچاركردنی سوپای توركی داگیركه‌ر به‌ پاشه‌كشێ له‌ ئاڤاشین و زاپ رۆڵێكی گرنگیان گێڕا. خواست و پێداگری هاوڕێیانمان ئاماران، ڤیان و فه‌رمان له‌ تێكۆشاندا هێز به‌ شه‌ڕی ئازادی و تێكۆشانمان ده‌به‌خشێت.

زانیارییه‌كان له‌ باره‌ی ناسنامه‌ی هاوڕێیانی شه‌هیدمان به‌م جۆره‌یه‌:

ناسناو: ئامارا بۆتان

ناو و پاشناو: دیلان بایجان

شوێنی له‌دایكبوون: وان

دایك و باوك:خانگوڵ- ئیدریس

كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٣ی كانونی دووه‌می ٢٠٢٢/ هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا

 

ناسناو: ڤیان سه‌ما ئایدن

ناو و پاشناو: هێڤیدار بیلگیچ

شوێنی له‌دایكبوون: مێردین

دایك و باوك:مه‌ولوده‌- یوسف

كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٣ی كانونی دووه‌می ٢٠٢٢/ هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا

 

ناسناو: فه‌رمان ئاگری

ناو و پاشناو: شاهین تاشكین

شوێنی له‌دایكبوون: شڕنه‌خ

دایك و باوك: ته‌یبه‌ت- مه‌تحی

كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٣ی كانونی دووه‌می ٢٠٢٢/ هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا

 

هه‌ڤاڵانمان ئامارا، ڤیان و فه‌رمان كه‌ له‌ به‌رخودانی نه‌به‌ردی و ئه‌فسانه‌یی ساڵی ٢٠٢١دا رۆڵی مێژوویان گێڕابو به‌ چالاكییه‌كانیان بوونه‌ خاوه‌ن رۆڵ كه‌ دوژمن له‌ زۆر گۆڕه‌پان بكشێته‌وه‌. سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ی هێژای هه‌ڤاڵانمان ئامارا، ڤیان و فه‌رمان به‌ تایبه‌تی و گه‌لی وڵاتپارێزی كوردستان به‌ گشتی ده‌كه‌ین. به‌ڵێنی خۆمان دووباره‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ له‌سه‌ر رێگای ئازادی كه‌ هه‌ڤاڵانی هێژامان رووناكیان كردووه‌ته‌وه‌، به‌دڵنیاییه‌وه‌ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنین".

هـ . ب