ههرهسی بهفر، ٦ کۆڵبەر له سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چارەنووسیان نادیارە
بەهۆی ڕوودانی هەرەسی بەفر لە ناوچە سنووریەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ناوچەی گەڤەری جوولەمێرگ-ی باکووری کوردستان، ٦کۆڵبەر بێسەروشوێنن.
بەهۆی ڕوودانی هەرەسی بەفر لە ناوچە سنووریەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ناوچەی گەڤەری جوولەمێرگ-ی باکووری کوردستان، ٦کۆڵبەر بێسەروشوێنن.
لە هەرێمە سنووریەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و شارۆچکەی گەڤەری جوولەمێرگ ٦کۆڵبەری کورد بێسەروشوێن بوون و گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە.
لە دوای هەرەسی بەفرەکە کە ڕۆژی یەکشەممە ڕوویداوە ،هیچ هەواڵێک لەو ٦کۆڵبەرە دەست نەکەتووە.
بنەماڵەی کۆڵبەرەکان وتیان کە هەرەسی بەفر لە ڕووی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە و لە نزیک سنوور ڕوویداوە.
بنەماڵەکان بۆ دۆزینەوەی کۆڵبەرەکان چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە ، بەڵام تا ئیستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ئەو ٦کۆڵبەرە دەست نەکەوتووە.
ک-ش