هەڵمەتی ئازادی: پێویستە هەڵمەتەکەمان بەرفراوانتر بکەین

وتەبێژانی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' سەرنجیان خستەسەر پرۆسەی چارەسەری ئێستا و بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بانگەوازییان بۆ بەرفراوانترکردنی هەڵمەتی ئازادی کرد.

هەڵمەتی ئازادی

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەییدا کوردان و دۆستانیان چەندین چالاکی ئەنجام دەدەن. لە بارەی ئەو پرسانەوە وتەبێژانی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' زوبەیدە زومروت، خاتیب دیجلە و سینان ئۆنال بۆ ئاژانسمان قسەیان کرد.

چارەسەری بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دێتە ئاراوە

خاتیب دیجلە: لە ١٦ی شوباتدا تۆڕی نێونەتەوەی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان' لە پەڕلەمانی ئەورووپادا دامەزرا، دواتر چەندین تۆڕی دیکەی کۆمەڵایەتی و ڕۆژنامەوانی بە هەمان مەبەست دامەزرا. چالاکییەکان بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەچوو. بۆ گەشتن بە ئامانجی سەرەکی و کاریگەری درووستکردن لە سەر تورکیا، پێویست بە بەرفراوانترکردنی هەڵمەتەکە دەکات. بۆ هەمووان ڕوونبوەتەوە چارەسەری بە ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ دێتە ئاراوە.

ناچاربوونی تورکیا دەرنجامی هەڵمەتەکەیە

زوبەیدە زومروت: دەوڵەتی تورک بە هۆی کاریگەری هەڵمەتەکەوە ئیدی ناتوانێت حەقیقەتی گۆشەگیری پەردەپۆش بکات. بۆیە ناچار بوو دوای ٤٩ مانگ ڕێگە بە دیداری ئیمراڵی بدات. نەخشەڕێگەکەی ڕێبەر ئاپۆ نیشاندەری ئەوەیە ئازادی و چارەسەری ئاشتی هەموو گرێدراوی یەکترن.

تێکۆشانمان فرە لایەن بکەین

سینان ئۆناڵ: بێگومان گەلانی کوردستان لەهەموو ڕوویەوەکەوە چالاکییان هەبووە، بۆ بەردەوام بوون و کاریگەرتربوونی هەڵمەتەکە پێویستە بیگۆڕین بۆ بزووتنەوەی کۆمەڵایەتی. پێویستە  هەوڵدانی یاسایی لە دژی پیلانگێڕی بگرینەبەر. ڕووداوە سیاسییەکان ئاماژەدەری ئەوەن ساڵی ٢٠٢٥ ساڵێکی گرنگە. بۆ گەیشتن بە ئامانجی خۆی پێویستە لە هەموو کات و شوێنێکدا چالاکیی هەڵمەتەکە بەرفراوانتر بکەین.