هەپەگە: ٢ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران

گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە گۆڕەپانی چەمچۆی هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بە چەکی قورس چالاکیان کرد. لە ئەنجامدا ٢ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، "لە ئەنجامی چالاکی گەریلاکانماندا ٢ داگیرکەر سزادراون. سوپای تورکی داگیرکەر جارێک بە بۆمبی قەدەغە و بە دەیان جاریش بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومانی سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلای کردووە. لەهەمان کاتدا ٣ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومانی گۆڕەپانی گەریلای کردووە.

زانیاری بەرفراوان لەسەر چالاکی و هێرشەکان بەم جۆرەیە:

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ:

١ی کانونی دووەم کاتژمێر لە نێووان ٠٨:٠٠ و ١٢:٠٠ لە ناحیەی شێلادزێی ئامێدی لە بەرامبەر داگیرکەران لە دەوروبەری گوندی سیدا و گۆڕەپانی چەمچۆ، تیمە گەڕۆکەکانمان ٣ جار بە چەکی سوک، ٣ جاریش بە چەکی قورس چالاکییان کرد.

١ی کانونی دووەم کاتژمێر ١١:٣٠ لە دژی داگیرکەران لە نزیک گۆڕەپانی چەمچۆی ناحیەی شێلادزێی ئامێدی تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس چالاکییان کرد. لە ئەنجامدا ٢ داگیرکەر سزادران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی؛

١ی کانونی دووەم لە نزیک گۆڕەپانی چەمچۆ لە ناحیەی شێلادزێ سەنگەرەکانی بەرخودان جارێک بە بۆمبی قەدەغە بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

٣١ی کانونی یەکەم و ١ی کانونی دووەم دەوروبەری گوندی دەرەشێی گارە و گۆڕەپانی سەری مەتینا لە مەتینا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ٣ جار بۆردومان کران.

١ی کانونی دووەم لە ناحیەی شێلادزێی ناوچەی ئامێدی سەنگەرەکانی گەریلا لە نزیک گۆڕەپانی چەمچۆ و گوندی سیدا بە دەیان جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران".

هـ . ب