هەپەگە:٤ داگیرکەر سزادران، سەنگەرێک لەناوبرا

لە چالاکی گەریلاکانی ئازادیی کوردستاندا ٤ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران، سەنگەرێک و سیستمێکی کامێرای حەراری لەناوبران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی  هەپەگە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: "لەئەنجامی چالاکی هێزەکانمان ٤ داگیرکەر سزادران، سەنگەرێک و سیستمێکی کامێرای حەراری لەناوبران.

سوپای تورکی داگیرکەر سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلای ١٥ جار بە چەکی کیمیایی و ٣ جاریش بە بۆمبی قەدەغە بۆردومان کرد. لەهەمان کاتدا ٤ جار بە فڕۆکەی شەڕ، بە دەیان جاریش بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کرد.

زانیاری بەرفراوان لەسەر چالاکییەکانی گەریلا و هێرشەکان بەم جۆرەیە:

"لەچوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛

١٥ی کانونی یەکەم لە ناحیەی شێلادزێی ناوچەی ئامێدی، لە دژی داگیرکەران لە دەوروبەری گوندی سیدا و هەرێمی چەمچۆ چالاکی ئەنجامدرا. لە ئەنجامدا:

کاتژمێر ٠٧:٠٠ و ١٩:٢-تیمە گەڕۆکەکانمان بە نیشانشکێن لە داگیرکەرانیاندا، ٢ داگیرکەر سزادران.

کاتژمێر ٠٨:٣٠، ١٣:٣٠، ١٤:٠٠، ١٥:٠٠ و ١٥:٣٠ تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی سوک و قورس ٥ جار لە داگیرکەرانیاندا.

لە نیوەڕۆدا لە دژی داگیرکەران کە روویان کردبووە سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا هێزەکانمان بە سابۆتاژ چالاکییان کرد. لە ئەنجامدا لانیکەم داگیرکەرێک سزادرا.

لە نیوەڕۆدا سیستمێکی کامێرای حەراری کە داگیرکەران لە دەوروبەری سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا جێگیریان کردبوو، لە لایەن تیمە گەڕۆکەکانی یەژاستارمانەوە لەناوبرا.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی خواکورک:

١٥ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٦:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی شەهید شاهان، تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا. لەو چالاکییەدا داگیرکەرێک سزادرا و سەنگەرێک لەناوبرا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی:

١٥ی کانونی یەکەم کاتژمێر لە نێوان ٠٨:٣٠ و ١٦:٠٠ لە ناحیەی شێلادزێی ناوچەی ئامێدی سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە نزیک هەرێمی چەمچۆ ١٥ جار بە چەکی کیمیایی و ٣ جاریش بە بۆمبی قەدەغە بۆردومان کران. لەهەمان کاتدا داگیرکەران تایەی ئۆتۆمبێلیان سوتاند و دوکەڵە ژەهراوییەکەیان بەرەو سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا ئاراستە کرد.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

١٥ی کانونی یەکەم گۆڕەپانی دؤلی لۆلانی خواکورک و گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی ٤ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

١٥و ١٦ی کانونی یەکەم گۆڕەپانەکانی بەرخودانی چەمچۆ، سیدا و شاخی ئێف ئێم، گڕەپانەکانی شاخی شەهید حەقی، شاخی شەهید کامورانی خواکورک و دۆڵی لۆلان بە دەیان جار بە کاتیوشا، هاوەن، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران".

هـ . ب