هەپەگە: ٤ درۆن و کامێرایەکی چاودێری تێکشکێنران

گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە هەرێمی زاپ لە چالاکیەکدا چوار درۆن و کامێرایەکی چاودێری تێکشکاندووە.

چالاکیەکانی گەریلا

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە پەیوەست بە چالاکیەکانی گەریلا و ‌هێرشەکانی داگیرکاری ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیە:

"لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛

١٨ی حوزەیران لە کاتژمێر ١٨:٠٠خولەکدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم درۆنێکی داگیرکەران کە بە ئاسمانی هەرێمەکەدا دەخولایەوە بە چەکی تاکەکەسی خرایە خوارەوە.

١٩ی حوزەیران لە کاتژمێر ١٥:٤٠خولەکدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم درۆنێکی داگیرکەران کە بە ئاسمانی هەرێمەکەدا دەخولایەوە بە چەکی تاکەکەسی خرایە خوارەوە.

١٧ی حوزەیران کاتژمێر ١٠:٣٢خولەک لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بە ڕێبازی نیشانەشکێنی درۆنێکی داگیرکەران خرایە خوارەوە.

١٧ی حوزەیران لە کاتژمێر ٢٣:١٠خولەکدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بە چەکی نیوە ئۆتۆماتیک گورز لە داگیرکەران وەشێنرا.

١٨ی حوزەیران لە کاتژمێر١٣:٤٠خولەکدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بە ڕێبازی نیشانەشکنی کامێرایەکی چاودێری تێکشکێنرا، گورزیش لە حەشارگەیەکی داگیرکەران وەشێنرا.

١٩ی حوزەیران کاتژمێر ٠٧:٢٥خولەک لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران وەشێنرا، هەروەها گورز لە حەشارگەیەکی داگیرکەرانیش وەشێنرا.

١٩ی حوزەیران لە کاتژمێر ١٨:٣٥خولەکدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بە چەکی نیوە ئۆتۆماتیکی گورزلە داگیرکەران وەشێنرا. چالاکیەکە لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

١٨ی حوزەیران کاتژمێر٥:٣٥ خولەکدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران وەشێنرا، لە ئەنجامدا جموجۆڵی داگیراکەران وەستێنرا.

١٨ی حوزەیران لە کاتژمێر١٥:٣٠خولەکدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی بە چەکی تاکەکەسی درۆنێک خرایە خوارەوە. چالاکیەکە لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

١٩ی حوزەیران لە کاتژمێر٠٩:٢٥ و ١٧:٢٠ خولەکەدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران وەشێنرا کە دەیانویست سیستەمی کامێرای چاودێری جێگیربکەن، لە ئەنجامدا جموجۆڵی داگیراکەران وەستێنرا.

‌هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛

١٨ و ١٩ی حوزەیران لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ تونێلەکانی شەڕمان لە گۆڕەپانی شاخی ئێف ئێم جارێک بە تەقەمەنی قەدەغەکرا و جارێکیش بە درۆنی جەنگی بۆردوومانکرا.

هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک؛

١٧، ١٨ و ١٩ی حوزەیران لە گۆڕەپانەکانی نەورۆز، شاخی زەرگەل و سیلێی هەرێمی قەندیل ٤ جار، لە گۆڕەپانەکانی سنین، لۆلان و کەندەکۆلایی هەرێمی خواکوڕک ٥ جار، لە گۆڕەپانەکانی شاخی زەنگل، شاخی ڕەشیدی هەرێمی گارە ٢ جار، یەکجار لە گۆرەپانی بەرخۆدانی دەرگەلی هەرێمی مەتینا، لە گۆڕەپانەکانی شاخی جودی و شاخی بەهاری هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ٤ جار؛ بە گشتی ١٦ جار بە فرۆکەی جەنگی ئەو شوێنانە بۆردوومانکراون.

١٨ و ١٩ی حوزەیران بە هەلیکپۆتەری داگیرکەران ‌بۆردوومانی گۆڕەپانی بەرخۆدانی شێلازیی هەرێمی مەتینا کرا."