هەپەگە: ٦ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران
لە چالاکی گەریلاکانی هەپەگەدا ٦ داگیرکەر سزادران، ٢ داگیرکەریش برینداربوون. لە چالاکییەکاندا ٢ کامێرای حەراری و خێمەیەکی سەربازیش لەناوبران.
لە چالاکی گەریلاکانی هەپەگەدا ٦ داگیرکەر سزادران، ٢ داگیرکەریش برینداربوون. لە چالاکییەکاندا ٢ کامێرای حەراری و خێمەیەکی سەربازیش لەناوبران.
ناوەندی راگەیاندنی هەپەگە رایگەیاند: "سوپای تورکی داگیرکەر کە تاوانی شەڕ دەکات، لە بەرامبەر گەلەکەماندا سیاسەتی قڕکردنی گرتووەتەبەر و لەبەرامبەر ئەو سیاسەتانەدا گەریلاکانی ئازادی کوردستان وەک گەورەترین بەربەست دەبینێت. سوپای تورکی داگیرکەر بە بەکارهێنانی شێوازەکانی شەڕی چەپەڵ دەیەوێت بگاتە ئەنجام. لە ١٤ی نیسانەوە تائێستا لەوکاتەوەی ئۆپراسیۆنی داگیرکاری دەستیپێکراوە تائێستا، بۆمب و چەکی کیمیایی کە لە ئاستی نێونەتەوەییدا قەدەغەن بەکارهێنراوە. لە ٢١ی تشرینی یەکەمیشدا سوپای تورکی داگیرکەر تاوانی شەڕی ئەنجامداو ٦ جار سەنگەرەکانی شەڕی بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی و ٤ جاریش بە فڕۆکەی شەڕ و بە دەیان جاریش بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کردووە.
لەبەرامبەر ئەم داگیرکارییەشدا هێزەکانمان درێژە بە بەرخودانی مێژوویی خۆیان دەدەن و گورز لە داگیرکەران دەوەشێنن. لە چالاکی هێزەکانماندا ٦ داگیرکەر سزادران، ٢ داگیرکەریش برینداربوون، دوو کامێرای حەراری و خێمەیەکی سەربازی لەناوبران.
زانیاری لەسەر چالاکییەکان و هێرشەکان بەم جۆرەیە:
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ:
لە ٢١ی تشرینی یەکەمدا لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیانداو ٢ داگیرکەر سزادران.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی خواکورک:
لە ٢١ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٨:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی خواکورک دوو سیستمی کامێرای حەراری کە داگیرکەران لە گۆڕەپانەکەدا جێگیریان کردبوون لە لایەن هێزەکانمانەوە لەناوبران.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید ساڤاش مەرعەشی جەنگی خابوردا:
لە ٢٢ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٨:٢٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی تیمە گەڕۆکەکانمان لە دوو قۆڵەوە بە چالاکییەکی هەماهەنگی گەریلایی لە داگیرکەرانیاندا. قۆڵی یەکەم گروپێک داگیرکەریان بە چەکی سوک گولـلەباران کرد و ٤ داگیرکەریان سزادا. قوڵی دووەمی چالاکی بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک گورزیان لە خێمەیەکی داگیرکەران وەشاند و خێمەکەیان لەناوبرد. لەو چالاکییە کاریگەرەی هێزەکانماندا کە لە نزیکەوە بە تاکتیکە دزەکردنەناوەوە ئەنجامدرا ٤ داگیرکەر سزادران، ٢ داگیرکەریش برینداربوون و خێمەیەکی سەربازی لەناوبرا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی:
لە ٢١ی تشرینی یەکەمەوە سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی و سەنگەرەکانی شەڕی شەهید فەلات لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا ٦ جار بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی بۆردومان کران.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:
لە ٢١ی تشرینی یەکەم دەوروبەری ئاوی زاپ ٤ جار لە لایەن فڕۆکەی شەڕەوە بۆردومان کرا.
لە ٢١ی تشرینی یەکەم گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی، چەمچۆ و ساجا بە دەیان جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران.
لە ٢١ی تسرینی یەکەم گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی فڕۆکەی سیخوڕی سوڕانەوە.
لە ٢١ی تشرینی یەکەم سوپای تورکی داگیرکەر بە حەفارە و شۆفڵ هەوڵیدا سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی کارکەر بڕوخێنێت.
هـ . ب