هەپەگە: ٧ داگیرکەر سزادران

لە چالاکیەکانی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستاردا کە لە چوارچێوەی هەنگاوی هەڵۆکانی زاگرۆس و جەنگی خابوردا ئەنجام دەدرێن، ٧ سەربازی داگیرکەری تورک سزادران و ٢ سەربازیش بریندار بوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکیەکانی گەریلا و هێرشەکانی داگیرکەری راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیەنراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"هێزەکانی پاراستنی ئاسمانی شەهید دەلال ٢٠ی ئایار کاتژمێر ٢٠:١٠ لە هەرێمی مەتینا لە ئاسمانەوە لە داگیرکەرانیاندا لە گردی ئازاد. چالاکیەکە بە شێوەیەکی سەرکەوتوانە ئەنجامدرا.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری هەڵۆکانی زاگرۆسدا:

٢١ی ئایار کاتژمێر نزیکەی ١٣:٠٠ – ١٤:٣٠ لە هەریمی زاگرۆس بە چەکی قۆڕس لەدژی داگیرکەران لە گۆڕەپانی قەلای بێدەوێ و گردی شەهید مونزور چالاکی ئەنجامدران.

٢٢ی ئایار کاتژمێر ٠٩:٣٠ لە گردی مەرڤانۆس لەدژی داگیرکەران بە چەکی قۆڕس چالاکی ئەنجامدرا. گورزی گەورە لە داگیرکەراندرا، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا.

٢٢ی ئایار کاتژمێر لەنێوان ١٢:٠٠ – ١٣:٠٠ لەدژی داگیرکەران لەسەر گردی شەهید بەرخۆدان لە هەرێمی زاپ بە چەکی قۆڕس چالاکی ئەنجامدرا.

٢٣ی ئایارکاتژمێر ٠٥:٠٠ لە گۆڕەپانی مەرڤانۆسی هەرێمی ئاڤاشین، لەدژی داگیرکەران لە گردی کانی قڕێژ لە دوو لاوە بە شێوەیەکی کۆردینە چالاکی ئەنجامدرا. بەرەی یەکەم لە سەنگەرەکانیدا و سەنگەرەکانی بە تەواوی لەناوبرد و داگیرکەران کە لە ناویدابوون سزادران. بەرەی دووەمین لە سەنگەرێکی دیکەیدا، بەڵام ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگیری جەنگی خابوردا:

٢١ی ئایار کاتژمێر ٢٣:٠٠ لە هەرێمی حەفتانین لەدژی داگیرکەران لەسەر گردی کۆردینە بە چەکی تەرمال چالاکی ئەنجامدرا. لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا.

٢٢ی ئایار کاتژمێر ١٣:٠٠ لە هەرێمی مەتینا، داگیرکەران هەوڵیاندا بچنە ناو تونێلەکانی شەڕ لە گردی زەندورا. هێزەکانمان رێگەیان نەدا داگیرکەران نزیکی تونێلەکان ببنەوە و لە نزیکەوە لە داگیرکەرانیاندا. لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا و ٢ داگیرکەر بریندار بوون. داگیرکەران ترسان و هەڵهاتن، کەلوپەلی سەربازی خۆیان بەجێهێشت و هێزەکانمان دەستیان بەسەر ئەو کەلوپەلانەدا گرت.

٢٢ی ئایار کاتژمێر ١٨:٠٠ لە هەرێمی مەتینا لەدژی داگیرکەران لە سەر گردی ئازاد لە دوولاوە بە شێوەیەکی کۆردینەیی چالاکی ئەنجامدرا. لە دوو لاوە لە داگیرکەراندرا و ٤ داگیرکەر سزادران. دوای چالاکیەکە داگیرکەران ناوچەکەیان بۆردومان کرد و کاتژمێر ٢١:٠٠ هەلیکۆپتەرە سکورسکیەکان لاشەی کوژراوەکانیان گواستەوە بۆ هەرێمێکی دیکە.

سوپای داگیرکەری تورک بە هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی جەنگی هێرشی لەبەرانبەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا ئەنجامدا.

زانیاری فراوان لەبارەی هێرشەکان بەم شێوەیەیە:

٢١ی ئایار کاتژمێر لەنێوان ٢٢:٤٥ و ٢٣:٣٠دا و ٢٢ی ئایار لە کاتژمێر لەنێوان ٢١:٠٠ و ٢٣:٠٠دا لە هەرێمی مەتینا هەلیکۆپتەرەکانی سکۆرسکی لەسەر گۆڕەپانی دەرارێ و کۆردینە دەستیان بە جموجووڵ کرد.

٢٢ی ئایار کاتژمێر لەنێوان ٢١:٣٠ و ٢٣:٠٠ لە گۆڕەپانی جیلۆی بچوک، قەلای بێدەو و پیتی تی هەرێمی زاپ لەلایەن هەلیکۆپتەرەکانەوە بۆردومان کران. بە هەلیکۆپتەر داگیرکەران لەسەر گردی شەهید سەرخۆبون نیشتنەوە.

٢٢ی ئایار کاتژمێر لەنێوان ١٨:٣٠ و ١٩:٠٠ بارەگا سەربازیەکانی سەر سنور، بە چەکی قۆڕس گەلی باسیای هەرێمی ئاڤاشینیان بۆردومان کرد. لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا لە هەرێمەکە ئاگر کەوتەوە و تا ئێستاش بەردەوامە.

٢٢ی ئایار کاتژمێر لەنێوان ٢١:٥٠ و ٢٣:١٠، لە هەرێمی ئاڤاشین بە هەلیکۆپتەر داگیرکەران لە مەرڤانۆس و مامڕەشۆ نیشتنەوە. لە هەمانکاتدا گەلی باسیا و گەلی ئاڤاشین، بە هەلیکۆپتەر بۆردومانکران.

لە هێرشەککاندا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە.

ف.ق