هەپەگە: ٧ داگیرکەر سزادران، گورز لە سەنگەرێک وەشێندرا

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی چالاکییەکانی هێزەکانی گەریلا دژی سوپای تورکی داگیرکەر لە ڕۆژی ٣٠ی ئەیلولدا لانیکەم ٧ داگیرکەر سزا دران.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی ھێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "لە چالاکی هێزەکانماندا ٧ داگیرکەر سزا دران، گورز لە سەنگەرێک وەشێندرا. سوپای تورکی داگیرکەریش بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و تەقەمەنی قەدەغەکراو، بۆردومانی سەنگەرەکانی شەڕی کرد و هەوڵیدا ئەنجامێک بەدەست بھێنێت، بەڵام لە هەر شوێنێک داگیرکەران دەستیان بە جموجۆڵ کرد، کرانە ئامانج."

ھاوکات لە ڕاگەیاندراوەکەدا لەبارەی چالاکییاکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر ئەم زانیارییانە خراوەتەڕوو؛

"لە ھەرێمی زاپ؛

١ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٣:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا، بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.

١ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٨:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا، کاتێک داگیرکەران لەبەردەم سەنگەرەکانی شەڕ کەوتنە جموجۆڵەوە، بە سابۆتاژ کرانە ئامانج.

لە ھەڕێمی شەهید دەلیلی ڕۆژائاوای زاپ؛

٣٠ی ئەیلول، کاتژمێر ١٠:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە نیشانشکێن داگیرکەران کرانە ئامانج. ٢ داگیرکەر سزادران.

٣٠ی ئەیلول کاتژمێر ١٥:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. گورز لە سەنگەرێک وەشێندرا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

٣٠ی ئەیلول لە نێوان کاتژمێر ١٤:٣٥ بۆ ١٧:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، بە چەکی سوک داگیرکەران کرانە ئامانج کە هەوڵیان دەدا خۆیان بگەیەننە سەنگەرەکانی شەڕ. لە ئەنجامدا ٣ داگیرکەر سزا دران. ھاوکات بە سابۆتاژ ٣ جار لە داگیرکەران درا و ٢ داگیرکەری دیکەش سزا دران.

لە ھەرێمی مەتینا؛

٢٩ی ئەیلول کاتژمێر ١٢:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی چارچەل، بە چەکی سوک دژی داگیرکەران چالاکی ئەنجامدرا، کە ھەوڵیان دەدا تایەیی ئۆتۆمبێل لەبەردەم سەنگەرەکانی شەڕ بسووتێنن.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو و گازی کیمیایی؛

٢٩ی ئەیلول کاتژمێر ٠٩:٠٠ و ١٤:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی چارچەل لە ھەرێمی مەتینا، ٣ جار بە گازی کیمیایی و جارێکیش بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، سەنگەرەکانی شەڕ بۆردومان کران.

٣٠ی ئەیلول، کاتژمێر ٠٨:٣٥، ١١:١٠، ١١:١٥ و ١١:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، لە ھەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، سەنگەرەکانی شەڕ ٥ جار بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردومان کران.

٣٠ی ئەیلول کاتژمێر ١٧:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، لە ھەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، ٩ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو سەنگەرەکانی شەڕ بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

٣٠ی ئەیلول، دەوروبەری ڕووباری زێ جارێک، گۆڕەپانی ئاوی لۆلان لە ھەرێمی خواکورک ٣ جار، گۆڕەپانی کانیسارکی سەر بە ھەرێمی گارە جارێک، گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی چارچەل لە ھەرێمی مەتینا جارێک، گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار لە ھەرێمی شەھید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ جارێک، بە گشتی ٧ جار لەلایەن فڕۆکەی شەڕەوە بۆردومان کران.

ھەرێمەکانی زاپ، شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، خواکورک و مەتینا تۆپباران کران.