هەپەگە یادی ٤ گەریلای شەهیدی کردەوە، کە لە هێرشەکانی ساڵی ٢٠١٩ بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوون. هەپەگە رایگەیاند: "ئێمە سوێند دەخۆین، کە یاد و خەونی هەڤاڵە شەهیدەکانمان لە کوردستانی ئازاد بە زیندویی رابگرین".
ڕاگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بەو شێوەیەیە:
"لە مانگی ئابی ٢٠١٩دا لە بۆردومانی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا هەڤاڵانمان مەدیا ئاڤشین، عەگید، ڕوبار و گیڤارا شەهید بوون.
زانیاریی ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەو شێوەیەیە:
نازناو: ئاڤشین سەردم
ناو و پاشناو: ئەمینە ئاکدۆغان
شوێنی لە دایکبوون: شرنەخ
ناوی دایک و باوک: قەمەر - خەلیل
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٤ی ئابی ٢٠١٩ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا
****
نازناو: عەگید بۆتان
ناو و پاشناو: عومەر قەرەنفیل
شوێنی لە دایکبوون: سێرت
ناوی دایک و باوک: سوبحییە - ئایدن
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٤ی ئابی ٢٠١٩ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا
****
نازناو: رووبار ئامەد
ناو و پاشناو: محەمەد جان تالای
شوێنی لە دایکبوون: ئامەد
ناوی دایک و باوک: ئینجی - مەحمود
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٩ی ئابی ٢٠١٩ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا
****
نازناو: گیڤارا کوردان
ناو و پاشناو: هاوبەش عومەر
شوێنی لە دایکبوون: پێنجوێن
ناوی دایک و باوک: عەزیمە عومەر – عومەر مەجید
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٩ی ئابی ٢٠١٩ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا
پێش هەموو شتێک سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەهادار و هێژای هەڤاڵانمان ئاڤشین، عەگید، ڕوبار و گیڤارا دەکەین، کە هەموو ژیانی خۆیان بە بەرخۆدان رازاندەوە و لە تێکۆشانی ئازادیی گەلەکەمان دا دوودڵ نەبوون و بە بڕوا و بڕیارەوە خۆیان گەیاندە لوتکەى سەرکەوتن و سەرفیرازی. سەرەخۆشیش لە گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و سوێند دەخوێن، کە یاد و خەونی هاوڕێیانی شەهیدمان لە کوردستانی ئازاد بهێنینە دی و بە زیندوویی بەرزیان رابگرین".
ژ.ت