هەپەگە: بە ڕێزەوە یادی شەهیدانی خواکورک دەکەینەوە
هەپەگە یادی ٥ گەریلای کردەوە، کە لە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦دا لە خواکورک شەهید بوون و بە ڕێز و پێزانینەوە یادیانی بەرز راگرت و سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی شەهیدان و گەلی کوردستان کرد.

ڕاگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بەم شێوەیەیە:
"لە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦دا لە ناوچەی شەهید بێریتانی ناوچەی خواکورک، هەڤاڵانمان ئاڤاشین، سیپان، ماهیر، ڕێزان و جەسور لە دژی هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە ئیرادەیەکی گەورەوە شەڕیان کرد و گورزی قورسیان لە دوژمن دا و شەهید بوون. ئێمە لە ساڵیادی شەهیدبوونیاندا بە ڕێز و پێزانینەوە یادی ئەو هەڤاڵە قارەمانانەمان دەکەینەوە.
زانیاری لەسەر ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:
نازناو: ئاڤاشین فەراشین
ناو و پاشناو: لەیلا ئورون
شوێنی لەدایکبوون: شرنەخ
ناوی دایک و باوک: موزەیەن - عومەر
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ / خواکورک
****
نازناو: سیپان تەندورەک
ناو و پاشناو: وەحیەدین گولی چیمەن
شوێنی لەدایکبوون: وان
ناوی دایک و باوک: دڵکەش - جەلالەدین
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ / خواکورک
****
نازناو: ماهیر ژیان
ناو و پاشناو: ئادەم بورانکاز
شوێنی لەدایکبوون: ئیستەنبول
ناوی دایک و باوک: مەحفوزە – محەمەد عەلی
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ / خواکورک
****
نازناو: رێزان کچی
ناو و پاشناو: چەتین ئەبەن
شوێنی لەدایکبوون: شرنەخ
ناوی دایک و باوک: عایشە - رەشید
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ / خواکورک
****
نازناو: جەسور جۆلەمێرگ
ناو و پاشناو: ئیسحاق ساین
شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ
ناوی دایک و باوک: گوڵێ - حاجی
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ / خواکورک
هەڤاڵانمان ئاڤاشین، سیپان، ماهیر، ڕێزان و جەسور بە شەهیدبوونیان بەرخۆدانی گەلەکەمانیان بۆ ئازادی زیاتر و گەورەتر کرد و بوونە هۆکاری بەهێزبوونی تێکۆشان. پێش هەموو شتێک لە بنەماڵەی ئازیز و هێژای ئەو هاوڕێیانەمان و لە هەموو گەلەکەمان و وڵاتپارێزە شکۆمەندەکانمان سەرەخۆشی دەکەین".
ژ.ت