هەپەگە بەرپەرچی هێرشەکانیدایەوە: داگیرکەرێک بەسزا گەیەندرا

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، کە سوپای تورکی داگیرکەر هێرشی کردووەتە سەر سەنگەرەکانی بەرخودان لە چەمچۆ. لە بەرپەرچدانەوەی گەریلاشدا داگیرکەرێک سزادراوە.

لە راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا هاتووە، "سوپای تورکی داگیرکەر هێرشە داگیرکەرییەکانی بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا درێژەپێدەدات".

لەبارەی وردەکاری هێرشەکانیش ئەم زانیارییە راگەیاند:

"لە هەرێمی زاپ:

٩ی ئادار کاتژمێر ٠٦:٣٠ داگیرکەران هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی بەرخودانمان. هێزەکانمان بۆ ئەوەی خۆیان بپارێزن بەرپەرچیان دانەوە و لە ئەنجامدا داگیرکەرێک بە سزا گەیەندرا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:

٩ی ئادار لە گۆڕەپانی شاخی ئۆترێی مەتینا، بە درۆنی بۆمبرێژکراو هێرشکرایە سەر هێزەکانمان.

٩ی ئادار لە گۆڕەپانی شاخی ئۆرتێی مەتینا، شاخی بەهار و چەمچۆ سەنگەرەکانی بەرخودانمان ٦ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

٩ی ئادار لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئۆرتێی مەتینا و گۆڕەپانەکانی چەمچۆ و سیدا سەنگەرەکانی بەرخودانمان ٣٧ جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران".

هـ . ب