هەپەگە بەڕێزەوە شاهان گەڤەری بیرهێنایەوە
هەپەگە بە ڕێزەوە یادی شەهید شاهان گەڤەری کردەوە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ لە خواکورک شەهید بوو و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی عەشیرەتی ئۆرەمار، بنەمالەکەی و گەلی کوردی وڵات پارێز کرد.
هەپەگە بە ڕێزەوە یادی شەهید شاهان گەڤەری کردەوە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ لە خواکورک شەهید بوو و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی عەشیرەتی ئۆرەمار، بنەمالەکەی و گەلی کوردی وڵات پارێز کرد.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەسەر ئەم بابەتە ڕاگەیەندراوێکی بلاو کردەوە. ڕاگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە:
"٢٣ی نیسانی ٢٠٢٠ لە خواکورک، هەڤاڵمان شاهان گەڤەر، ئەندامی عەشیرەتی ئۆرەمار و یەکێک لە جەنگاوەرە قارەمانەکانی تێکۆشانی ئازادیمان، لە هێرشێکی دوژمندا شەهید بوو".
هەڤاڵمان شاهان کەلتووری بەهێزی عەشیرەتی ولاتپارێز و خاوەن بنەمالەی خۆی لەگەل کەلتووری تێکۆشان و شۆرگێری ئاپۆییدا یەکخست و بوو بە کەسایەتییەکی شۆرشگێر. لە ناو تێکۆشاندا بە داواکاری و بوێری خۆی هەموو ساتێک ئەرکی جەنگاوەری خۆی بە سەڕکەوتوانە جێبەجێ دەکرد. لە زۆرێک لە گۆرەپانە هەرێمییەکانی خواکورک تێکۆشانی کرد، بە هەلوێستی خۆی، کرانەوە و ڕوون بوونەوەی لە ئایدۆلۆژیای ئاپۆییدا، بە هاوڕێیەتی قوڵی خۆی و بەشدارییەکی فکری لە ژیان بوو بە گەریلایەکی شاڕەزا. لە سایەی ئەو تایبەتمەندییانەی خۆی لە لە ناو هەموو هەڤالاندا بوو بە کەسایەتییەکی خۆشەویست. هەڤالمان شاهان بە گەورەکردنی بهاکانی خۆی وەلامی بەهای هاورێکانی دایەوە.
سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی عەشیرەتی ئۆرەماری ولاتپارێز و بنەماڵەی بەڕێزی هەڤاڵمان شاهان، کە ڕۆلەیەکی قارەمانی وەک هەڤال شاهانیان بەشداری ناو تێکۆشان کرد، و گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین.
زانیاری دەربارەی ناسنامەی هاوڕێمان شاهان گەڤەر بەم شێوەیەیە:
نازناو: شاهان گەڤەر
ناو و پاشناو: بیرهات بۆڵدان
شوێنی لەدایک بوون: جۆلەمێرگ
دایک و باوک: خەدیجە-میرپانچ
شوین و کاتی شەهید بوون: ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٠/ خواکورک