هەپەگە بەڕێزەوە یادی دوو شەهیدی کردەوە

هەپەگە بەڕێزەوە یادی دوو شەهیدی کردەوە و وتی، " بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە کە تێکۆشانی هاوڕێکانمان کەمال و رۆستەم بە تەئکیدی سەربکەوێت."

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەم بارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە بەشێکی بەم شێوەیەیە؛

" لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠دا لە هێرشی سوپای داگیرکەری تورکدا لە هەرێمی ئامانۆس، هاوڕێکانمان کەمال چیا و رۆستەم عەفرین کە ماوەیەکی زۆر بوو لە ئامانۆس گەریلایەتیان دەکرد و بە چالاکیەکانیان گورزی گەورەیان لە سوپای داگیرکەری تورکدا، تاوەکو دوا هەناسەیان بە قاڕەمانی شەڕیان کرد و شەهید بوون. ئەو هاوڕێیانەمان لە گۆڕەپانی سەختی ئامانۆس بە فیداکاری و بەشداری خۆیان بە رێبازی فیداکاری پێشەنگیان کرد، لە بەهێزکردنی شەڕی ئازادیماندا ڕۆڵێکی گەورەیان بین. ئەو هاوڕێیانەمان بە لە هەموو ساتێکدا هەوڵی گەورەترکردنی تێکۆشان و مسۆگەرکردنی ئازادی گەلەکەمیاندا. هاوڕێکانمان کەمال و رۆستەم  میراسێکی دەوڵەمەندی تێکۆشانیان بۆ هاوڕێکانیان بەجێ هێشت. بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە تێکۆشانی ئەو هەڤالانەمان بە تەئکیدی سەردەکەوێت.

زانیاری فراوان لەبارەی ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە؛

ناسناو: کەمال چیا

ناو و پاشناو: ئەحمەد ئازا

شوێنی لەدایکبوون: عەفرین

دایک و باوک: زەینەب و نوری

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ \ ئامانۆس

*

ناسناو: رۆستەم عەفرین

ناو و پاشناو: عەلی عەدنان شێر

شوێنی لەدایکبوون: عەفرین

دایک و باوک: فلیار و عەدنان

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠\ ئامانۆس

***

بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیەیە:
 

کەمال چیا

شەهید کەمال چیا لە عەفرین لەنێو خانەوادەیەکی وڵاتپارێز لەدایک بووە. لەتەمەنی لاویدا لە عەفرین هەڤاڵانی ناسیوە و کاریگەریان لەسەر دروست کردووە و بە منداڵی دەیویست بەشداری ریزەکانی گەریلادا بکات. بە گەورەبوونی زیاتر پارتەکەمان و فەلسەفەی رێبەرتی دەناسی و بە دەستپێکردنی شۆڕشی ئازادی رۆژئاوادا بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد.

لە ساڵی ٢٠١٢ بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد و پەروەردەی سەرەتای بە سەرکەوتوویی تەواو کرد و لە هەرێمی زاپ ئەرکدار بوو. هەڤاڵ کەنال چیا ماوەیەک لە زاپ خۆی بە پەروەردەی چەکی قورس ئامادە کرد و ماوەیەکیش هاوڕیکانی لەبارەی چەکی قورس پەروەردە کرد و دەرفەتی ئەوەی بەدەستهێنا کە لەلایەن شەهید سیپان عەفرین فەرماندەی نەمرمان پەروەردە ببینێت و لەسەر ئەم رێبازەش بڕیاریدا خاوەنداری لە میراسی تێکۆشانی شەهیدان بکات، هەڤاڵ کەمال بەشداری لە شەڕی شەنگال کرد و لە نزیکەوە چاودێری شەڕی خۆبەڕێوەبەری لە باکوری لە ساڵەکانی ٢٠١٥ و ٢٠١٦دا کرد. دواتر چووە گۆڕەپانی ئامانۆس بوو. بە ئامانۆس بە فیداکاری و رەنجێکی گەورەوە تێکۆشا.

رۆستەم عەفرین
 

هاوڕێمان رۆستەمم عەفرین لە ناوچەی جندرێسی عەفرین لەنێو خانەوادەیەکی وڵاتپارێزدا لەدایک بوو. خانەوادەکەی لە نزیکەوە تێکۆشانی ئازادی پارتەکەمانی ناسی. ئەوەش وایکرد کە بە منداڵی روو لە پارتەکەمان بکات. کاتێک شوانتی دەکرد، بە حەسرەتی چیای ئامانۆس کە گەریلاکانمان لەوێن بیری دەکردەوە و ئەمەش وایکرد بە منداڵی بەشداری لە ریزەکانماندا بکات.

هاوڕێمان رۆستەم عەفرین لە ساڵی ٢٠١٦دا بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد. زۆر خۆشحاڵ بوو کە خۆی گەیاندە ئامانۆس کە داواکاری منداڵیی بوو. ئەزموونی یەکەمی گەریلایەتی خۆی لە ئامانۆس وەرگرت. لە ماوەیەکی کورتدا بووبە میلیتانێکی شارەزای ئاپۆیی. لە شەڕەکاندا گورزی گەورەی لە دوژمندا. هەرچەندە لە خوێندنگا نەیخوێند بەڵام کەسایەتی خۆی بەرەو پێشەوە برد. هەڤاڵ رۆستەم عەفرین لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠دا لە شەڕێکی دژی دوژمنداس لە ئامانۆس تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.

سەرەتا سەرەخۆشی لە خانەوادەی هێژای هەڤاڵان کەمال و رۆستەم دەکەین کە رۆڵەی قارەمانی بەم شێوەیەیان گەورە کردووە و سەرەخۆشی لە خەڵکی عەفرینی وڵاتپارێز و هەموو گەلی کوردستان دەکەین."

ف.ق