ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی ٦ گەریلا کە لە ٢٠١٧ لە بۆتان شەهید بوون راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
"سوپای تورکیای داگیرکەر لە ٢٩ی تەمووزی ٢٠١٧ لە ناوچەی تەحتێڕەشی سەر بە ناوچەی شاخێی وان ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی دەستپێکرد، لەو ئۆپەراسیۆنەدا لەنێوان هێزەکانمان و سوپای داگیرکەردا شەڕێکی قورس دروست بوو. لەو شەڕەدا هەڤاڵانمان تۆپراک، سەرحەد، سەردار، عەلی چیچەک، بۆتان و شۆڕش لە دژی داگیرکەران بە قارەمانی شەڕیان کرد و شەهید بوون. ئەو هەڤاڵە بەنرخانە، بە ئەندازەی تێکۆشانیان، بە شەهیدبوونیان بووبوونە سەرچاوەی ورەیەکی گەورە بۆ گەل و هەڤاڵەکانمان. ئێمە لە ساڵیادی شەهیدبوونیاندا بە ڕێزدارییەوە یادی ئەو هەڤاڵە بەنرخانەمان دەکەینەوە.
ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:
ناسناو: تۆپراک گەڤەر
ناو و پاشناو: باران شاهینئۆغلۆ
شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ
ناوی دایک و باوک: پەریزات و مەحمود
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٩ی تەمووزی ٢٠١٧ / بۆتان
*
ناسناو: سەرحەد جۆلەمێرگ
ناو و پاشناو: حەبیب پالا
شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ
ناوی دایک و باوک: زولفی و حەجی
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٩ی تەمووزی ٢٠١٧ / بۆتان
*
ناسناو: سەردار جودی
ناو و پاشناو: شەریف ئاکدۆغان
شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ
ناوی دایک و باوک: فادیلە و عەلی
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٩ی تەمووزی ٢٠١٧ / بۆتان
*
ناسناو: عەلی چیچەک هەزەخ
ناو و پاشناو: زەکی شامان
شوێنی لەدایکبوون: مێردین
ناوی دایک و باوک: هەواخان و تۆفیق
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٩ی تەمووزی ٢٠١٧ / بۆتان
*
ناسناو: بۆتان خەرزان
ناو و پاشناو: کاژین گونەری
شوێنی لەدایکبوون: سێرت
ناوی دایک و باوک:
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٩ی تەمووزی ٢٠١٧ / بۆتان
*
ناسناو: شۆڕش خنس
ناو و پاشناو: ئۆرهان کانار
شوێنی لەدایکبوون: ئەرزەرۆم
ناوی دایک و باوک:
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٩ی تەمووزی ٢٠١٧ / بۆتان
*
تۆپراک گەڤەر
سەردار جوودی
عەلی چیچەک
بۆتان خەرزان
هەپەگە لەگەڵ ئەوەی لە راگەیەنراوەکەیدا باسی لە ژیانی گەریلا شەهیدەکانی و رۆڵیان لە تێکۆشانی ئازادی کوردستان لەناو ریزەکانی گەلادا کرد هەروەها وتی ، "لە ٢٩ی تەمووزی ٢٠١٧ دا چیاکانی بۆتان کە هەزاران چیرۆکی قارەمانێتیان بینیوە، شایەتیان بۆ بەرخۆدانی هەڤاڵە قارەمانەکان لە ناوچەی تەحتێڕەش داوە. بە سەرخستنی شۆڕشی ئازادیی کوردستان، یاد و ئامانجی تۆپراک، سەرحەد، سەردار، عەلی چیچەک، بۆتان و شۆڕش جێبەجێ دەکەین. لەسەر ئەم بنەمایە سەرەتا سەرەخۆشی لە بنەماڵە نیشتمانپەروەر و بەنرخەکانی هەڤاڵە شەهیدەکانمان و هەموو گەلی کوردستان دەکەین."
ف.ق