هەپەگە: بەڕێزەوە یادی شەهیدانی حەفتانین دەکەینەوە
هەپەگە یادی شەهیدانی حەفتانینی کردەوە و رایگەیاند، بەردەوامی بە تێکۆشانی هاوڕێ شەهیدە قاڕەمانەکانیان دەدەن کە ڕێبازی میلیتانی فیدایی ئەفسانەییان خوڵقاند.
هەپەگە یادی شەهیدانی حەفتانینی کردەوە و رایگەیاند، بەردەوامی بە تێکۆشانی هاوڕێ شەهیدە قاڕەمانەکانیان دەدەن کە ڕێبازی میلیتانی فیدایی ئەفسانەییان خوڵقاند.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە راگەیەنراوێکدا ناسنامەی ٣ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە جەنگی حەفتانیندا شەهید بوون.
راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
"لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠دا لە ناوچەی بەکتۆریای هەرێمی حەفتانین لە ئەنجامی بۆردومانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، هاوڕێکەمان دەلال شەهید بوو.
ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکەمان بەم شێوەیەیە:
نازناو: دەلیلا ئاسمین
ناو و پاشناو: موقەدەس یڵماز
شوێنی لەدایکبوون: مووش
دایک و باوک: ئایسەل - عومەر
کات و شوێنی شەهادەت: ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ / حەفتانین"
لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەیدا هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای دیکەی ئاشكرا کرد کە لە حەفتانین شەهید بوون و وتی، "لە ٢٥ی ئەیلولی ٢٠٢٠دا لە ناوچەی شەهید کەندالی هەرێمی حەفتانین لە ئەنجامی شەڕ و بۆردوماندا هاوڕێکانمان باز و دەنیز تێکەڵ بە کاروانی نەمران بوو.
ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:
نازناو: باز ئامەد
ناو و پاشناو: دیار ئونجەل
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
دایک و باوک: حوسنوگول - حەمدوڵلا
کات و شوێنی شەهادەت: ٢٥ی ئەیلولی ٢٠٢٠ / حەفتانین
نازناو: دەنیز فورات
ناو و پاشناو: موسیبەت ئاجەت
شوێنی لەدایکبوون: شرنەخ
دایک و باوک: نافیە و بەهائەدین
کات و شوێنی شەهادەت: ٢٥ی ئەیلولی ٢٠٢٠ / حەفتانین"
هەپەگە وێرای ئەوەی باسی لە خەبات و تێکۆشانی سێ گەریلاکەی لە خەباتی ئازادی کورد کوردستاندا کرد، هەروەها سەرەخۆشی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و گەلی مووش، شڕةەخ و ئامەد و هەموو گەلی کوردی وڵاتپارێز کرد و وتی، "بەڵێن دووبارە دەکەینەوە بەردەوامی بە تێکۆشانی هاوڕێ شەهیدە قاڕەمانەکانمان دەدەن کە ڕێبازی میلیتانی فیدایی ئەفسانەییان خوڵقاند."
ف.ق