هەپەگە بەڕێزەوە یادی شەهیدانی هەرەکۆلی کردەوە
هەپەگە ناسنامەی ٤ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە ساڵی ٢٠١٧دا لە هەرەکۆل شەهید بوون و وتی، "جارێکی دیکە بەڵێن دەدەین کە تێکۆشانی هاوڕێ شەهیدەکانمان بە سەرکەوتوویی بگەیەنینە ئامانج."
هەپەگە ناسنامەی ٤ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە ساڵی ٢٠١٧دا لە هەرەکۆل شەهید بوون و وتی، "جارێکی دیکە بەڵێن دەدەین کە تێکۆشانی هاوڕێ شەهیدەکانمان بە سەرکەوتوویی بگەیەنینە ئامانج."
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی ناسنامەی گەریلاکان کە لەساڵی ٢٠١٧دا شەهید بوون راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
"لە هەرێمی هەرەکۆل لە حوزەیرانی ٢٠١٧دا ئۆپەڕاسیۆنێکی داگیرکەری سوپای تورک دەستپێکرا و لەنێوان سوپای دوژمن و هاوڕێکانماندا شەڕێکی سەخت روویدا بە چەند رۆژێک بەردەوام بوو. هاڕێکانی هەرەکۆڵمان بە ئیرادەی ئاپۆیی بەرخۆدانێکی بێوێنەیان پیشاندا کە باجەکەی هەرچیەک بێت دەست لە تێکۆشان هەڵناگرن. لە شەڕ و بۆردوماندا هاوڕێکانمان هێرش، ژیندا، عادل و خەبات ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٧ شەهید بوون و جێگەی خۆیان بە شکۆداریەوە لەنێو سوپای شەهیدە نەمرەکانی کوردستاندا گرت.
زانیاریەکان لەبارەی ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:
نازناو: هێرش گەلی گەڤەر
ناو و پاشناو: وەدات ئوزکەسیجی
شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ
دایک و باوک: کەزی - عەلی
کات و شوێنی شەهادەت: ٣٠ حوزەیرانی ٢٠١٧ / هەرەکۆل
*
نازناو: ژیندا ئاڤارەش
ناو و پاشناو: باسرا تەکین
شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ
دایک و باوک: ئایشە و رەمەزان
کات و شوێنی شەهادەت: ٣٠ حوزەیرانی ٢٠١٧ / هەرەکۆل
*
نازناو: عادل رەشۆ
ناو و پاشناو: عوسمان کایا
شوێنی لەدایکبوون: سێرت
دایک و باوک: عەدالەت و حەسەن
کات و شوێنی شەهادەت: ٣٠ حوزەیرانی ٢٠١٧ / هەرەکۆل
*
نازناو: خەبات گۆیی
ناو و پاشناو: فەرهاد تونچ
شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ
دایک و باوک: نارنج و عادل
کات و شوێنی شەهادەت: ٣٠ حوزەیرانی ٢٠١٧ / هەرەکۆل
هەرێمی بۆتان لە تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا خاوەن گرنگیەکی مێژووییە. خاکی بۆتان کە گەریلاکانی کوردستان و گەل تێیدا ئاوێتەی یەکتری بوون، شوێنی یەکەمین بەرخۆدان و سەرکەوتنی گەورەی گەریلایە. بۆ گەریلاکانی ئازادی هەموو کاتێک بووەتە پەرستگەیەک. جۆگرافیای بۆتان کە هەموو گەریلایەک دەیەوێت بچێتە ئەوێ و تێکۆشانی تێدا بکات، لە ئەنجامی رەنجێکی گەورەی رێبەرتیمان و شەهیدەکانمان بووەتە قەڵای بەرخۆدان. لەگەڵ هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، وەک دوێنێ، ئەمڕۆش گۆڕەپانی بۆتان هێڵی بەرخۆدانی بەهێز کردووە و بووەتە نمونەیەکیبەرچاوی بریارداری سەرکەوتنی تێکۆشانەکەمان.
هێرش گەلی گەڤەر
خەبات گۆیی
هەپەگە لەگەڵ ئەوەی باسی خانەوادە و تێکۆشانی شەهیدەکان و رۆڵیان لە بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا کرد، هەروەها وتی، "سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی شکۆداری هاوڕێ شەهیدەکانمان هێرش، ژیندا، عادل و خەبات و هەموو گەلی کوردستان دەکەین و بەڵێن دووبارە دەکەینەوە وکە تێکۆشانی هاوڕێ شەهیدەکانمان بە سەرفرازی دەگاتە ئامانج."
ف.ق