هەپەگە چوار هاوڕێمان شەهید بوون
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، کە لە مانگەکانی حوزەیران و تەمموزدا لە هەرێمی زاپ گەریلا گۆکسو، ئاڤەنت، تۆڵهەڵدان و دلسۆز شەهید بوون.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، کە لە مانگەکانی حوزەیران و تەمموزدا لە هەرێمی زاپ گەریلا گۆکسو، ئاڤەنت، تۆڵهەڵدان و دلسۆز شەهید بوون.
راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:
"لە دژی هێرشە پاکتاوکارییەکان لە سەر گەلەکەمان، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە هەر کاتێکی تێکۆشانیدا بە شەڕی گیانبازانە، باجەکەی چی بێت با ببێت ئەرکی پاراستنی گەلەکەمان جێبەجێ دەکەن. لە دژی هێرشە نامرۆڤانەکانی داگیرکەران، هەرگیز هەنگاویان بۆ دواوە نەناوە، بەردەوام خۆیان نوێکردووەتەوە، تێکۆشانی گەورەیان کردووە و بەردەوام هیوای ئازادی گەلەکەمانیان گەش کردووە. لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر کە لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٢ دەستیپێکرد، گەریلاکانی ئازادی هەر بستێکی گۆڕەپانەکانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینایان کردە گۆڕەپانی بەرخودان، بە چەندین شێواز و رێبازی دەوڵەمەند گورزی گەورەیان لە داگیرکەراندا. بە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی کە لە رێگەی تیمە گەڕۆکەکانی گەریلاوە ئەنجامدران، راستی سەربازانی تورکی داگیرکەریان خستەبەرچاو، بە بەرخودانی ئەفسانەیی لە سەنگەرەکانی بەرخودان، هەر شاخێکی کوردستانیان گۆڕی بۆ قەڵایەک. لە یەکەم رۆژی دەستپێکردنی هێرشە داگیرکەرییەکان بە دواوە، هاوڕێیانمان گۆکسو، ئاڤەنت، تۆڵهەڵدان و دڵسۆز لە ناو تیمە گەڕۆکەکانی گەریلادا بەشداربوون و بە هێرشەکانیان وەڵامی هەموو هێرشێکی دوژمنیان دایەوە. بەم جۆرە پێشەنگایەتیان لە پراتیکی شەڕی تیمە گەڕۆکەکاندا کرد. هاوڕێیانمان گۆکسو، ئاڤەنت، تۆڵهەڵدان و دڵسۆز بڕوای تەوایان هەبوو کە تێکۆشانی بریاردارانەی گەورە کە بەڕێوەی دەبەن، بە دڵنیاییەوە سەردەکەوێت. بە بەرخودان و تێکۆشانیان لەسەر هێڵی زیلان، بوونە جەنگاوەی گیانبازی نمونەیی و شەهید بوون.
لەئامادەکردنی سەنگەرەکانی بەرخودانەوە تا بەرەوپێشبردنی شەری تیمە گەڕۆکەکان، ئەو هاوڕێ بەنرخانەمان بوونە نوێنەرانی کەسایەتی رەنجدەر و گیانباز. بۆ وەفاداری بە بیرەوەری ئەوان ئێمە جارێکیتر بەڵێن دەدەین کە تێکۆشانی ئەوان پەرەپێبدەین".
زانیاری لەسەر ناسنامەی چوار گەریلا کە شەهید بوون بەم جۆرەیە:
ناسناو: گۆکسو ئاڤێستا
ناو و پاشناو: نوجان دوراک
شوێنێ لەدایکبوون: شڕنەخ
ناوی دایک - باوک: نازلی- هاشم
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٤ی تەمووزی ٢٠٢٢/ زاپ
ناسناو: ئاڤەنت ئاندۆک
ناو و پاشناو: مەدینە مستەفا
شوێنێ لەدایکبوون: عەفرین
ناوی دایک - باوک: فاتمە - عەلی
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٤ی تەمموزی ٢٠٢٢/ زاپ
ناسناو: تۆڵهەڵدان تیرێژ
ناو و پاشناو: سەرحەد ئاکسۆی
شوێنێ لەدایکبوون: ئیستەنبوڵ
ناوی دایک - باوک: ئەمینە- محەمەد سەلیم
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٤ی تەمموزی ٢٠٢٢/ زاپ
ناسناو: دڵسۆز سەرحەد گراڤی
ناو و پاشناو: محەمەد عەلیکۆ
شوێنێ لەدایکبوون: عەفرین
ناوی دایک - باوک: عایشە- محەمەد
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢/ زاپ
گۆکسو ئاڤێستا
هاوڕێمان گۆکسو لە قەڵای کولتوری وڵاتپارێزی لە شڕنەخ لە گوندی دێرگولە لە ناو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا لەدایکبوو. سەرباری ئەوەی خوێندکارێکی سەرکەوتووبوو، لە زانکۆی تەکنیکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەرگیرابوو، بەڵام ئەو ژیانەی کە سیستم پێشکەشی دەکرد، رەتیکردەوە و ساڵی ٢٠١٤ هاتە ریزی گەریلاوە.
ئاڤەنت ئاندۆک
هاوڕێمان ئاڤەنت لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لە عەفرین لەدایکبوو، کە خاوەنی کولتور و نەریتێکی وڵاتپارێزی و بەرخودانە. لە ساڵی ٢٠١٣ەوە تێکەڵ بە ریزەکانی تێکۆشان بوو، ساڵی ٢٠١٦ بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد.
تۆڵهەڵدان تیرێژ
هاوڕێمان تۆڵهەڵدان لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزی خەڵکی کەربۆرانی مێردین لە ئیستەنبوڵ لەدایکبوو، هەر لەو شارە گەورەبوو، دواتر روویکردە ئەوروپا و لە ساڵی ٢٠١٥ەوە لە خەباتی گەنجاندا بەشداربوو، ساڵی ٢٠١٧ش هاتە ریزەکانی گەریلاوە.
دڵسۆز سەرحەد گراڤی
هاوڕێمان دڵسۆز لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لە عەفرین لە دایکبوو، هەر لە تەمەنی منداڵییەوە بزوتنەوەی ئازادی کوردستانی ناسی و ساڵی ٢٠١٨ هاتە ریزی گەریلا و پاش ماوەیەک چووە ناو هێزی تایبەتەوە.
سەرەخۆشی لە هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان و بەتایبەتی بنەماڵەی بەنرخی هاوڕێان گۆکسو، ئاڤەنت، تۆڵهەڵدان و دڵسۆز دەکەین کە شەڕڤانی پێشەنگی گیانبازی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی جەنگی خابوری شەهید ساڤاش مەرەش بوون. ئێمە گوڕ بەو تێکۆشانە دەدەین کە هاوڕێیانمان بۆ ئێمەیان جێهێشتووە و یادی ئەوان دەکەین بە هۆکارێک بۆ تێکۆشانی گەورەتر".
هـ . ب