هەپەگە: داگیرکەران بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی هێرش دەکەن

سوپای تورکی داگیرکەر ٢ جار بە بۆمبی قەدەغە، ٢ جاریش بە چەکی کیمیایی هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەسەر ئەو بابەتە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە:

"لە زاپ لە ئەنجامی چالاکی گەریلاکاندا داگیرکەرێک سزادرا.

سوپای تورکی داگیرکەر ٢ جار بە بۆمبی قەدەغە و ٢ جاریش بە چەکی کیمیایی بۆردومانی سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلای کرد. لەهەمان کاتدا ٩ جاربە فڕۆکەی شەڕ، بەدەیان جاریش بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومانی ئەنجامدا.

زانیاری بەرفراوان لەسەر چالاکی و هێرشەکان بەم جۆرەیە:

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛

'٢٥ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٥:٣٠ لە نزیک گۆڕەپانی چەمچۆ لە ناحیەی شێلادزێی سەر بە قەزای ئامێدی ئەو داگیرکەرانەی ویستیان لەبەردەم سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا کەلوپەلی پلاستیک بسوتێنن و دوکەڵە ژەهراوییەکەی بکەنە ناو سەنگەرەکانەوە، لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج. لە ئەنجامی چالاکی سابۆتاژ داگیرکەرێک سزادرا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی:

'٢٦ی کانونی یەکەم لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆی ناحیەی شێلادزێی سەر بە قەزای ئامێدی سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا ٢ جار بە چەکی کیمیایی بۆردومان کران.

'٢٦ی کانونی یەکەم لە نزیک گۆڕەپانی چەمچۆ و گوندی سیدای سەربە ناحیەی شێلادزێی قەزای ئامێدی سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا ٢ جار بە چەکی قەدەغەکراو بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

'٢٦ی کانونی یەکەم دەشتەکانی گوندی دێرک، گوندی بلندبازی گارە و گوندی سێدارە لەگەڵ شاخی چارچەل ٩ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

'٢٦ی کانونی یەکەم سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە دەوروبەری گۆڕەپانی چەمچۆی ناحیەی شێلادزێی قەزای ئامێدی بە دەیان جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران".

هـ . ب