هەپەگە: دەوڵەتی تورک بەردەوامە لە ئەنجامدانی تاوانی شەڕ
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایەگەیاند، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە چەکی قەدەغە هێرش دەکاتە سەر گۆڕەپانەکانی بەرخودانی گەریلا.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایەگەیاند، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە چەکی قەدەغە هێرش دەکاتە سەر گۆڕەپانەکانی بەرخودانی گەریلا.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایەگیاند، سوپای تورکی داگیرکەر ٢ جار بە بۆمبی قەدەغەی بەهێز، ٥ جار بە فڕۆکەی شەڕ، بە دەیان جاریش بە کاتیوشا و چەکی قورس سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلای بۆردومان کردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەم زانیاریانە هاتوون:
"١.هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی؛
لە ٢١ی کانونی یەکەمدا سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە نزیک گوندی سیدای هەرێمی چەمچۆی سەربە شێلادزێی ناوچەی ئامێدی ٢ جار بە چەکی قەدەغە کە هێزی تەقینەوەی زۆریان هەیە بۆردومان کران.
٢. هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛
لە ٢١ی کانونی یەکەمدا هەڕێمی کانیسارک و دەرێی حرچی گارە، دەشتاییەکانی گوندی مەرانێ و گوندی شیێ، شاخی بەربزینی خواکورک و گۆڕەپانی بەرخودانی جودی ٦ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.
لە ٢١ی کانونی یەکەمدا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم و شاخی ئامێدی و هەرێمی چەمچۆی سەر بە شێلادزێی ئامێدی و سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە نزیک گوندی سیدا، بە چەکی قورس بە دەیان جار بۆردومان کران".
هـ . ب