هەپەگە: دوو سەربازی داگیرکەری تورک سزادران

لە چالاکی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا، ٢ داگیرکەری تورک سزادران. داگیرکەران ٧ جار بە چەکی کیمیایی هێرشیان ئەنجامدا.

راگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەم بارەیەوە بەم شێوەیەیە:

" لە چالاکی هێزەکانماندا ٢ داگیرکەر سزادران.

سوپای داگیرکەری تورک سەنگەرەکانی بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی ٧ جار بە چەکی کیمیایی بۆردومان کرد، مادەی پلاستیک و تایەی ئۆتۆمبێڵی سووتاند و دووکەڵە ژەهراویەکەی بەردایە نێو سەنگەرەکانی بەرخۆدانی گەریلا. لە هەمان کاتدا گۆڕەپانی بەرخۆدان ٤ جار بە فڕۆکەی جەنگی و بە دەیان جار بە ئۆبۆس، تانک و چەکی قورس بۆردومان و تۆپباران کران.

زانیاری لەبارەی چالاکی و ‌هێرشەکان بەم شێوەیەیە؛

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛

٢٥ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٠:٠٠ لە دەوروبەری هەرێمی چەمچۆی سەر بە ناوچەی شێلادزێی ئامیدی تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاگرۆس؛

٢٥ی کانونی یەکەم کاتژمێر ٠٣:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی شەهید ئاخینی خواکورک تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا.

٢٥ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٣:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید شاهین تیمەکانی گەڕۆکی یەژەئاستارمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا  و ٢ داگیرکەر سزادران.

٢٥ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٣:٢٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی شەهید ئاخین تیمەکانی گەڕۆکی یەژەئاستارمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا.

هێرشی سوپای داگیرکەری تورک بە بۆمبی قەدغەکرا و چەکی کیمیایی؛

٢٥ی کانونی یەکەم سوپای داگیرکەری تورک سەنگەرەکانی بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی لە هەرێمی چەمچۆی سەر بە ناوچەی شێلادزێی ئامێدی، ٧ جار بە چەکی کیمیایی بۆردومان کرد، مادەی پلاستی و تایەی ئۆتۆمبێڵی سووتاند و دووکەڵە ژەهراویەکەی بەردایە نێو سەنگەرەکانی بەرخۆدانی گەریلا.

هێرشی سوپای داگیرکەری تورک؛

لە ٢٥ی کانونی یەکەمدا گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێ ٤ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومان کران.

لە ٢٥ی کانونی یەکەمدا گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی گەریلای لە دەوروبەری گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم، هەرێمی چەمچۆی سەر بە ناوچەی شێلادزێی ئامیدی و گوندی سیدای، بە دەیان جار بە ئۆبۆس، تانک و چەکی قورس بۆردومان کرد."

ف.ق