هەپەگە: فەرماندەی گیانبازان دەلیل زاگرۆس شەهید بوو
هەپەگە رایگەیاند فەرماندە دەلیل زاگرۆس (جەرجیس چاکسوو) شەهید بووە و ئاماژەی بەوکرد، "وەک یەکێک لە فەرماندەکانی هێمای هەڵمەتی شۆڕشگێریی شەهید ساڤاش مەرەش ناوی خۆی لە مێژووی تێکۆشانماندا نوسیوەتەوە".
هەپەگە رایگەیاند فەرماندە دەلیل زاگرۆس (جەرجیس چاکسوو) شەهید بووە و ئاماژەی بەوکرد، "وەک یەکێک لە فەرماندەکانی هێمای هەڵمەتی شۆڕشگێریی شەهید ساڤاش مەرەش ناوی خۆی لە مێژووی تێکۆشانماندا نوسیوەتەوە".
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی ئەو گەریلا شەهیدەوە بەم زانیاریانەی راگەیاندووە:
"هاوڕێمان دەلیل زاگرۆس کە ساڵی ٢٠٢٢ فەرماندەی گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بوو، لە هێرشی سوپای تورکی داگیرکەردا شەهیدبوو. لە ژێر فەرماندەیی هاوڕێمان دەلیلدا گورزی دژوار لە داگیرکەران وەشێنران و بۆ چەندین مانگ رێگە نەدرا کە داگیرکەران پێشڕەوی بکەن، بە سەدان داگیرکەر سزادران و دوو هەلیکۆپتەر خرانە خوارەوە. تەرمی سەربازانی داگیرکەر دەستیان بەسەردا گیرا و راستیی سوپای تورکی داگیرکەر ئاشکرابوو و سوپای تورکی داگیرکەر لە شاخی ئامێدی هەڵاتبوو. هاوڕێ دەلیل هەموو کات لە پێشەوە بوو، گیانبازی دەکرد، بە ئازایەتی و گیانێکی لێبوردوانە رێیدەکرد، لە قۆناغی بەرخودانیشدا رۆڵی مێژوویی گێڕا. هاوڕێ دەلیل کاتێک دەیویست کە لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا گورز لە دوژمن بوەشێنێت، لە بوردمانێکدا بە سەختی برینداربوو، دواتر بەهۆیەوە شەهید بوو. هاوڕێ دەلیل فەرماندەیی بۆ سەدان گیانباز کرد و دەبێت عەشیرەتی ئالان و هەموو گەلی کوردستان پێوەی سەربەرز بن. هاوڕێ دەلیل وەک نمونەیەکی گیانبازی و شۆڕشگێریی و یەک لە فەرماندەکانی هێمای هەڵمەتی شۆڕشگێریی شەهید ساڤاش مەرەش ناوی خۆی لە مێژووی تێکۆشاندا نوسیوەتەوە.
ناسنامەی هەڤاڵمان دەلیل زاگرۆس بەم جۆرەیە:
ناسناو: دەلیل زاگرۆس
ناو و پاشناو: جەرجیس چاکسوو
شوێنی لەدایکبوون: وان
ناوی دایک- باوک: رەیحان- عوسمان
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٥ی تەمموزی ٢٠٢٢/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا
گەریلایەتی سەرفرازی کە ئامانج و خەونی باڵای هاوڕێ دەلیل بوو، بووەتە راستییەک و دۆزی هەبوون و ئازادی گەلەکەمان بە سەرفرازی تاجدار دەبێت. لەسەر ئەو بنەمایە سەرەخۆشی لە بنەماڵە شۆڕشگێڕەکەی، عەشیرەتی وڵاتپارێزی ئالان و گەلی کوردستان دەکەین".
هـ . ب