هەپەگە: گەریلاکانی ئازادی ٥ داگیرکەریان سزادا

گەریلاکانی هەپەگە / یەژاستار لە چوارچێوەی هەنگاوی بازەکانی زاگرۆس و جەنگی حەفتانیندا لانیکەم ٥ داگیرکەریان سزادا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکی هێزەکانی گەریلا و هێرشی داگیرکەری راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"٢٦ی حوزەیان کاتژمێر ٠٦:٠٠ لەدژی داگیرکەران لە قەڕەقۆلی خراب ئالێی هەرێمی باگۆکی مەتینا چالاکی ئەنجامدرا. داگیرکەرێک کە لە قولەدا بوو، بە جەکی قەناس سزادرا.

هەنگاوی شۆرشگێری هەڵۆکانی زاگرۆس:

٢٥ی حوزەیران کاتژمێر لەنێوان ١٠:٠٠ و ١١:٠٠ لەدژی داگیرکەران کە ویستیان بە تەقەمەنی و بۆمبی گازی بچنە نێو تونێلەکانی شەڕ لە گردی سۆر چالاکی ئەنجامدرا. داگیرکەران گورزی گەورەیان بەرکەوت و کشانەوە. هەمان رۆژ کاتژمێر ١٥:٣٠ تاوەکو ١٧:٠٠ چالاکی لەدژی داگیرکەران ئەنجامدرا کە ویستیان بۆ نێو سەنگەرەکانی شەڕ پێشڕەوی بکەن.

٢٦ی حوزەیران کاتژمێر ٠٦:٢٠ لەدژی داگیرکەران کە ویستیان بچنە نێو تونێلەکانی شەڕ لە گردی سۆر بە رێبازی سابۆتاژ چالاکی ئەنجامدرا. لە چالاکیەکەدا ٢ داگیرکەر سزادران و داگیرکەرێکیش بریندار بوو.

هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی خابور

٢٥ی حوزەیران کاتژمێر ١٩:٠٠ لەدژی داگیرکەران لە گەروی گردی ئازاد چالاکی ئەنجامدرا. سەرەتا بە قەناس داگیرکەرێک سزادرا. دواتر ٢ کامێرای مۆبیس کرانە ئامانج و تێکشکێنران. داگیرکەران دواتر کاتژمێر ٢١:٠٠ کوژراوەکەیان لە نێوچەکە دوورخستەوە.

هێزەکانی یەژاستارمان ٢٥ی حوزەیران کاتژمێر لەنیوان ٢٢:٠٠ – ٢٣:٠٠ لەدژی چادرێک کە کۆمەڵێک داگیرکەری تێدابوو لە گەروی میلیتان کردە ئامانج . داگیرکەرێک سزادرا. لە هەمانکاتدا سەنگەرێک کە چەکی ئەی٤ی تێدابوو کرایە ئامانج. داگیرکەران کاتژمێر لەنێوان ٠٠:٠٠ و ٠١:٠٠ کوژراوەکەیان بە هەلیکۆپتەر دوورخستەوە.

تۆپبارانی داگیرکەران بە ئۆبۆس و بۆردومان بە هەلیکۆپتەر لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەردەوانە. هەروەها جموجووڵی هەلیکۆپتەرەکان بەردەوامە.

زانیاریەکان لەم بارەیەوە بەم شێوەیەیە:

٢٥ی حوزەیران کاتژمێر لەنێوان ١٩:٠٠ و ٠١:٠٠ لە بارەگای سنورەوە، گۆڕەپانی حرۆرێ و کێستێی گردی شەهید چیای مەتینا بۆردومان کران.

٢٥ی حوزەیران کاتژمێر ٢١:٠٠ و ٢٣:٠٠ دەڤەری کۆردینە، گوندی کێستێ و دەشیشێ بە هەلیکۆپتەر بۆردومان کران.

٢٥ی حوزەیران کاتژمێر ٢١:٠٠ و ٠٢:٣٠ هەلیکۆپتەرەکان بەسەر ئاسمانی مەرڤانۆس، بانستا و تابوری عەرەبانی ئاڤاشین دەستیان بە جموجووڵ کرد.

٢٥ی حوزەیران کاتژمێر ٢٣:٠٠ و ٠٠:٠٠ داگیرکەران لە گردی جیلۆی بچوک و گردی شەهید سەرخۆبونی زاپ ئاڵۆگۆڕیان بە هێزەکانیان کرد."

ف.ق