هەپەگە: هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەردەوامە
هێرشی داگیرکەری و بۆردومانی سوپای داگیرکەری تورک بەردەوامە. هەپەگە رایگەیاند، لە هێرشەکاندا هیچ زیانێک بە هێزەکانیان نەگەیشتووە.
هێرشی داگیرکەری و بۆردومانی سوپای داگیرکەری تورک بەردەوامە. هەپەگە رایگەیاند، لە هێرشەکاندا هیچ زیانێک بە هێزەکانیان نەگەیشتووە.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە راگەیەنراوێکی لەبارەی هێرشی داگیرکەری بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:
"٥ی کانوونی دووەم، کاتژمێر ٠٥:٠٠ سوپای داگیرکەری تورک لە گوندی کەرەواس، گوندی مەمیات و گوندی مەهلێی هەرێمی شەهید کەندالی ئامێدی، بە پشتگیری ٣٢ ئۆتۆمبێڵی سەربازی دەستی بە ئۆپەڕاسیۆنی داگیرکەری کرد.
هێزە داگیرکەرەکان دوای ئەوەی یەکینە شاراوەکانیان لە هەرێمەکە جێگیر کرد، کشانەوە.
هێرشی ئاسمانی سوپای داگیرکەری تورک بەردەوامە. هێرشی داگیرکەری ٥ رۆژ بەردەوام بوو و هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشتووە. هێرشەکان بەم شێوەیەیە: -
کاتژمێر ١٦:٠٠ی رۆژی ٢ی کانوونی دووەم، گردی شەهید شاهانی زاپ، گردی جوودی نزیک گوندی مەسیحیەکان بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومانکران.
کاتژمێر لەنێوان ١٦:٠٠ – ١٧:٠٠ی رۆژی ٢ی کانوونی دووەم، گردی شەهید شەریف و سنینێی هەرێمی خواکورک بۆردومانکران.
کاتژمێر ٢٢:١٥ی رۆژی ٣ی کانوونی دووەم، گۆڕەپانی کونیشکا و شەهید ڕۆستەمی هەرێمی زاپ لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکران.
کاتژمێر ١٥:١٠ی رۆژی ٤ی کانوونی دووەم، گۆڕەپانی گردی بەربزنان و سنینێی گۆشینی هەرێمی خواکورک لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکران.
کاتژمێر ١٥:١٠ی رۆژی ٤ی کانوونی دووەم چیای ڕەشی هەرێمی زاپ و دەڤەری بارزان لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکران.
کاتژمێر ١٥:٠٠ی رۆژی ٤ی کانوونی دووەم گۆڕەپانی وەرخەلێی سەر بە هەرێمی ئاڤاشین لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکرا.
کاتژمێر ١٨:٤٠ی رۆژی ٥ی کانوونی دووەم گۆڕەپانی سنینێ و گۆشینی هەرێمی خواکورک لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکران.
٥ی کانوونی دووەم ناوچەکانی کونشکا، چەمچۆ و ئەشکەوتی بریندارانی هەرێمی زاپ لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکران.
کاتژمێر ١٨:٢٧ی رۆژی ٥ی کانوونی دووەم، گۆڕەپانی دەریێ هرچێی هەریمی گارە لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکرا.
کاتژمێر لەنێوان ١٦:٠٠ – ١٦:٢٧ی رۆژی ٦ی کانوونی دووەم، ناوچەی کونشکا، گردی شەهید شاهینی هەرێمی زاپ و گردی ئامێدی لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکران."
ف.ق