هەپەگە: هێرشی داگیرکەری بەردەوامە

سوپای داگیرکەری تورک ٤٨ جار بە بۆمب هێرشی کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا.

راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیەیە؛

" زانیاری فراوان لەبارەی هێرشی سوپای داگیرکەری تورک بەم شێوەیەیە؛

لە هەرێمی زاپ؛

١٥ی ئازار کاتژمێر ٢٢:٠٠ داگیرکەران هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی بەرخۆدان لە سیدا. هێزەکانمان بۆ خۆپاراستن وڵامیان دایەوە.

هێرشی سوپای داگیرکەری تورک بە چەکی قەدەغەکراو؛

١٥ی ئازار سەنگەرەکانی بەرخۆدانمان لە چەمچۆ جارێکی دیکە بە چەکی قەدەغەکراو بۆردومان کران.

هێرشی سوپای داگیرکەری تورک؛

١٥ی ئازار سەنگەرەکانی بەرخۆدانمان لە گۆڕەپانی کوڕۆژارۆ، چەمچۆ و سیدا ٤٨ جار بە هەلیکۆپتەر، ئۆبۆس، تانک و چەکی قورس تۆپباران و بۆردومان کران."

ف.ق