هەپەگە: هەڤاڵ زنار و شاهین شەهیدانی نەورۆزن

هەپەگە بەڕێزەوە یادی ٢ فەرماندەی گەریلای کردەوە کە لە ساڵی ٢٠١٨دا لە قەندیل شەهید بوون و وتی، " لە هێرشی دوژمندا لە هەرێمی قەندیل، هەڤاڵانمان شەهید بوون و بوون بە شەهیدانی نەورۆز."

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەم بارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کەم بەم شێوەیەیە:

" ٢٢ی ئازاری ٢٠١٨، لە هەرێمی قەندیل لە هێرشێکدا فەرماندە هێژاکانمان، هەڤاڵان زنار و شاهین شەهید بوون. هەردوو فەرماندە هێژاکانمان کە ساڵانێکی دوور و درێژ لەنێو تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا لە زۆر گۆڕەپاندا خەباتیان کرد و لە دۆخە زەحمەتەکاندا بە شێوەیەکی میلیتانی تێکۆشان، لە ژیانی شۆڕشگێری خۆیاندا، مۆری خۆیان لەژێر زۆر سەرکەوتندا و بوونە میلیتانی بێوێنەی ئاپۆیی. هەڤاڵانمان زنار و شاهین لە هەموو ساتێکی ژیانیاندا بۆ ئازادی گەلەکەمان رەنجێکی زۆریان کێشا و بە بەهاکانیان بوون بە کادری پێشەنگی پارتەکەمان پەکەکە. لە باکوری کوردستان تاوەکو هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، لەوێ تاوەکو چوار پارچەی کوردستانمان، تێکۆشان، فەلسەفەی ئاپۆیی لە هەموو شوێنێک لەنێو ژیانی گەلەکەمان بڵاوکردەوە، وەک دەروێشی هاوچەرخی ژیان و لە هەرێمی قەندیل لە هێرشی دوژمندا شەهید بوون و بوون بە شەهیدی نەورۆز.

خانەوادەی هێژای هاوڕێکانمان زنار و شاهین، ڕۆڵەی بەم ئەندازە هێژایان پێشکەشی تێکۆشانی ئازادی گەلەکەمان کرد، بەم شێوەیە ئەرکی بەرزی وڵاتپارێزی خۆیان جێبەجێ کرد و خاوەنداریان لە تێکۆشانی هاوڕێکانمان کرد. سەرەخۆشی لە خانەوادەی هێژای هەڤاڵە شەهیدەکانمان و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین.

ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە؛

ناسناو: زنار سیپان

ناو و پاشناو: بورهانەدین یاغمور

شوێنی لەدایکبوون: بەدلیس

دایک و باوک: ئەلفەسیا و عوسمان

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٢ی ئازاری ٢٠١٨ \ قەندیل

*

ناسناو: شاهین گەڤەڕ

ناو و پاشناو: کەمال تورگوت

شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ

دایک و باوک: زولەیخا و عەبدوڵلا

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٢ی ئازاری ٢٠١٨\ قەندیل

*

زنار سیپان

پارتەکەمان پەکەکە بە پێشەنگایەتی رێبەر ئاپۆ کە لەبەرامبەر قڕکردن و لەناوبردن، لە خۆڵەمێش خۆیان خوڵقاند، بە شێوەیەکی سەرنجڕاکیش هاتنە سەر شانۆی مێژوو، بەم شێوەیە دابونەریتی بەرخۆدانیان خوڵقاند. تێکۆشانی ئازادی کوردستان لە هەر بستێکی کوردستان بڵاو بووەوە، بووە وڵام بۆ داواکاری ئازادی و بڕیاری ژیانی شکۆداری گەلەکەمان و بە رەنجی شەهیدە نەمرەکانمان گەورەتر بوو و گەیشتنە ئەم سەردەمە. هەرێمەکەمان گارزان کە یەکێک لە هەرێمەکانی سەرەتایە کە گەلەکەی خاوەنداری لە تێکۆشانەکەمان کردووە و گەلەکەمان بە شێوەیەکی جەماوەری بەشداری لە شۆڕشدا کرد، ناسنامەی بەرخۆدانی بەهای کوردستان لەگەڵ پارتەکەمان پەکەکە سەرلەنوێ یەکخست، بە سەدان ڕۆڵەی قاڕەمانی بەشداریان لە ریزەکانی تێکۆشاندا کرد و رەوانەی گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانمان کران. هەڤاڵمان زناریش لەنێو خانەوادەیەکی وڵاتپارێزی تەتواندا لەدایک بوو، بە بەهای کۆمەڵایەتی بەهێزی هەرێمەکە و داستانی تێکۆشان و بەرخۆدان گەورە بوو. هەڤاڵمان ئازاری گەلەکەمان، فشار و زوڵم سەر گەلەکەمانی لە رێگەی کلامەوە (حەیران) بیست و لە دڵەوە هەستی پێکرد و لە تەمەنێکی گەنجێتیدا ناسنامەی تێکۆشانی بەدەست هێنا. هەڤاڵمان کە لەنێو سروشتی بەهەشتی کوردستاندا، بە بەهای کۆمیناڵ، دوور لە کاریگەری قێزەونی سیستم گەورە بوو، بۆ خوێندنی زانکۆ چووە ئەرزەرۆم و لەوێ بەرخۆدانی گەریلا و پارتەکەمان پەکەکەی لەنزیکەوە ناسی. بەرخۆدانی سەرەتای ساڵەکانی نەوەتەکان کە بەرخۆدانی گەریلا بە سەرهەڵدانی گەلی کوردستانی وڵاتپارێز ئاوێتە ببوو و گەیشتە بەرزترین ئاست، هاوڕێمان زناریشی بەشداری لە ریزەکانی تێکۆشان کرد. هاوڕێمان زنار بەشداری رێکخستنەکانی گەنجانی پێشەنگی میلیتانی گەنجانی کوردستان (یەکێتی گەنجانی کوردستان – یەجەکە) دا کرد، لەو کاتەدا رێبەر ئاپۆ و پەکەکەی زیاتر لە نزیکەوە ناسی. هاوڕێمان زنار بە کەسایەتی میلیتانی و رەنجدەری خۆی لە کاری گەنجاندا بووە پێشەنگ، زۆر جار بووە ئامانجی هێرشی داگیرکەران و دەستگیرکرا. لەگەڵ هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، رۆحی تێکۆشان و بەرخۆدانی رێبەر ئاپۆ قبوڵ کرد، هیچ کاتێک هەنگاوی بەرەو دواوە نەنا و هەموو کاتێک لەنێو گەڕان بۆ تێکۆشان بوو. هەڤاڵمان زنار کە میلیتانی نەوەی سەرهەڵدانی پەکەکە بوو، ساڵی ١٩٩٣ کاتێک کە لە زانکۆی ئەرزەرۆم دەیخوێند، بێدوودڵی دەستی لە بەشی فەڕەنسی هەڵگرت و بووە فیدایی تێکۆشانی ئازادی گەلەکەمان.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، هەڤاڵ زنار دوای خەباتی گەنجان لە ساڵی ١٩٩٤دا بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد و بە گشتی لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و هەرێمی سەرحەددا خەبات و گەریلایەتی کردووە و بە تایبەتی لە ساڵی ١٩٩٩دا لە سەردەمی دەستپێکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دژی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەشداری لە زۆر چالاکیدا کردووە و گورزی گەورەی لە دوژمنی داگیرکەرداوە و لە دواییدا لەنێو بەڕێوەبەری فەرماندەیی هەرێمی قەندیلدا جێی خۆی گرتووە و نزیکەی ٣٠ ساڵ بە شێوەیەکی فیداکاری لە ریزەکانی پەکەکەدا بۆ گەلەکەی تێکۆشاوە.

شاهین گەڤەڕ

هاوڕێمان شاهین، لە گوندی شیشەمزینی گەڤەڕ لەنێو خانەوادەیەکی وڵاتپارێزی هۆزی مامخوڕی وڵاتپارێز لەدایک بووە کە ئەو هۆزەی ئێمە لە زۆر هەرێمی کوردستاندا هەیە. خانەوادە و خزمانی هاوڕێ شاهین بە هەنگاوی گەریلا لە ساڵی ١٩٨٤، پارتەکەمان پەکەکەیان ناسی و بوونە دڵخوازی پارتەکەمان. ئەم خانەوادە وڵاتپارێزەمان و خزمانیان دوای ئەوەی پارتەکەمانیان ناسی، لە دەوری کۆبونەوە، متمانەیان پێکرد کە دۆزی ئازادی بەڕێوە دەبات و لەنێو کۆمەڵگایەکی وڵاتپارێزی بەم جۆرە گەورە بوو، لە منداڵی خۆیدا پارتەکەمانی ناسی و ئاوێتەی بوو. هەڤاڵمان شاهین لە منداڵیەوە کۆمەڵکوژی دەوڵەتی داگیرکەری فاشیستی تورک لەسەر گەلەکەمان بینی، راستی دوژمنی ناسی. هەڤاڵمان شاهین رایگەیاند کە ئەو کاتە هەر بەشداریکردنێک لەنێو ریزەکانی تێکۆشاندا عەقڵیەت و خاوەنداریکردن لە تێکۆشانی ئازادی لەنێو خانەوادەکەیدا گەورەتر دەبوو. هەڤاڵمان شاهین ویستی ببێتە وڵام بۆ رووداوەکان، بۆ شەهیدان، بەشداریکردن و وڵامی سیاسەتی قڕکەری دەوڵەتی داگیرکەر و فاشێستی تورک بداتەوە و بۆیەش بڕیاریدا بەشداری لە ریزەکانی گەریلاکانی ئازادیدا بکات.

هەڤاڵمان شاهین لە سالی ١٩٩٨دا لە هەرێمی باژێرگان، بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد و تاوەکو ساڵی ٢٠٠٢ لە هەرێمی باژێرگان و شەهیدان گەریلایەتی کرد."

لە بەشێکی دیکەدا هەپەگە دەڵێت، " هەڤاڵ شاهین لە ساڵی ٢٠٠٣دا چووەتە گۆڕەپانی ئامەد و ٧ ساڵ بە شێوەیەکی بەردەوام و سەرکەوتوو خەباتی بەڕێوە بردووە. پلانسازی زۆر چالاکی لە ئامەد داڕشتووە و گورزی قورسی لە دوژمن داوە. دواتر لە ساڵی ٢٠١١دا چووەتە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و دوای پەروەردە لە ئەکادیمی شەهیدی فەرماندە مەحسوم کۆرکماز لە گارە دەستی بە خەبات کردووە و لە تێکۆشانی گەریلا و پێشکەوتنی هاوڕێکانیدا ڕۆڵێکی گەورەی بینیوە. هەڤاڵ شاهین دواتر چووەتە رۆژئاوای کوردستان و لەوێ وەک فەرماندەیەک بەشداری لە شەڕی دژی داعشدا کردووە و گورزی بێوێنەی لە داعش وەشاندووە کە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە پشتگیری لێدەکرا.

هەڤاڵ شاهین دواتر بۆ ئەوەی گەڕاوەتەوە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و دوای خەباتێکی چەندین ساڵە لە ٢٣ی ئازاری ٢٠١٨ لە هێرشی دوژمنی داگیرکەردا شەهید بوو. هاوڕێمان شاهین بووەتە یەکێک لە میلیتانەکانی نمونەیی ئاپۆیی و بۆ ئەوەی هەموو ئەرکێکی جێبەجێ بکات، رەنجێکی زۆری کێشاوە. هاوڕێمان شاهین رێگەی سەرکەوتنی پیشانی ئێمەدا. ئێمە وەک هەڤاڵانی بەڵێن دەدەین کە میراسی بەرخۆدانی هەموو شەهدانمان و بە تایبەتی هەڤاڵ شاهین دەوڵەمەندتر بکەین و خەباتەکەیان سەربخەین."

ف.ق