هەپەگە: جێگەیان لە مێژووی بەرخوداندا کردەوە

هەپەگە ناسنامەی ٥ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، "بە هەڵوێستی ئاپۆیی، بە تێکۆشانی خۆیان لە دژی هێرشەکانی دوژمن جێگەیان لە مێژووی بەرخودانی گەلەکەماندا کردەوە".

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ئەم راگەیەندراوەیدا، "دەوڵەتی تورکی قڕکەر، بۆ ئەوەی گەلەکەمان لە رووی جەستەییەوە پاکتاو بکات، لە چوارچێوەی'پلانی لەناوبردند'دا هێرشی بەرفراوانی کردە سەر بزوتنەوەی ئازادیمان. یەک لەو ماوانەی هێرشەکان زۆر دژواربوون ساڵی ٢٠١٦بوو. سوپای تورکی داگیرکەر هەمووا تواناکانی خۆی خستەکار و هێرشی کردە سەر بزوتنەوەی ئازادیمان.گەریلاکانی ئازادیی کوردستانیش لەبەرامبەر ئەو هێرشانە بەرخودانێکی ئەفسانەییان نیشاندا. ئەو بەرخودانەی بە ئیرادەی پتەوی ئاپۆیی ئەنجامدرا، دووژمنی گەیاندە بنبەست. ئەو بەرخودانە بە دڵنیاییەوە بە رەنج و هەوڵی بێهاوتای شەهیدە قارەمانەکانمانەوە ئەنجامدرا. شەهیدانمان کە لەبەرامبەر هێرشەکانی دوژمن تەنیا بە بڕوابوون بە ئازادی، بە وەفاداریان بە رێبەرایەتی، گەلەکەمان و هاورێیانمان خۆڕاگرییان کرد، بوونە خاوەنی راستەقینەی بەهاکانمان. هاوڕێیانمان ئازاد، دەرمان، ئاسۆ، بەرخودان و دەورانیش بە هەڵوێستی ئاپۆیی خۆیان، بە تێکۆشان لە دژی دوژمن جێگەیان لە مێژووی بەرخودانی گەلەکەماندا کردەوە.

بە ئیرادەو و بڕیاری دەستەبەرکردنی ئامانجی ئازادی، لە کەسایەتی هاوڕێیانمان ئازاد، دەرمان، ئاسۆ، بەرخودان و دەوران ئێمە جارێکیتر بەڵێن بە هەموو هاووڕێشەهیدەکانمان دەدەین و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەنرخیان و تەواوی گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین.

زانیاری بەرفراوان لەبارەی ناسنامەی هاوڕێیانی شەهیدمان:

ناسناو: ئازاد ئامەد

ناو و پاشناو: سەردار ئارسلان

شوێنی لەدایکوبوون: ئامەد

ناوی دایک- باوک: بەسیرە- ئەحمەد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠ی ئەیلولی ٢٠١٦/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

ناسناو: دەوران باز

ناو و پاشناو: وەیسی یاقوت

شوێنی لەدایکوبوون: یامەد

ناوی دایک- باوک: حەوا- مەحمود

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠ی ئەیلولی ٢٠١٦/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

ناسناو: دەرمان جۆلەمێرگ

ناو و پاشناو: نورەدین تیمور

شوێنی لەدایکوبوون: جۆلەمێرگ

ناوی دایک- باوک: نادیرە- فارس

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠ی ئەیلولی ٢٠١٦/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

ناسناو: ئاسۆ رێناس

ناو و پاشناو: یونس رێناس

شوێنی لەدایکوبوون: شڕنەخ

ناوی دایک- باوک: سوڵتان - ئەکرەم

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠ی ئەیلولی ٢٠١٦/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

ناسناو: بەرخودان بۆتان

ناو و پاشناو: سەیفەدین ئیدیز

شوێنی لەدایکوبوون: شڕنەخ

ناوی دایک- باوک: زڵێخا- سلێمان

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠ی ئەیلولی ٢٠١٦/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

 

ئازاد ئامەد

هاوڕێمان ئازاد لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لە ئامەدی پایتەختی کوردستان لەدایکبوو. دوای ئەوەی رووی کردە چیا لە گارەوە تا زاپ، لە خواکورکەوە تا ئاڤاشین کاری شۆڕشگێڕی کرد. هەروەها هاوڕێمان بەشداری لە رێکخستنی هێزی تایبەتدا کرد و بەوەش هەموو ئەرکەکانی بە شێوەیەکی گیانبازی جێبەجێ کرد.

دەوران باز

هاوڕێمان دەوران باز لە ناوچەی لجێی ئامەد لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لەدایکبوو. ناوچەی لجێ لەسەرەتای دامەزراندنی بزوتنەوەکەمانەوە تا ئێستا بەردەوام لەگەڵ بزوتنەوەکەماندا بووە و هەرگیز سەری بۆ دوژمن نەوی نەکردووە. زۆر بنەماڵەی بەنرخی وڵاتپارێز لە لجێ دەژین، یەک لەوانە بنەماڵەی یاقوتە کە چوار رۆڵەیان شەهید بوون، کە یەکێکیان هاورێمان دەورانە.

دەرمان جۆلەمێرگ

هاوڕێمان دەرمان لە شاری جۆلەمێرگی مێژوویی لەدایبوو، بنەماڵەکەی و عەشیرەتەکەی وڵاتپارێزبوون و هەر زوو بزوتنەوەکەمانی ناسی. سەرەتا تێکەڵ بە کاروخەباتی گەنجان بوو دواتر وەک لایەنگر و رێکخستنێکی ناوشار کاری کرد و پاش ماوەیەکیش رووی کردە چیا و هاتە ریزی گەریلاوە.

ئاسۆ رێناس

هاوڕێمان ئاسۆ لە گوندی خرابێ شەرەفی سەر بە ناوچەی هەزەخی شڕنەخ لە دایکبوو. لەناو عەشیرەتی هارونیدا بە هەستی باڵای وڵاتپارێزی گەورەبوو. ئەو عەشیرەتە چەندین رۆڵەی قارەمانی پێشکەش بە تێکۆشانی ئازادی کوردستان کردووە. هاوڕێمان ئاسۆ لە بۆتانەوە بەشداری ریزەکانی گەریلای کرد و لەوێشەوە پەڕیەوە بۆ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا.

بەرخودان بۆتان

هاوڕێمان بەرخودان لە جزیرەی بۆتان لە شاری سەرهەڵدان و بەرخودان لە عەشیرەتی تەیی لەدایکبوو. ئەو لەناو کەسانێکدا گەورەبوو کە وڵاتپارێزی لەناویاندا لەباڵاترین ئاستدایە. دوای ئەوەی دڕندەیی دەوڵەتی تورکی لە ناوچەی جزیرە بینی بڕیاریدا تێکەڵ بە ریزەکانی گەریلا ببێت.

هـ . ب