هەپەگە: کۆنترایەک بەناوی مستەفا ئەردەم سزادرا
هەپەگە: کۆنترایەک بە ناوی مستەفا ئەردەم کە لە خزمەت دوژمنی قڕکەردا بەشداری زۆر هێرشی سەر گەلەکەمانی کردبوو، زۆر تاوانی ئەنجامدابوو و دەستی بە خوێنی زۆر هاوڕێمان سووربوو، سزا درا.
هەپەگە: کۆنترایەک بە ناوی مستەفا ئەردەم کە لە خزمەت دوژمنی قڕکەردا بەشداری زۆر هێرشی سەر گەلەکەمانی کردبوو، زۆر تاوانی ئەنجامدابوو و دەستی بە خوێنی زۆر هاوڕێمان سووربوو، سزا درا.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم جۆرەیە:
هەرێمی رۆژئاوای زاپی شەهید دەلیل؛
'٥ی حوزەیران کاتژمێر ١٣:٣٠ داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم هێرشیان کردە سەر هێزەکانمان. هێزەکانیشمان بەرپەرچیان دانەوە.
هەرێمی خواکورک؛
٤ی حوزەیران سوپای تورکی داگیرکەر گۆڕەپانی شێخزادەی بە فرۆکەی شەڕ، هەلیکۆپتەر و چەکی قورس بۆردومان کرد، دواتر داگیرکەران لە شاخی شێخزادە جێگیرکران.
هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر
٤ و ٥ی حوزەیران لە هەرێمی رۆژئاوای زاپی شەهید دەلیل گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم، شاخی ئامێدی، لە رۆژهەڵاتی زاپ گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا ٧٢ جار بە کاتیوشا و تانک بۆردومان کران.
سوپای تورکی داگیرکەر ٤ و ٥ ی حوزەیران لە هەرێمی رۆژئاوای زاپی شەهید دەلیل هەوڵیدا سەنگەرەکانی بەرخودانمان لە شاخی ئێف ئێم بە حەفارە بڕوخێنێت.
فەرماندەی تیمی خەنجەر کۆنترا مستەفا ئەردەم سزا درا
لە راگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە: "کۆنترایەک بە ناوی مستەفا ئەردەم کە ساڵی ١٩٨٠ لە شڕنەخ لەدایکبووە، کەسێکی لەو جۆرەبوو کە دژی تێکۆشانی ئازادی گەلەکەمان زۆر تاوانی ئەنجامدابوو. ئەو کۆنترایە خزمەتی بە دوژمنی قڕکەر دەکرد، بەشداری زۆر هێرش لە دژی گەلەکەمان ببوو، تاوانی جیاجیای ئەنجامدابوو، نەک هەر لە باکوری کوردستان بەڵکوو لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیاش بەشداری ئۆپراسیۆنەکانی کردبوو و دەستی چووبووە خوێنی زۆر هاوڕێمان. هەروەها سەردەستەی گروپێکی کۆنترابوو کە خۆیان وەک تیمی خەنجەر دەناسێنن.
کۆنترایەک بە ناوی مستەفا ئەردەم کە کاری بەم جۆرەی دەکرد، ٤ی حوزەیران کاتژمێر ٢١:٣٠ کەوتەبەردەست یەکینەیەکمان و ئەو یەکینەیەمان بە دەستپێشخەری خۆیان ئەو کۆنترایەیان بە سزا گەیاند. یەکینەکەمان بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە گەڕایەوە شوێنی خۆی و زانیاری لە سەر رووداوەکە راگەیاند".
هـ . ب