هەپەگە: لە جوودی داگیرکەرێک سزادرا

گەریلاکانی هەپەگە/یەژاستار لە چیای چوودی لەدژی داگیرکەران دەستیان بە ئۆپەڕاسیۆن کردبوو و چالاکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامدا سەربازێکی تورک سزادرا و سەربازێکیش بریندارکرا.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگ لەوبارەیەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا هێزەکانمان لەدژی سوپای داگیرکەری تورک ژمارەیەک چالاکی بەهێزیان ئەنجامدا. لەم چوارچێوەیەدا:

هێزەکانمان ٤ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی ئاڤاشین لەدژی سوپای داگیرکەری تورک لەسەر گردی خوەدێ چالاکیان ئەنجامدا. لەم چوارچێوەیەدا گورزی گەورەیان لە سەنگەر و پەناگەکانی داگیرکەراندا، بەڵان ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی داگیرکەران نەزانرا.

١٣ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٤:٣٠ هێزەکانمان لە هەرێمێ ئاڤاشین لە داگیرکەرانیاندا لەسەر گردی بایراک. لەم چوارچێوەیەدا کە گورزی کاریگەر لە داگیرکەران درا، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا.

١٣ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٧:٣٠ سوپای داگیرکەری تورک لە گۆڕەپانی مەیروکێی هەرێمی گارە بە ئەنقەست گەلەکەمانی کردە ئامانج کە سەرقاڵی کارکردن بوون لە باخەکانیان و بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کرد. بەهۆی بۆردومانەکەوە ئاگر بەر ڕەخ و باخی گوندنشینان کەوت.

لە ١١ی تشرینی یەکەم لە دەوروبەری گوندی شیشەمزینی ناوچەی باژێرگای جۆلەمێرگ سوپای داگیرکەری تورک دەستی بە ئۆپەڕاسیۆنی داگیرکەری کرد. ئۆپەڕاسیۆن بێ ئەنجام سەرلەئێوارە کۆتایی هات و داگیرکەران کشانەوە.

١١ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠١:٠٠ و ٠١:٣٠ سوپای داگیرکەری تورک بە فڕۆکە دەوروبەری گوندی بازێی هەرێمی مەتینای هەرێمەکانی پاراستنی میدیای بۆردومان کرد.

لە ٢ی تشرینی یەکەمدا سوپای داگیرکەری تورک لە گۆڕەپانی ناڤسەری جوودی هەرێمی جوودی شڕنەخ دەستی بە ئۆپەڕاسیۆنی داگیرکەری کرد. لە کاتی ئۆپەڕاسیۆنەکەدا هێزەکانمان داگیرکەرانیان لەسەر گردی شەهید دیرەن کۆنتڕۆڵ کرد و دواتر لە کاتژمێر ١٦:٣٠ لە نزیکەوە لە داگیرکەرانیاندا. لە چالاکیەکەدا داگیرکەرێک سزادرا و داگیرکەرێکیش بریندارکرا.

لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی سوپای داگیرکەری تورک و لە ئەنجامدی شەڕدا لە گەلی حەسەنای چیای جوودی هاورێکەانمان سەرهەڵدان و باران کە گورزی گەورەیان لە داگیرکەراندا، بە قاڕەمانی شەڕیان کرد و شەهید بوون.

ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: سەرهەڵدان جوودی

ناو و پاشناو: حەسەن ئادانر

شوێنی لەدایکبوون: جزیر

دایک و باوک: غوربەت و حسێن

کات و شوێنی شەهادەت: ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ / بۆتان

 

نازناو: باران بۆتان

ناو و پاشناو: ئەحمەد چاگداڤوول

شوێنی لەدایکبوون: جزیر

دایک و باوک: ئەمینە و عوسمان

کات و شوێنی شەهادەت: ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ / بۆتان

هەپەگە وتی،" هەردوو هاوڕێمان سەرهەڵدان و باران لە ناوەندی وڵاتپاریزی کورد و بەرخۆدانی کە هەموو کاتێک بوونەتە ئامانجی هێرشی دوژمن، لە جزیری بۆتان کە شاری تێکۆشەران بێریڤان چیچەک کچی و محەمەد تونجانە، لەناو خانەوادەیەکی ڕەنجدەر لەدایکبوون. هەردوو هاورێمان لە منداڵیەوە بە ڕوح و کەلتوری شاری ڕاپەرین و خۆڕاگری گەورە بوون. لەنزیکەوە کۆمەڵکوژیەکانی دەوڵەتی فاشیست و قڕکەری تورکیان بینی  و بە بڕوایەکی گەورەوە بۆ ئەوەی حساب لە دوژمن بپرسن دەستیان بە تێکۆشانی ئازادی کرد و بەشداریان لە ڕیزەکانی گەریلادا کرد."

هەپەگە لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەیدا، لە کەسایەتی خانەوادەکانی گەریلاکان سەرهەڵدان و باران سەرەخۆشی لە هەموو گەلی جزیر و کوردستان کرد و بەڵێنیدا کە لە تێکۆشانەکەیاندا هەموو کاتێک یادیان زیندوو بێت."

ف.ق