هەپەگە: لە قلەبان و ئاڤاشین ٢ داگیرکەر سزادران

هەپەگە رایگەیاند کە لە بەرزاییەکانی قلەبانی شڕنەخ و هەرێمی ئاڤاشین لە ئەنجامی چالاکی هێزەکانی گەریلادا ٢ داگیرکەر سزادراون.

هەپەگە لەم بارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی خابور لە هەرێمی حەفتانین:

٢٢ی تشرینی یەکەم، کاتژمێر ١٤:٣٠ لەدژی بارهەڵگرێکی سوپای  داگیرکەری تورک کە لە بارەگای ئەلەمونی ناوچەی قلەبانی شڕنەخەوە بپ گردی تانگێ دەچوو، هێزەکانی یەژاستارمان چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا داگیرکەرێک سزادرا، داگیرکەرێک بریندار بوو و کەلوپەلەکانی نێو بارهەڵگرەکە لەناوبران. ئەم چالاکیە سەرکەوتووە بۆ یادکردنەوەی شەهیدی فەرماندە و نەمرمان شەهید بێریتان (گوڵناز کاراتاش) ئەنجامدراوە.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری هەڵۆکانی زاگرۆسدا:

٢٤ی تشرینی یەکەم بە شەو لە هەرێمی زاپ، هێزەکانمان لە هەلیکۆپتەرەکانیاندا کە هەوڵیاندەدا تیپی تی بۆردومان بکەن. لە ئەنجامی دەستوەردانی هێزەکانماندا هەلیکۆپتەرەکان ناچار بوون پاشەکشێ بکەن.

٢٤ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی ئاڤاشین لە دەوروبەری گردی شەهید عەلی هێزەکانمان چاودیری ژمارەیەک داگیرکەریان کرد. دوای ئەوەی داگیرکەران خرانە ژێر کۆنتڕۆڵەوە، هەمان رۆژ کاتژمێر ١٦:٢٥ لە داگیرکەراندرا. لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا.

لە گردی قەرتەل و وەرخەلێی هەرێمی ئاڤاشین:

٢٣ی تشرینی یەکەم سوپای داگیرکەری تورک بە گازی ژەهراوی و چەکی کیمیایی و تەقەمەنی هێرشی کردە سەر گردی قەرتەل. داگیرکەران دوای بۆردومانەکە هەوڵیاندا پێشڕەوی بکەن و لەنێوان شەڕڤانانمان و داگیرکەراندا شەڕ روویدا و بە درێژایی رۆژەکە شەڕ بەردەوام بوو. لە ئەنجامدا داگیرکەران نەیانتوانی پێشڕەوی بکەن.

٢٤ی تشرینی یەکەم سوپای داگیرکەری تورک ٤ جار بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی گردی قەرتەلیان بۆردومان کرد.. داگیرکەران نیوەڕۆی هەمان رۆژ ویستیان پێشڕەوی بکەن و هێزەکانمان لە نزیکەوە ٤ جار لە داگیرکەرانیاندا. هەمان رۆژ هێزەکانمان لە درۆنەکانیاندا کە بۆ ناوچەکە ڕەوانەکرابوون.

٢٥ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٩:٢٥ سوپای داگیرکەری تورک بە گازی ژەهراوی و چەکی کیمیایی هێرشیان کردە سەر گردی قەرتەل. لە ناوچەکە شەڕ لەنێوان هیزەکانمان و داگیرکەراندا روویدا.

٢٤ی تشرینی یەکەم سوپای داگیرکەری تورک بە چەکی قورس گۆڕەپانی وەرخەلێی بۆردومان کرد. هەمان رۆژ کاتژمێر ٢٢:٢٠ ناوڤەکە ٣ جار بۆردومانکرا.

٢٤ی تشرینی یەکەم کاتژمێر لەنێوان ١٩:٥٠ و ٢٠:٥٠ لەسەر ئاسمانی ناوچەی قەشوریای مەتینا هەلیکۆپتەرەکان دەستیان بە جموجووڵ کرد.

٢٤ی تشرینی یەکەم کاتژمێر لەنێوان ٢٢:٤٠ و ٠٠:٥٠ لە ناوچەکانی گردی قەرتەل، وەرخەلێ، کەتیبەی عەرەبان و بانستای سەر بە هەرێمی ئاڤاشین جموجووڵی هەلیکۆپتەرەکان هەبوو.

٢٤ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٢:٤٥ ناوچەی چەمچۆی هەرێمی زاپ لەلایەن فڕۆکەکانەوە بۆردومان کرا."

ف.ق