هەپەگە: لە سەرحەد ٦ داگیرکەر سزادران، زرێپۆشێک لەناو برا

هەپەگە ڕایگەیاند:"٣٠ی تشرینی یەکەم زرێپۆشی جۆری ئەژدەر کە بەرەو بنکەی ئۆنورتەپە لە هەرێمی تەندورەک دەچوو، بە چەکی تاکەکەسی و نیمچە ئۆتۆماتیکی و تاکتیکی بۆسەدان، زرێپۆشەکە کرایە ئامانج. ٦ داگیرکەر لەناو زرێپۆشەکە سزا دران".

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان و هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە:
 "هەرێمی سەرحەد؛
 لە ٣٠ی تشرینی یەکەم، کاتژمێر١٧:٤٠ زرێپۆشێکی جۆری ئەژدەر کە دەچوو بەرەو بنکەی ئۆنورتەپە لە هەرێمی تەندورەک لە بۆسەیەکدا، بە چەکی سووک و نیمچە ئۆتۆماتیکی لێدراوە.  ٦ داگیرکەری ناو زرێپۆشەکە سزا دراون و زرێپۆشەکەیش تێکشکێندراوە.
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌هەرێمی زاپ؛
 ڕۆژی ١ی تەشرینی دووهەم کاتژمێر ١١:٢٠ و ١٢:١٥، دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید ئیبراهیم خرانە خوارەوە و لەناوچوون.
 هەرێمی مەتینا؛
 لە ١ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٤:٤٥لە هەرێمی بەرخۆدانی شاخی چارچلا چەکی قورس لە دژی داگیرکەران بەکار هێنرا.
 لە ٣ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٧:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئۆرتێ  چەکی قورس لە دژی داگیرکەران بەکار هێنرا.
هەرێمی خواکورک؛
 ڕۆژی ٢ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٠:٣٠چەکی قورس لەدژی داگیرکەرانی شاخی شەهید کامەران بەکارهێنرا و سەنگەرێک تێکدرا. ئەم چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارەوە ئەنجامدراوە.
 ڕۆژی ٣ی تشرینی دووەم، کاتژمێر ٢٢:٣٠ دەستوەردانی ئەو هەلیکۆپتەرانە کرا کە دەیانویست لەسەر شاخی شەهید کامەران بنیشنەوە.
 ئەو هێرشانەی سوپای داگیرکەری تورک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو و گازی کیمیایی و درۆنی بۆمبڕێژکراو ئەنجامی داوە؛
 لە ١ی تشرینی دووهەمدا، سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا جارێک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کراوە.
 لە ڕۆژانی ١ و ٢ی تەشرینی دووهەمدا پێگەکانی شەڕ لە هەرێمی بەرخۆدانی شاخی ئۆرتێ ٤ جاران بە گازی کیمیایی و ٤ جاران بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کراون.
 لە ١ و ٢ی تەشرینی دووهەمدا پێگە سەربازییەکانی هەرێمی بەرخۆدانی شاخی چارچلا بە درۆنی بۆمبڕێژکراو ٤ جار بۆردومان کراون.
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک؛
ڕۆژی ٢ و ٣ی تەشرینی دووهەم لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید ئیبراهیم لە هەرێمی زاپ ٢ جار، گۆڕەپانی شاخی زەنگل لە هەرێمی گارێ ٢ جار، هەرێمی گۆڵکا و گوندی دەرگەلێ لە هەرێمی مەتینا ٢ جار، هەرێمی ئاڤا لۆلان لە دەڤەری مەتینا ٢ جار ; بە گشتی ٨ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کراون.
هەرێمەکانی زاپ، ڕۆژئاوای زاپی شەهید دەلیل و خاکورک بە تۆپ بۆردومان کراون.