ناوەندی راگەیاندنی هەپەگە دەربارەی چالاکییەکانی گەریلا و هێرشی داگیرکاری ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگە:
" هێزەکانی پاراستنی ئاسمانی شەهید دەلال ئامەد:
٢٠ی گوڵان کاتژمێر ١٩:١٠ خولەک لە دژی داگیرکەران لە سەر گردی ئازادی هەرێمی مەتینا چالاکی ئەنجامدرا. لەو چالاکییەدا گورزلە داگیرکەران درا.
ڕۆژی ٢٠ی گوڵان کاتژمێر ٢٣:٣٠ هاوکات لە ئێلح لە ناوەندی کۆنتڕۆڵی ئێهای دەوڵەتی تورک و فەرماندەیی تووگای شڕناخ و لە دژی بنکەی هەلیکۆپتەرەکانی سوپای تورک ٣ چالاکی ئەنجامدرا. ئامانجەکان بە سەرکەوتووانە لێدران و چالاکییەکە سەرکەوتووبوو.
هەڵمەتی جەنگی شۆرشگێڕی خابوور:
٢٠ی گولان کاتژمێر ١٥:٣٠ خولەک داگیرکەران لە قەرەقۆلی کۆرۆشینۆ لە سەر سنوور بەرەو بوخازائۆرێ لە هەرێمی مەتینا کەوتنە جووڵە. داگیرکەران لەلایەن هێزەکانی ئیمەوە خرانە ژێر کۆنتڕۆڵ، دواتر بە رێبازی ساپۆتاژ ٢جاران چالاکی لەدژیان ئەنجامدرا. لەو چالاکییەدا ٥ داگیرکەر سزادران.
سوپای تورکی داگیرکەر هێرشی ئاسمانی خۆی بە فڕۆکەی جەنگی و هەلیکۆپتەر بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەردەوام دەکات.
زانیاری دەربارەی بۆردومانەکان:
ڕۆژی ١٩ی گوڵان کاتژمێر ١٢:٣٠ خولەک دەڤەری وەرخەلێ-ی زاپ بۆردومانکرا.
٢٠ی گوڵان کاتژمێر ٢١:٣٠ – ٢٢:٣٠ بە هەلیکۆپتەر سەربازیان لەسەر گردی شەهید سەرخۆبوون لە هەرێمی زاپ دابەزاند. هاوکات جێلۆی بچووک و تیپی تا بۆردومانکرا. لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەدا ئاگر لە ناوچەکە کەوتەوە و تائیستاش بەردەوامە.
لەو بۆردومانانەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانی ئێمە نەکەتووە."
ک-ش