هەپەگە: لە ئەنجامی هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورکدا ١١ گەریلا شەهیدبوون

هەپەگە رایگەیاند، کە لە ئەنجامی هێرشی کیمیایی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گۆڕەپانی ساجا ١١ گەریلا شەهیدبوون و ئەوەشی خستەڕوو کە بە بەڵگەوە بەکارهێنانی چەکی کیمیاییان تۆمارکردووە و رێکخراوە پەیوەندیدارەکان دەتوانن لێکۆڵینەوە بکەن.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە گەریلا شەهیدەکان ئەم زانیارییەی راگەیاند:

"لەبەرامبەر ئەو هێرشە داگیرکەرییانەی کە ١٤ی نیسان بە هێرشی دژواری ئاسمانی دەستیپێکرد و ١٧ نیسان بە دابەزاندنی سەرباز لە رێگەی هەلیکۆپترەوە لە تەواوی زاپ لە بواری زەمینیش دەستیپێکرد، بەرخودانێکی بێهاوتای مێژوویی نیشان درا. سوپای تورک سەرباری ئەوەی یەک لە سوپاکانی ناتۆیە بە شێوەیەکی کارا پشتیوانی سەربازی و داراییش وەردەگرێت، هەموو جۆرە تەکنیکێکی شەڕی بەدەستهێناوە، پلانەکانی خۆی بۆ لەناوبردن و کۆمەڵکوژی لەلای هێزە هەژمۆنخوازەکان پەسەند کردووە، بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی بە شێوەیەکی شاراوە بەدەستهێناوە، سەرباری تاوانی شەڕی چاویان بەسەر بەکارهێنانی ئەو چەکانەدا نوقاند و پشتیوانی کوردانی خائینی نۆکەری بێ ریشەی بەدەستهێنا. سەرباری هەموو ئەوانەش ئەوهێرشە داگیرکەرییە لە دژی هەڵوێستی رەسەن وگیانبازی ئاپۆیی کە سەری بۆ داگیرکەری دانەنەواند، بێچارە و دەستەوەستان مانەوە و نەیانتوانی پێشڕەوی بکەن. ویستیان کە لە ماوەیەکی کورتدا داگیرکەرییەکە بگەیەننە ئەنجام، پلانەکەیان سەربخەن، بەڵام ئەو ئاواتەیان بۆ نەچووە سەر.

سوپای تورکی قڕکەری کۆلۆنیالیست بۆ ئەوەی بتوانێت پلانەکانیداگیرکەری بە تەواوەتی جێبەجێ بکات، هەموو جۆرە تاوانێکی شەڕی گرتەبەر و هێرشەکانی گواستەوە بۆ قۆناغێکی نوێ. لە ساڵی ٢٠٢١دا بە تایبەتی ساڵی ٢٠٢٢ دا لە دژی هێزەکانمان بە شێوەی سیستماتیک چەکی کیمیایی و بۆمبی قەدەغەی بەکارهێنا. چەکی کیمیایی و بۆمبی قەدەغەی لەسەر تونێلەکانی شەڕ بەکارهێناوە، بە حەفارەی زریپۆش هەوڵیدا تونێلەکانی شەڕ بڕوخێنێت و کۆمەڵکوژی ئەنجام بدات. ئەو تاوانانەی شەڕی سوپای تورک زۆر جار لە لایەن هێزەکانمانەوە بە بەڵگە تۆمار کراون و بۆ رای گشتی بڵاوکراونەتەوە. سەرباری ئەوەی کە دیمەنەکانی تونێلەکانی شەڕی وەرخەلێ بڵاوکراونەتەوە و رای گشتی بینیونی، جێگەی گومانیشی تێدا نەبووە، بەڵام دەنگێکی بەرز دژی بەرزنەبووەوە و ئەوەش بووە هۆی ئەوەی کە ئەو هێرشە نامرۆڤانەیە بەردەوام بن.

لە هەرێمی زاپ، تونێلەکانی شەڕی شەهید خورسی لە ناوچەی گوندی ساجای ناحیەی شێلادزێی قەزای ئامێدی باشوری کوردستان لە مانگی ئابەوە لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە کراوەتەوە ئامانج.  تونێلەکانی شەهید خورسی بە فڕۆکەی شەڕ، کاتیوشا، هاوەن، تەقەمەنی قەدەغە بۆردومان کرابوون، لە زەمینیشەوە ویستیان کە بە هەموو جۆرە هێرشێک دەستبەسەر ئەو تونێلانەدا بگرن. هاوڕێیانمان لەو شوێنە بە پێرفۆرمانسی شەڕی چالاک، لە دژی دوژمن چالاکی کاریگەریان ئەنجامدا، ماوەی مانگێک نەیانهێشت کە دوژمن خۆی لە تونێلەکانی شەڕ نزیک بکاتەوە. سوپای تورک دوای یەک مانگ هێرشی قورس توانیبووی خۆی نزیک تونێلەکان بکاتەوە، لە دژی تونێلەکانی شەڕ هەموو جۆرە چەکێکی کیمیایی و بۆمبی قەدەغەی بەکارهێنابوو، بەڵام بۆ ماوەی سێ مانگ لە تونێلەکانی شەڕی شەهید خورسی بەرخودانی ئەفسانەیی ئەنجامدرا و هاوڕێیانمان لەوێ بەردەوام بە چالاکییەکانیان گورزی قورسیان لە دوژمن دەدا. سەرەڕای ئەوەی ماوەی سێ مانگ چەکی کیمیایی و بۆمبی قەدەغەکراویشی بەکارهێنا، دوژمن تێگەیش کە ناتوانێت لەبەرامبەر هەڵوێستی فیدایی گەریلا بگاتە ئەنجام و زیاتر قورسایی خستەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی.

لە ئەنجامی بەکارهێنانی سیستماتیکی چەکی کیمیایی و تەقەمەنی قەدەغەکراوی دژواردا، ٥ ی تشرینی دووەم لە تونێلەکانی شەڕی شەهید خورسی ١١ هاوڕێمان شەهیدبوون. وەزارەتی شەڕی تایبەتی کە لە ژێر فەرمانی خولوسی ئاکاردایە، ئاشکرای کرد کە شەهیدبوونی ئەو هاوڕێیانەمان لە شەڕدا بووە، بەڵام درۆی کردووە. بەو درۆیە هەوڵیداوە کە تاوانەکانی کە بەچەکی کیمیایی ئەنجامیان دەدات بشارێتەوە. خولوسی ئاکاری کیمیایی و تاوانباری شەڕ، بە بێ ئەوەی شەرم لە خۆی بکات بانگەشەی کرد کە چەکی کیمیایی بەکارناهێنن، بەڵام ئاشکرابوو کە سوپای تورک بەرلەوەی لە ساجا هەبێت لەو رووداوەدا بڕێکی زۆر چەکی کیمیایی بەکارهێناوە و بووەتە هۆی شەهیدبوونی ١١ هاوڕێمان. ئاشکرایە کە ١١ هاوڕێمان بە چەکی کیمیایی شەهیدبوون، دیمەنەکانیان تۆمار کراوە و بەڵگەمەند کراوە. ئێمە بە گونجاوی نازانین کە ئەو دیمەنانە بۆ رای گشتی بڵاوبکەینەوە. ئێمە دەتوانین رادەستی رێکخراوە پەیوەندیدارەکانی بابەتی لێکۆڵینەوەی بکەین و تاوانەکانی شەڕی دەوڵەتی تورک پشتڕاست بکەنەوە. ئەو جێیەی هاوڕێیانمان لەوێدا شەهیدبوون نزیکە لە گوندی ساجای ناحیەی شێلادزێی قەزای ئامێدی باشوری کوردستان و ئێمە رایدەگەیەنین ئەوانەی دەیانەوێت دەتوانن بێن، ئەوانەشی دەیانەوێت لێکۆڵینەوە بکەن بە پێی تواناکانمان دەتوانین هاوکارییان بکەین.

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل لە راگەیەندراوی ١٨ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢دا ئاشکرای کردبوو کە ١٧ هاوڕێمان بە چەکی کیمیایی شەهید بوون و راستییەکانی خستەڕوو، هەروەها ئەو بانگەوازەی لەناو گەلی کورد و دۆستانی بەنرخ و مرۆڤە بەویژدانەکاندا دەنگیدایەوە، گۆڕدرا بۆ مامەڵەیەکی رەوا، بەڵام بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و بۆمبی قەدەغە بەردەوام بوو. سیاسەتی دەوڵەتی تورک لە دژی گەلی کورد کە سەد ساڵە بەڕێوەی دەبات و بە تایبەتیش لە مێژوویی تێکۆشانی ٥٠ ساڵەدا هەوڵ دەدات کۆمەڵکوژی بکات، داگیرکەری بکات، سەرلەنوێ دەست بە گەشتی داگیرکەری بکاتەوە، هەروەها بێدەنگی جیهانی لەبەرامبەر ئەوەدا دەیخاتەڕوو کە مەترسییەکانی سەر گەلی کورد چەندە گەورەن. ئێمە وەک گەلی کوردی ستەملێکراو کە تێکۆشانی لەسەر حەق، رەوا و ئازادی بەڕێوەدەبەین، جگە لە تێکۆشانێکی شکۆمەندانە، بەرخودانێکی ئازایانە و شەڕێکی قارەمانانە رێگەیەکی دیکەی رزگاریمان نییە. وەک پێشەنگانی گیانبازی دۆزی ئازادی گەلی کورد، باج و تێچووەکان چەندەش قورس بن، هەرگیز لە پاراستنی گەلەکەمان و ژیانی ئازاد پاشەکشێ ناکەین. هەرچەندە بەرامبەرمان دوژمنێکی قڕکەری دوور لە مرۆڤایەتی و تامەزرۆی دەسەڵاتیش هەبێت، هەرچەندە لەبەرامبەرمان راستییەکی جیهانی کە لەبەرامبەر کردەوەکانی سەر گەلەکەمان بێدەنگە هەشبێت، وەفاداریمان بە بەها رەسەنەکانی مرۆڤایەتی دیموکراتیک و ئازاد بەردەوام دەبێت. ئێمە یادی هەر هاوڕێیەکمان کە لەم پێناوەدا شەهید بوون دەکەینە هۆکار و پاڵنەری گەورەکردنی بڕوا، بڕیارداری و تێکۆشانی ئازادیمان و بە دڵنیاییەوە ئامانجەکانی ئەوان دەگەیەنینە سەرکەوتن.

ئەو هاوڕێ قارەمانانەمان هەر کامێکیان لە هەرێمێکی جیاجیای کوردستانن. بەتایبەتی بنەماڵەی وڵاتپارێزی بە نرخی هاوڕێیانمان، سەری گەلانی کورد و عەرەب ساغ بێت.

زانیاری لەسەر ناسنامەی هاورێ شەهیدەکانمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: فەرمان کەریم

ناو و پاشناو: مەسعود ئەرەن

شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ

ناوی دایک- باوک: تایبەت- بورهان

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢/ زاپ

 

ناسناو: سەبری جیلۆ

ناو و پاشناو: خەمگین شاهینئوغڵو

شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ

ناوی دایک- باوک: زوبەیدە- موسلیم

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢/ زاپ

ناسناو: ژیندا سەرحەد

ناو و پاشناو: ئەیلەم ئاکگون

شوێنی لەدایکبوون: وان

ناوی دایک- باوک: حەنیفە- هارون

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢/ زاپ

 

ناسناو: هەڵمەت ڤیان

ناو و پاشناو: باوان محەمەد

شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی

ناوی دایک- باوک: دروخشان- محەمەد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢/ زاپ

 

ناسناو: دڵشێر رەقا

ناو و پاشناو: عەبید عەبدوڵا

شوێنی لەدایکبوون: رەقا

ناوی دایک- باوک: فۆزا- رەشید

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢/ زاپ

ناسناو: ئادار چیا

ناو و پاشناو:جاندا ئیسماعیل

شوێنی لەدایکبوون:عامودێ

ناوی دایک- باوک:زەکیە- ئیسماعیل

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢/ زاپ

 

ناسناو: هارون فرات

ناو و پاشناو:یونس ئاڵکان

شوێنی لەدایکبوون: وان

ناوی دایک- باوک: گولسەر- عوسمان

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢/ زاپ

 

ناسناو: ئارڤین تۆڵهەڵدان

ناو و پاشناو:پەروین محەمەد

شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ

ناوی دایک- باوک: بەدێحە- ئیسماعیل

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢/ زاپ

 

ناسناو: ئازاد پرسوس

ناو و پاشناو: ئیسماعیل چەلیک

شوێنی لەدایکبوون: ئوشاک

ناوی دایک- باوک: پەیان- موسلم

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢/ زاپ

 

ناسناو: هێڤی وڵات

ناو و پاشناو: سلڤانا محەمەد

شوێنی لەدایکبوون: حەڵەب

ناوی دایک- باوک: رەسمیە -نوری

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢/ زاپ

ناسناو: سەفکان ئادار

ناو و پاشناو: عیسا کورتای

شوێنی لەدایکبوون: ئیدر

ناوی دایک- باوک: ئەمینە - یوسف

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢/ زاپ

هـ . ب