هەپەگە: لە زاپ ٣ داگیرکەری تورک سزادران

لە گۆڕەپانی چەمچۆی هەرێمی زاپ، لە چوارچێوەی چالاکیەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا ٣ سەربازی داگیرکەری تورک سزادران و گورز لە چادرێکی سەربازی وەشێنرا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، " لە ئەنجامی چالاکی هێزەکانماندا ٣ داگیرکەر سزادراون و گورز لە چادرێکی سەربازی وەشێنراوە."

سوپای داگیرکەری تورک سەنگەرەکانی بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی ١٠ جار بە چەکی کیمایی بۆردومان کرد. هەروەها تایەی ئۆتۆمبێڵ و کەلوپەلی پلاستیکیان سووتاند و دووکەڵەکەیان بەردایە نێو سەنگەرەکانی بەرخۆدانی گەریلا. لە هەمانکاتدا گۆڕەپانەکانی بەرخۆدان ٤ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکران و چەندین جاریش بە ئۆبۆس، تانک و چەکی قورس تۆپبارانکران.

زانیاری فراوان لەبارەی هێرشەکان و چالاکیەکان بەم شێوەیەیە:

لە چوارچیوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛

" ٢٤ی کانونی یەکەم کاتژمێر ٠٩:٣٠ لە نزیک گۆڕەپانی چەمچۆی سەر بە ناحیەی شێلادزێی ئامێدی، لە بەرامبەر داگیرکەران کە بەرەو سەنگەرەکانی بەرخۆدانی گەریلا پێشڕەویان دەکرد بە سابۆتاژ چالاکی ئەنجامدرا. لە چالاکیەکەدا داگیرکەرێک سزادرا.

٢٤ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٠:٤٠ لە نزیک گۆڕەپانی چەمچۆی سەر بە ناحیەی شێلادزێی ئامێدی، بە چەکی قورس لە داگیرکەراندرا، لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا و گورز بەر چادرێکی سەربازی کەوت.

٢٥ی کانونی یەکەم کاتژمێر ٠٠:٤٠ لە نزیک گۆڕەپانی چەمچۆی سەر بە ناحیەی شێلادزێی ئامیدی تیمەکانی یەژەئاستارمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا. لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا.

هێرشی سوپای داگیرکەری تورک بە بۆمبی قەدەغەکرا و چەکی کیمیایی؛

٢٤ی کانونی یەکەم لە نزیک گۆڕەپانی چەمچۆی ناحیەی شێلادزێی ئامێدی، سەنگەرەکانی بەرخۆدانی گەریلا ١٠ جار بە چەکی کیمایی بۆردومان کران. لە هەمان کاتدا داگیرکەران تایەی ئۆتۆمبێڵ و کەلوپەلی لاستیکیان سووتاند و دووكەڵەکەیان بەردایە نێو سەنگەرەکانی بەرخۆدانی گەریلا.

هێرشی سوپای داگیرکەری تورک؛

٢٤ی کانونی یەکەم زەویەکانی گوندەکانی شێلازێ و گۆلکای مەتینا و سەنگەرەکانی بەرخۆدانی گەریلا لە نزیک گوندی سیدای ناحیەی شێلادزێی ئامەدێ ٤ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومان کران.

٢٤ی کانونی یەکەم سەنگەرەکانی بەرخۆدانی گەریلا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم، گۆڕەپانی چەمچۆ و نزیک گوندی سیدای شێلادزێ، بە دەیان جار بە ئۆبۆس، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران."

ف.ق