هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد
هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای ئاشکرا کرد و وتی، " هەڤاڵانمان ئازاد و عادل لەنێو بەرخۆدانی مێژوویی و داستانی تونێلەکانی شەڕی وەرخەڵێدا جێی خۆیان گرت."
هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای ئاشکرا کرد و وتی، " هەڤاڵانمان ئازاد و عادل لەنێو بەرخۆدانی مێژوویی و داستانی تونێلەکانی شەڕی وەرخەڵێدا جێی خۆیان گرت."
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەمبارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە بەشێکی بەم شێوەیەیە؛
دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە دەیەوێت سیاسەتی قڕکردن لە دژی گەلەکەمان ئەنجام بدات، لە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢١ لە هەرێمەکانی ئاڤاشین، زاپ و مەتینا هێرشەکانی بۆ لەناوبردنی دەستکەوتەکانی گەلەکەمان گەیاندە ئاستێکی نوێ. بەم هێرشانە بۆ داگیرکردنی باشووری کوردستان، دەیانەوێت دەست بەسەر ئەو دەستکەوتانەدا بگرن کە گەلەکەمان دەیان ساڵە بە ماندووبوون و قوربانیدان و تێچووی گەورەوە بەدەستی هێناوە. داگیرکەران، پارتەکەمان پەکەکەیان وەک گەورەترین بەربەست لەبەردەم پلانە گڵاوەکەیاندا دەبینی و کاتێک دەیانویست پارتەکەمان لەناوببەن، رووبەڕووی ئیرادەی بەهێزی گەریلاکانی ئاپۆیی بوونەتەوە. گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە لە بەرامبەر هەموو هێرشە نامرۆڤەکانی دەوڵەتی تورک نەکەوتنە دۆخی دوودڵێەوە، بە بەرخۆدانی مێژوویی خۆیان ئاواتی داگیرکەرانیان لە قوڕگیاندا هێشتەوە و دەوڵەتی دڕندەی تورکیایان گەیاندە ئاستی شکست. دەوڵەتی تورک کە ویستی خۆی لەم چەقبەستووە رزگار بکات، پەنای بۆ کردەوەی نامرۆڤانە برد و بە چەکی کیمیاوی هێرشی کردە سەر هێزەکانی گەریلامان لە تونێلەکانی شەڕدا. سوپای داگیرکەری تورک لە مێژووی خۆیدا بەم ئەندازەیە چەکی کیمیایی بەکارنەهێناوە، کە لەم ماوەیەدا لەدژی هەڤاڵانمان بەکاری هێناوە کە چەندین مانگە بەرخۆدان دەکەن و شکۆی گەلەکەمان دەپارێزن. سەرەڕای ئەم هەلومەرجە سەختە، هەڤاڵانمان هەنگاوێکیان بەرەو دواوە نەنا و تاوەکو دواهەناسە شەڕیان کرد و بوون بە نوێنەری کوردایەتی ئازاد.
هەڤاڵانمان عادل و ئازادیش لە بەرخۆدانی مێژوویی و داستانی تونێلەکانی شەڕی وەرخەڵێدا بەشدار بوون. ئەم خۆڕاگرییە چەندین مانگە بەردەوامە و گەورەترین قارەمانێتی بەدەست هاتووە. ئەم هەڤاڵانەمان لەگەڵ جومالی و چاڤرێ لە یەک سەنگەردا شەڕیان کرد و لەبەرامبەر دوژمن بوون بە قەڵغان. هەرچەندە چەند مانگێک بە چەکی کیمیایی هێرشیان کرایە سەر، بەڵام بەرخۆدانیان رانەگرت. هەڤاڵانمان عادل و ئازاد کە شایەتحاڵی شەهیدبوونی زۆرێک لە هەڤاڵەکانیان بوون، ئەم شەهیدبوونەیان کردە هەوێنی بەرخۆدانێکی گەورەتر. لە ٢٦ی ئەیلولی ٢٠٢١ دوای هێرش و کیمیابارانی زۆر، پەیوەندیمان لەگەڵ ئەم دوو هەڤاڵە پچڕا. دواتر ئاشکرا بوو کە ئەم دوو هەڤاڵەمان شەهید بوون.
ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە؛
ناسناو: عادل قەشوری
ناو و پاشناو: بایرام بەرک
شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ
ناوی دایک و باوک: ساریا و زەکی
مێژوو و شوێنی شەهیدبوون: ٢٦ی ئەیلولی ٢٠٢١\ ئاڤاشین
*
ناسناو: ئازاد گەریلا
ناو و پاشناو: خەلیل گەدرۆ
شوێنی لەدایکبوون: حەلەب
ناوی دایک و باوک: شۆڕش و محەممەد
مێژوو و شوێنی شەهیدبوون: ٢٦ی ئەیلولی ٢٠٢١\ ئاڤاشین
**
عادل قەشوری
یەکێک لە هۆزە دێرینەکانی بۆتان کە بناغەی وڵاتپارێزیە هۆزی قەشوریە، لە سەرەتای تێکۆشانی ئازادیدا خاوەنداریان لە تێکۆشانمان کرد، وەک تێکۆشانی خۆیان بینی و بە سەدان ڕۆڵەکان بەشداریان لە تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا کرد. لەسەر ئەم بناغەیە هەڤاڵ عادلیش لە منداڵیەوە بە پەکەکە و گەریلاکانی ئازادی ئاشنا دەبێت و لە ساڵی ٢٠١٥دا بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کردووە.
ئازاد گەریلا
هەڤاڵ ئازاد لەنێو خانەوادەیەکی ناوداری عەفرین لە حەلەب لەدایک بووە، لەسەر هەستی وڵاتپارێزی و وابەستەبوون بە کەلتوری خانەوادەکەی گەورە بوو. بۆیەش لە منداڵیەوە لەلایەن دەوروبەریەوە خۆشەویس بووە. هەڤاڵ ئازاد لەنێو بارودۆخی شۆڕشی رۆژئاوای کوردستان گەورە بوو، ئاگاداری هەموو قۆناغەکانی شۆڕش بوو. چاودێری هەموو هەڵمەتەکانی شەڕی گەلی شۆڕشگێری لە عەفرین و حەلەب لەدژی چەتەکان کرد و کەلتور و فەلسەفەی شەڕڤانانی رۆژئاوای لە دڵی خۆیدا چەسپاند. لەو باوەڕەدابوو کە پێویستە ئەویش وەک شەڕڤانان بۆ ئازادی گەلەکەی تێبکۆشێت و شەڕڤانێتی و گەریلایەتی کردە بناغەی خۆی. لە ساڵی ٢٠١٨دا گەلەکەمان لە عەفرین رووبەرووی هێرش و قڕکردن بووەوە و ئەوەش کاریگەری زۆری لەسەر هەڤاڵ ئازاد دروست کرد. ئەوەش بووە هۆکاری سەرەکی کە لە ساڵی ٢٠١٩دا بەشداری لە ریزەکانی گەریلاکانی ئازادیدا بکات و لەو بڕوایەدابوو کە لە ریزەکانی گەریلادا دەتوانێت وڵامی ئەو کۆمەڵکوژیانە بداتەوە کە لە بەرامبەر گەلەکەمان ئەنجام دراون.
هەپەگە لە کۆتایی راگەیەندراوەکەیدا وتی، " خانەوادەی هێژای ڕۆڵە قاڕەمانەکانمان هەڤاڵانمان عادل و ئازاد، پێویستە بەم میلیتانە فیداییانە سەربەرز بن، ئێمە سەرەخۆشی لە هەموو گەلی وڵاتپارێزمان و بە تایبەتی خانەوادەی هێژای هەڤالانمان عادل و ئازاد دەکەین."
ف.ق