ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە چیای جیلۆ شەهید بوون.
راگەیەنراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیەیە:
"٨ی ئایاری ٢٠٢١ لە گۆڕەپانی دەشتی خانێی ناوچەی چەلێی جۆلەمیرگ، لە بۆردومانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا، هاوڕێکانمان مزگین بەرچەم و باهۆز جیلۆ شەهید بوون.
لە مانگی ئایاردا کە مانگی شەهیدانە کە لە هەر رۆژێکیدا هاوڕێکانمان شەهید بوون، هاوڕێکانمان بە تێکۆشان و بە بڕیاریانەوە کە شەهید بوون، ئێمەیان زیاتر بەرەو سەرکەوتن برد. ئەو هاوڕێیانەمان کە شەهید دەبن، هەم مسۆگەری بەردەوامی تێکۆشانی ئێمەن، هەم بناغەی هێڵی ئازادی ژن، دیموکراسی و ئیکۆلۆژی رێبەر ئاپۆن. بە تایبەتی سیستمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست و هاوکارەکانی لە هەرێمەکە لەسەر تاڵانکردنی رەنجی ژن و گەنجان بەردەوامن و بە تەسفیەکردنی پارتەکەمان پەکەکە دەیانەوێت گورزی کۆتایی لە کۆمەڵگاکەمان بدەن. لەدژی ئەو هێرشانە کە بە واتای قڕکردنی کۆمەڵگا دێت، بۆ سەرکەوتنی گەلەکەمان، لە چوار لای کوردستان گەنجانی کورد بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا دەکەن و تێکۆشان فراوانتر دەکەن.
هاوڕێکانمان مزگین و باهۆز بۆ ئەوەی بەشداری لە بەرخۆدانی بێوێنەدا بکەن و وڵامی داواکاری ئازادی گەلەکەمان بدەن روویان لە چیاکانی کوردستان کرد و لەدژی دەوڵەتی داگیرکەر و قڕکەر وەستانەوە و بوونە پێشەنگی داستانی تێکۆشان.
مزگین بەرچەم
هاورێکانمان مزگین بەرچەم کە لە خانەوادەیەکی وڵاتپارێزی جۆلەمێرگە، لە وان لەدایک بووە. بە عەقڵیەت و کەلتوری کوردایەتی کە لە خانەوادەکەی بووی ماوەتەوە، تێگەیشت بۆ ژیانێکی واتادار پێویستە تێبکۆشێت و بەم شێوەیە دەستی بە رێپێوانی ئازادی بەرەو چیاکانی کوردستان کرد. هاوڕێکەمان مزگین لەو کاتەوە بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد، هەوڵیدا ئایدۆلۆژی رێبەری ئاپۆ تێبگات و بەو پێیە بژی و بەم پێوانەیە بە سەبر و بریارێکی گەورەوە هەموو زەحمەتی و ناخۆشیەکانی پشت خۆی بەجێهێشت. هاوڕێکەمان مزگین کە لەسەر ئایدۆلۆژیای ژنی ئازاد پێداگیری دەکرد، بە هەڵویست هاوڕێیەتی خۆی بووە نمونە. لە گۆڕەپانی ئایدۆلۆژیدا قۆڵبووەوە، لە هێڵی گەریلایەتی سەردەمدا هەوڵیدا بە وەستاییەکی گەورەوە بجووڵێتەوە و لە گۆڕەپانی جیلۆ لە ئاستی پێشەنگایەتیدا بەشداری لە چالاکیەکاندا لەدژی داگیرکەری کرد. بەم شێوەیە نەیهێشت دوژمن لەسەر ئەم هێڵە پیرۆزە هەناسە بدات.
باهۆز جیلۆ
هاوڕێمان باهۆز لە شاری بەرخۆدان و نوێنەرایەتی رۆحی ئازادی لە شاری ئاگری لەدایک بوو. بەهۆی سیاسەتی بێمرۆڤهێشتنەوەی کوردستان کە دەوڵەتی تورک پەیڕەوی دەکات، بە ناچاری بۆ شارەکانی تورکیا کۆچی کرد. هاوڕێمان باهۆز لەگەڵ خانەوادەکەی لە شارەکانی تورک خاوەنداری لە رەنجی خۆیان کرد و تۆی بەرخۆدانیان لەناو خۆیاندا ناشت. بەم شێوەیە لەناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێزدا گەورە بوو و سیاسەتی تواندنەوە و قڕکردنی دوژمنی لەنزیکەوە بینی، ئەوەشی قبوڵ نەکرد و بەشداری ریزەکانی گەریلادا کرد. هاوڕێکەمان باهۆز لەو رۆژەوە بەشداری ریزەکانی گەریلادا کرد، بە خاکیبوون و تێگەیشتنی خۆی سەرنجەکانی بۆلای خۆی ڕاکێشا. هەموو کاتێک ویستی لە گۆڕەپانە چالاکەکاندا تێبکۆشێت و رۆڵی خۆی بگێڕێت و بەم داواکاریە لە ماوەیەکی کورتدا بووە گەریلایەکی ئازادی شارەزا. لەسەر هێڵی سەردەمی نوێی تەڤگەرەکەمان، هاوڕێکەمان باهۆز بە جۆش و خڕۆشێکی گەورەوە بەشداری کاری پسپۆڕبووندا کرد و بە هەڵویستی سەربازی خۆی مەشغەڵی ئازادی کە لە بەرخۆدانی پێشەنگەکانی سەرهەڵدانی ئاگری وەری گرتبوو، بەرز کردەوە و رادەستی هاورێکانی کرد و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.
بۆ ئەو مەشغەلە ئازادیەی کە ئێمە لە مزگین و باهۆز وەرمان گرتووە، لە چیاکانی ئاگری و جیلۆ، بە هەموو شێوەیەک تێدەکۆشین. لەسەر ئەم بناغەیە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی هاوڕێ شەهیدەکانمان و گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەکەین."

نازناو: مزگین بەرچەم
ناو و پاشناو: ئوزلەم کایا
شوێنی لەدایکبوون: وان
دایک و باوک: رەفیقە و تاهیر
کات و شوێنی شەهادەی: ٨ی ئایاری ٢٠٢١ / جۆلەمێرگ
*

نازناو: باهۆز جیلۆ
ناو و پاشناو: فەرهاد تاشدەمیر
شوێنی لەدایکبوون: ئاگری
دایک و باوک: سەمرا و ئایهان
کات و شوێنی شەهادەت: ٨ی ئایاری ٢٠٢١ / جۆلەمێرگ
ف.ق