ڕاگەیاندراو سەبارەت بە شەهید
هەپەگە لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەڵێت: "لە ١٩ی حوزەیران لە نێوان هاوڕێیانمان و دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هەرێمی ماوای بۆتاندا شەڕ دروستبوو. لەو شەڕەدا هاوڕێیانی میلیتانی ئاپۆییمان هاوڕێ ئاخین و شەڕڤان شەهید بوون."
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە پەیوەست بە گەریلا شەهیدەکانەوە ئەم شتانەی دەربڕیووە:
" هاڕێمان ئاخین شوێنکەوتەی ژنانی بوێری بۆتان جاهیدە، عەزیمە، بێریڤان، زەلال، چیچەک و گولبەهاران بوو. لە دژی ژیانی کۆیلایەتی کە دووژمن دەیویست بیسەپێنێت لە کوردستاندا، چۆکی دانەدا و وەک هەزاران ژنی کورد چیاکانی وەک پانتای ئازادی بینی. هاوڕێمان هەستی بەوەکردبوو، لە کۆتایدا تەنها لە چیاکانی کوردستاندا دەتوانرێت زنجیرەکانی کۆیلایەتی ببچڕێنێ و لە ناو گەریلایەتیدا بەم ئامانجەوە تێکۆشانی بەڕێوەبرد و هەموو ساتەکانی ژیانی بەم ئامانجەوە بەسەربرد. هاڕێمان هەموو کاتێک ڕووی لە بۆتان بوو، کە سوپابوونی ژنانی تێیدا دەرکەوت. لە دوای خواستەکانی ئازادی هەنگاوی هەڵهێنا و لە جەوهەری خۆیدا کۆیکردنەوە. هاوڕێمان توڕەیەکەی ناخی بەرامبەر بە دوژمن بە تێکۆشان دەربڕی و بوو بە نموونەیەکی هەر جوانی دروست، ئاسودەو و ژنی زیرەک.
هاوڕێمان شەڕڤان وێڕای ئەوەی ناچاربوو دوور لە وڵاتی کوردستانمان ژیان بگوزەرێنێت، بەڵام هەموو کاتێک هەستی خۆشویستنی وڵاتەکەی خۆی لە دڵیدا هەستپێدەکرد و دەیزانی بە دڵنیانییەوە ڕۆژێک دێت دەگەڕێتەوە بۆ خاکی خۆی. بوو بە نمونەیەکی ڕوونی ئاستی ئازادی کە گەنجانی کورد لە ڕێگەی فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆوە پێیگەشتوون. هاوڕێمان شەڕڤان بە پراکتیک و کەسایەتی خۆیەوە ئەوەی ئیسپاتکرد کە لە کات و دۆخی زۆر زەحمەتدا پێویستەکات هەڵوێستی میلیتانی چۆن بێت. وەک گەریلایەکی ئازادی سەربەرز گەڕایەوە کوردستان و بۆتان، تامی ژیانی کرد. هاڕێمان ساڵانێکی زۆر لە بۆتان تێکۆشاو و لەو قۆناغە مێژوویەیی گەلەکەماندا ئەرکی بەپرسیارێتی خۆی بەجێگەیاند و لە خەباتی گەریلایەتی کوردستاندا بوو بە خاوەنی تێکۆشانێکی مێژووی.
گەلی بۆتانمان کە میلیتانی هێژای وەک ئاخین و شەڕڤانی تێدا دەکەوتووە. بەو قوربانیانەی لە پێناوی تێکۆشانی ئازادیدا بەخشیوێتی، بوو بە جەختکەرەوەی ژیانی بە شکۆ و وڵاتپارێزی. وەک هاوڕێیانی شەهید ئاخین و شەهید شەڕڤان بەڵین دەدەین ببینە شایستەی تێکۆشانی ئازادی گەلی بۆتان و هەموو گەلی کوردستانی وڵاتپارێز و خەونی هاڕێیانمان بەدیبهێنین. لەسەر ئەم بنەمایە سەرەخۆشی خۆمان بۆ بنەماڵەی هێژایی شەهیدانمان و هەموو گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەردەبرین.
زانیارییەکان لەسەر ناسنامەی هاوڕێیانی شەهیدمان بەم شێوەیە:
ناسناو: ئاخین گابار
ناو و پاشناو: زەینەب ئۆزکان
شوێنی لە دایکبوون: شڕناخ
ناوی دایک و باوک: ئامینە- عەبدوڵا
شوێن و کاتی شەهیدبوون: ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤/ بۆتان
ناسناو: شەڕڤان بۆتان
ناو و پاشناو: شاکر ئەردەمجی
شوێنی لە دایکبوون: مێرسین
ناوی دایک و باوک: خاتوون- عەبدوڵا
شوێن و کاتی شەهیدبوون: ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤/ بۆتان."
ئاخین گابار
***
شەڕڤان بۆتان
***