هەپەگە ناسنامەی ٤ گەریلای شەهیدی راگەیاند

هەپەگە ناسنامەی ٤ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، "ئەو هەڤاڵە بەنرخانەمان ئەرکەکانی سەردەمیان بە شێوەیەکی سەرکەوتوو جێبەجێ کرد و هێرشە پاکتاوکارییەکانی دوژمنیان پوچەڵ کردەوە".

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بەو گەریلا شەهیدانە رایگەیاند:

"هاوڕێیانمان بەرفین، عەلیشێر، نومان و کارکەر کە بە پێشەنگایەتی هەڵمەتی هەڵۆکانی زاگرۆس ئەرکە مێژووییەکەی خۆیان جێبەجێ کرد، بەشدارییان لە زۆر چالاکیدا کرد و لە کاتی جیاجیادا شەهید بوون. ئەو هەڤاڵە بەنرخانە کە هەریەکێکیان بە بەشداری گیانبازانە، بە رەنج و هەڵوێستی فیداکارانەی خۆیان فەرماندەیەکی نمونەیین، ئەرکی سەردەمی خۆیان بە شێوەیەکی سەرکەوتوو جێبەجێ کرد و هێرشە پاکتاوکارییەکانی دوژمنیان پوچەڵ کردەوە. ئەو هاوڕێ قارەمانانە کە لە چیاڕەشەوە تا ساجا و کۆکەڕێ هەموو شوێنێکیان کردە گۆڕەپانی بەرخودان و بناغەی سەرکەوتنی ئیرادەی ئاپۆییان تیادانا، رێنمایی و فەرمانی ئەوەیان بە ئێمە دا کە تێکۆشان گەورەتر بکەین. وەک هەڤاڵانیان ئێمە جارێکیتر بەڵێن دەدەین کە بە خاوەنداری لە یادی ئەو هاوڕێ بەنرخانەمان، خەونەکانیان بهێنینەدی.

ناسناو: بەرفین بۆتان

ناو و پاشناو: ریحان خەڵەف

شوێنی لەدایکبوون: دربێسی

ناوی دایک- باوک: ئەمشا- مەعسوم

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١١ حەوزەیرانی ٢٠٢٢/ زاپ

ناسناو: عەلیشێر زاگرۆس

ناو و پاشناو:ئوغور بەکتاش

شوێنی لەدایکبوون: چەولیگ

ناوی دایک- باوک: گوڵ- مەحمود

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢/ زاپ

ناسناو: نومان ئامەد

ناو و پاشناو: کیومەرس سادقی

شوێنی لەدایکبوون: مەریوان

ناوی دایک- باوک: گەلاوێژ- ئیبراهیم

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٣ی تەمووزی ٢٠٢٢/زاپ

ناسناو: کارکەر عسیان

ناو و پاشناو: ئورهان کونور

شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ

ناوی دایک- باوک: زڵێخا- عوسمان

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٩ی تەمووزی ٢٠٢٢/ زاپ

سەرەخۆشی لە گەلی وڵاتپارێزی کوردستان و بنەماڵەی بەنرخی فەرماندە بەرفین، عەلیشێر، نومان و کارکەر دەکەین کە بە بەشداربوونی گیانبازانەی خۆیان لە هەڵمەتی هەڵۆکانی زاگرۆس گورزی قورسیان لە دوژمندا و بوونە هێما. بە دڵنیاییەوە خەنی شەهیدانمان بۆ رێبەرایەتی ئازاد و کوردستانی ئازاد دەهێنینەدی".

هـ . ب