هەپەگە ناسنامەی ٤ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد

هەپەگە ناسنامەی ٤ گەریلای ئاشکرا کرد لە لە مەتینا و گارە شەهید بوون و وتی، "بەڵێن دەدەین تێکۆشانی شۆرشگێری کە هاورێ شەهیدەکانمان بەجێیان هێشت، بگەیەنینە ئامانج.

راگەیەنراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"لە راگەیەنراوی ١٠ی ئایاری ٢٠٢١ی خۆماندا رامانگەیاندبوو، هێزەکانمان لە ٩ی ئایاری ٢٠٢١دا لە گردی شەهید چیا لە هێزە داگیرکەرەکانیانداوە و لەو چوارچێوەیەدا ٦ داگیرکەر سزادراون. لە چالاکیەکەدا هاورێکانمان چەکدار رۆناهی و کورتای عەگید کە بە شێوەیەکی فیدایی هەڵیانکوتایە ەر داگیرکەران، دوای شەڕێکی قاڕەمانانە شەهید بوون.

ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: چەکدار رۆناهی

ناو و پاشناو: محەمەد ئوجەکلیک

ناوی دایک و باوک: گولسەرەن و نەجات

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: ٩ی ئایاری ٢٠٢١ / مەتین

*

نازناو: کورتای عەگید

ناو و پاشناو: محەمەد کلچ

شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ

ناوی دایک و باوک: ساکینە و حەیدەر

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: ٩ی ئایاری ٢٠٢١ / مەتین

هاوڕێ چەکدار کە لە ئامەد لەنێو خانەوادەیەکی وڵاتپارێزدا لەدایکبووە، بە کەلتوری وڵاتپارێزی و بەخۆدان لە تەمەنێکی بچوکدا لەدژی زوڵم و کردەوەکانی دەوڵەتی قڕکەری تورک وەستاوەتەوە، بۆ ئەوەی تێکۆشان لەدژی ئەم دەسەڵاتە قڕکەرە بکات دەستی بە گەڕان کرد. لە بەرانبەر سیاسەتی تواندنەوە و قڕکردندا لەسەر گەلی کورد زانی کە بە تەنها بە بەرخۆدانی گەریلا دەتوانرێ بکرێ و لە ساڵێ ٢٠١٥دا بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد. هاوڕێ چەکدار هەموو کاتێک یەکێ لە گەریلاکانی مۆدێرنیتەی دیموکراستی پرۆفیشناڵ بوو. بە وابەستەبوونی بە رێبەر ئاپۆ و شەهیدان و بە ئیرادەیەکی ئاپۆیی بەهێز لە بەرەکانی بەرخۆداندا جێی خۆی گرت و بووە سمبوڵی بەرخۆدان لەدژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک. لە بەرانبەر هەوڵی قڕکردن و داگیرکەری قاڕەمانێتیەکی گەورەی پیشاندا و بۆ هەڤاڵانی بووە ئیلهام.

هاوڕێ کورتای کە لە گەڤەر لەدایکبوو، بە بەرخۆدانێکی گەورەی گەلی گەڤەر گەورە بوو و لەبەرانبەر سیاسەتی قڕکردن لە تەمەنێکی گەنجدا بەشداری لە بەرخۆداندا کرد. لە بەرانبەر سیاسەتی نەژادپەرستی دەوڵەتی تورک کەلتوری سەرهەڵدانی گەڤەڕی لە کەسایەتی خۆیدا بەرجەستە کرد. هاوڕێ کورتای لە ەبرانبەر قڕکردنی سەر گەلی کورد بێدەنگ نەما و لە ساڵێ ٢٠١٤دا بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد. لە نێو ماوەیەکی کەمدا لە گەڵ چیاکانی کوردستان ئاوێتە بوو و بە روحی فیدایی و بوێری ئاپۆیی لە هەنگاوی شۆرشگێری جەنگی خابووردا بووە فەرماندەیەکی نمونەیی.

لە راگەیەنراوی ١٠ی ئایاری ٢٠٢١دا رامانگەیاندبوو، لە ٩ی ئایاردا لە گۆڕەپانی مەیرۆکێی گارە هێرشی ئاسمانی ئەنجامدرا و لە بۆردومانەکەدا هاوڕێکەمان چێا حەفتەنین شەهید بوون.

ناسنامەی هاوڕێکەمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: چیا حەفتانین

ناو و پاشناو: وەیسۆ عیسا

شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ

ناوی دایک و باوک: فاتیمە و عەدنان

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: ٩ی ئایاری ٢٠٢١ / گارە

هاوڕێ چیا لە کۆبانێ کە قەڵای بەرخۆدانی کوردستانە، لە نێو خانەوادەیەکی وڵاتپارێز لەدایک بوو. شۆرشی رۆژئاوا کە بە فەلسەفە و رەنجی گەورەی رێبەر ئاپۆ دەستیپێکرد، کاریگەری زۆری لەسەردانا و بە شێوەیەکی چالاک بەشداری شۆڕشدا کرد. هاوڕێ چیا لە کاردا حەقیقەتی رێبەر ئاپۆئ ناسی و بۆ ئەوەی ئایدۆلۆژی ئاپۆیی باشتر بناسێت، دەستی بە هەوڵدان کرد. هاوڕێ چیا لەسەر ئەو بناغەیە بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد. هاورێ چیا چیاکانی کوردستانی وەک زێدی ئازادی بینی و لە رووی ئایدۆلۆژی و سەربازیەوە بۆ ئەوەی خۆی باش پەروەردە بکات و ببێتە گەریلایەکی پرۆفیشناڵ رەنجێکی زۆری کێشا. کاتێک فاشیزمی داعش دروست بوو، لەنێو یەکینەکانی گەریلادا جێی خۆی گرت و فریای کۆمەڵگای ئێزدی کەوت. لە شەنگال ئەرکی شۆڕشگێری خۆی بە باشی جێبەجێ کرد. کاتێک دەوڵەتی تورکی داگیرکەری هێرشی کردە سەر حەفتانین، بێ ئەوەی بیر بکاتەوە رووی کردە حەفتانین و لەدژی داگیرکەران شەڕی کرد. دوایین جار لە گۆڕەپانی گارە خەباتی شۆرشگێری دەکرد و لەوێ لە ئەنجامی بۆردوماندا شەهید بوو.

لە ٢١ی ئایاری ٢٠٢١دا کاتژمێر ١٧:٠٠ هاوڕێمان ئاسمین ڤیندار کە لە مەتینا لەسەر کاری خۆی بوو، لە ئەنجامی بۆردوماندا شەهید بوو.

ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکەمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: ئاسمین ڤیندار

ناو و پاشناو: میهرەبان سەرتکایا

ناوی دایک و باوک: وەهبیە و ئیسماعیل

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: ٢١ی ئایاری ٢٠٢١ / مەتین

هاوڕێ ئاسمین مێردین لەنێو خانەوادەیەکی وڵاتپارێزدا لەدایکبووە. هاوڕێ ئاسماین لە تەمەنی گەنجێتیدا لەدژی دەسەڵاتی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و نەژادپەرست و تەجاوزکار دەستی بە گەڕان کرد. ئایدۆلۆژی رێبەری ئاپۆ ناسی و بۆ ئەوەی رێپێوانی ئازادی خۆی لە چیاکانی کوردستان بەردەوامی پێبدات، لە ساڵی ٢٠٠٩دا بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد. بە ئیلهامی فەلسەفەی ئاپۆیی، گەشبوونی لە ئایدۆلۆژی رزگاری ژن و خوڵقاندنی بۆ خۆی کردە بناغە. هاورێ ئاسمین لە کەسایەتی خاکی خۆیدا بە رەنجدەری و بێ ئەوەی دوودڵ بێت رووی لە گۆڕەپانی شەڕ کرد. لە مەتینا، قەندیل، زاپ، زاگۆر تێکۆشانی کرد و وەک فەرماندەیەکی یەژاستار بە بەهێزی ئەرکەکانی جێبەجێ کرد. لە بەرانبەر هەوڵی داگیرکەری کە لە ساڵی ٢٠١٩دا لەسەر هەرێمەکانی پاراسینی میدیا دەستپێکرابوو، بەشداری لە هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانین کرد و پێشەنگایەتی بۆ زۆر چالاکی کرد لەدژی داگیرکەران. هاوڕێ ئاسمین لە بەرانبەر رژێمی فاشیست و کۆمەڵکوژیەکانی هیچ کاتێک دەستی لە تێکۆشان هەڵنەگرت و لە هەگاوی شۆرشگێری جەنگی خابووردا لە ئاستی بەرپرسیاری بە سەرکەوتویی جێگەی خۆی گرت. هاوڕێ ئاسماین لە کەسایەتی میلیتانی فیدایی ئاپۆیی خۆیدا نوێنەرایەتی هێڵی فەرماندەیی یەژاستار و هەڵوێستی ژنی کوردی ئازادی کرد و هەموو کاتێک لە تێکۆشانماندا یادی دەکرێتەوە.

سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی هاوڕێکانمان چەکدار، چیا، کورتای و ئاسمین و هەموو گەلی کوردستان دەکەین و بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە تێکۆشانی شۆرشگێری هاوڕێ شەهیدەکانمان بگاتە سەرکەوتن.

ف.ق