ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) دەربارەی ٤ گەریلای شەهیدی زاپ و ئاڤاشین ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:
"هەڵبژێردراوترین ڕۆڵەکانی گەلەکەمان و تێکۆشەرە فیداییەکانی پارتەکەمان و هەڤاڵانمان، ڕێبەر، ئارمانج، بۆتان و چیا شەهید بوون. هاوڕێیانی شۆڕشگێڕ و تێکۆشەرمان، کە هەریەکەیان وەک فیداییەک بۆ شەڕی ئازادی تێدەکۆشان، بە بەشداربوونیان لە هێڵی بەرخۆدان دا تێکۆشانی ئێمەیان بەهێزتر و زیاتر کرد، لە دژی هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر زاپ چالاکانە شەڕیان کرد، لە ئاستی نموونەییدا وەک فیدایی و فەرماندە شەڕیان کرد و قارەمانانە شەهید بوون. ئێمە هاوڕێیانمان ڕێبەر، ئارمانج، بۆتان و چیا بۆ خۆمان دەکەینە نموونە، ئاڵای تێکۆشانیان بەرزتر دەکەینەوە و بە شکاوەیی ڕایدەگرین و تێکۆشانەکەیان بە سەرکەوتن تاج دار دەکەین.
زانیاری لەسەر ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەو شێوەیەیە:
نازناو: ڕێبەر ئاندۆک
ناو و پاشناو: وەیسەڵ دیری
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
ناوی دایک و باوک: مونەوەر - شێخموس
کات و شوێنی شەهیدبوون: نیسانی ٢٠٢٢ / ئاڤاشین
*********
نازناو: ئارمانج کوردۆ
ناو و پاشناو: باران دۆیماز
شوێنی لەدایکبوون: سەمسور
ناوی دایک و باوک: فاتمە - شێخۆ
کات و شوێنی شەهیدبوون: نیسانی ٢٠٢٢ / ئاڤاشین
...
*************
نازناو: بۆتان ئامەد
ناو و پاشناو: ئەحمەد یەنەر
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
ناوی دایک و باوک: نەتیجە - غەریب
کات و شوێنی شەهیدبوون: ئایاری ٢٠٢٢ / زاپ
*************
نازناو: چیا گارزان
ناو و پاشناو: سەعید گەنجەر
شوێنی لەدایکبوون: ئیستەنبول
ناوی دایک و باوک: جەمیلە - عەبدولهادی
کات و شوێنی شەهیدبوون: ئایاری ٢٠٢٢ / زاپ
لە پێش هەموانەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئازیزی هەڤاڵمان ڕێبەر، ئارمانج، بۆتان و چیا دەکەین، کە لە چیاکانی کوردستان بۆ ئازادیی گەلەکەمان لە هەموو شوێنێکدا فیداییانە تێکۆشان. هەروەها سەرەخۆشی لە هەموو گەلی کوردستان دەکەین".
ژ.ت