هەپەگە ناسنامەی ٥ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد

هەپەگە ٥ گەریلای شەهیدی بە رێزەوە بە بیرهێنایەوە و رایگەیاند: "هاورێیانمان بە بەرخودانی مێژویی خۆیان بوونە نوێنەرانی رێپێوانی ئازادی".

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بەو گەریلایانەی شەهیدبوون ئەم راگەیەندراوەی بڵاوکردەوە:

"ساڵی ٢٠١٨ کە لە مێژووی تێکۆشاندان بەرخودانی زۆر شکۆمەندانە تیایدا تۆمار کرا و لە دژی هێزە کۆلۆنیالیستەکان تێکۆشانی ئەفسانەیی ئەنجامدرا، لە هەمان کاتدا بووە ساڵێک کە تیایدا گورز لە خەونەکانی دەوڵەتەتانی داگیرکەر بۆ پاکتاوکردن وەشێندرا. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر وێڕای هەموو تواناکانی خۆی، نەیتوانی ئیرادەی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان کوردستان تێکبشکێنێت و هێزی تێکۆشانی لاواز بکات، هەربۆیە لەسەر توانای هێزە نێونەتەوەییەکان هەوڵیدا خۆی بژیێنێت. گەریلاکانی ئازادی سەرباری قوربانی زۆر سووربوون لە سەرتێکۆشانی ئازادی و رێپێوانی ئازادییان گەیاندە ئەمڕۆ.

هاوڕێیانمان فەلات رێهات، چەکدار ئارمانج، رۆژوان رێدور، فەلات ئەزدا و چەکدار سەفکانیش بە بەرخودانی مێژوویی بوونە نوێنەرانی ئەو رێپێوانەی ئازادی. سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شکۆمەندی ئەو هاوڕێ قارەمانانە و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین.

زانیاری لە بارەی ناسنامەی هاوڕێیانی شەهیدمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: فەلات رێهات

ناو و پاشناو: سەرڤەت ئۆیار

شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ

ناوی دایک- باوک: خانم- نەزیر

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٨/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

ناسناو: چەکدار ئارمانج

ناو و پاشناو: ئادەم تەکین

شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ

ناوی دایک- باوک: مریەم- چەتین

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٨/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

ناسناو: رۆژوان رێدور

ناو و پاشناو: عەبدولمەناف شەنگول

شوێنی لەدایکبوون: ئەرزڕوم

ناوی دایک- باوک: خەزال- رەشید

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٨/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

ناسناو: فەلات ئەزدا

ناو و پاشناو: لوقمان ئەرسو

شوێنی لەدایکبوون: رحا

ناوی دایک- باوک: شیرین- ئەلیاس

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٨/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

ناسناو: چەکدار سەفکان

ناو و پاشناو: جیهان کاپڵان

شوێنی لەدایکبوون: بەدلیس

ناوی دایک- باوک: جەمیلە - ئەحمەد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٨/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

هـ . ب