راگەیاندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەوبارەیەوە بەمشێوەیەیە:
"٧ی ئایار لە ناوچەى شەهید مەروان لە هەرێمی باگۆک لە ئەیالەتی مێردین دوو تیمی هێزەکانمان لە کاتێکدا سەرقاڵی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان بوون لەلایەن یەکە شاراوەکانی دوژمنەوە پێیانزانرا. دوای ئەوە فڕۆکەی چاودێری هاتە ئاسمانی ناوچەکە و ئۆپراسیۆن دەستیپێکرد و لە ٨ی ئایار لە کاتژمێر ١٢:٠٠ دا فڕۆکە جەنگییەکان و ٦ کۆپتەر بۆ چەند کاتژمێرێک هێرش و بۆردومانیان لە دژی ئەو دوو تیمەى گەریلاکانمان ئەنجامدا. لەو بۆردومانانەدا ٦ هاوڕێمان شەهید بوون.
باگەڕ سەرخۆبوون
هاورێمان باگەڕ سەرخۆبوون لە ناوچەى قۆسەری وڵاتپارێزی مێردین لە دایکبوو بوو و بە خۆشەویستییەکی گەورەی وڵاتپارێزییەوە گەورە بوو بوو. لە ناوچەى مێردین بەهۆی دۆخی تێکۆشانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستانەوە بە بەردەوامی دەیخواست گەریلا ببینێت و بیاناسێت و رۆژێک ببێت بە گەریلا. بە تامەزرۆیی بوون بە گەریلا و رۆیشتن بۆ چیاکانی کوردستان دەستی لە خوێندنی زانکۆ هەڵگرت و چووە ریزی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان، کە هێزی پاراستنی رەوا و زامنی ژیانی ئازادە لە کوردستاندا. دوای ئەوەى بەشدار بوو نەک تەنها وەک رێبازێکی تێکۆشان، بەڵکو وەک رێبەر ئاپۆ وتویەتی، "رێیازی خۆفیداکردنی مرۆڤە ئازادەکانی" شیکارکرد و بە خۆشەویستییەکی گەورەوە بەشداری کارەکانی ژیان دەبوو. بە پەروەردە، خۆی لە فەلسەفە و ئایدۆلۆژیای ئاپۆیدا قوڵ دەکردەوە. هەوڵی دەدا پێوەرەکانی پەکەکە لە هەموو ساتەکانی رێکردنی شۆڕشدا جێەجێ بکات. بە رێبازی بەشداربوونی خۆی و بە پەیوەندییەکانی، بە سادەپی و جەوهەری، لە چەندین گۆڕەپاندا تێکۆشا. ئەزموونەکانی گەریلایەتیی لە ئەکادیمیای ئاپۆلۆن بە پەروەردەی باشتر بەهێزتر کرد، لە هێڵی گەریلایی سەردەمی نوێدا باشتر شارەزا بوو و وەک فەرماندەیەک رۆیشت بۆ ئەیالەتی مێردین. هاوڕێمان باگەڕ وەک فەرماندەیەکی گەریلا گەڕایەوە بۆ خاکێک، کە تیادا لە دایکبوو و گەورە بوو و بە کردەوە و پراتیکی مێردینی بە رۆڵی پێشەنگایەتی هەستا. تاوەکو دواساتەکانی ژیان و ساتی شەهادەتەکەی لە هەڵوێست و بەشداربونیدا هیچ سازشێکی نەکرد.
سلاڤ رۆناهی
هاوڕێمان سلاڤ رۆناهی لە بنەڕەتدا لە بنەماڵەیەکی عەشیرەتی ددێریی ناوچەى هەزەخە و لە ئەدەنە لە دایکبوو. سەرباری ئەوەى لە گەورە شارەکانی تورکیادا گەورە بوو، بەڵام هەرگیز سیاسەتی تواندنەوە و لە رەگەوەهەڵکەندنی قبوڵ نەکرد و بە خۆشەویستیی وڵاتەوە گەورە بوو. ساڵی ٢٠١٤ و کاتێک داعش و فاشیزمی دەوڵەتی تورک بە هاوکاریی یەکتر هێرشیان کردە سەر کۆبانێ بڕیاریدا بەشداری ریزەکانی تێکۆشان بێت. بە تایبەتی دوای ئەوەى ژنان، دایکان و گەنجانی کورد لە سوور، سلۆپی، جزیر شەهید کران، کاتێک تەرمی دایە تایبەت بۆ چەندین رۆژ لەسەر عەرز مایەوە توڕەیی هاوڕێ سلاڤ لە دژی دوژمن گەورەتر بوو و بڕیار و پێداگریی بەهێزتر بوو. لەسەر ئەو بنەمایە چووە ریزەکانی یەپەسە و لە شارەکانی کوردستان دەستی تێکۆشان بۆ تۆڵەکردنەوە لە دوژمن کرد. لە کەسایەتی هاوڕێ زەریان ئامەد و روکەن هۆسەری دا یەپەسەی ناسی و ئاڵای تیکۆشانی قارەمانانی یەپەسەی وەرگرت و دەستی بە گرتنەبەری رێگای ئازادی کرد. ناسنامەى ژن، راستیی ژیانی ئازادی لە ناو تێکۆشانی ئاپۆیدا ناسی و خۆی سەرلەنوێ ئافراندەوە و بەو شێوەیە راستیی خۆی دۆزیەوە و بەهێزی گەڕایەوە سەر راستیی خۆی. بە بەشداربوونی بەهێزی بووە فەرماندەیەکی شارەزای یەژا ستار و بە بڕیار و بە جێهێنانی ئەرک و بەرپرسیارییەکانی لە ساڵی ٢٠١٧دا رۆیشت بۆ ئەیالەتی مێردین. لە باکوور هەموو سەختی و دژوارییەکانی سەر رێگای خۆی تێپەڕاند و لە ماوەی ٤ ساڵدا بووە ژنێکی کوردی ئازاد، لە هەموو گۆڕەپانەکاندا لە ئاستی پێشەنگایەتیدا تێکۆشا. بە تایبەتمەندیی چالاکانەى خۆی و ئازایەتییەکەی دەناسرا. هاوڕێمان سلاڤ بەو تایبەتمەندییانەوە هێڵی فەرماندەیی یەژاستاری لە ئەیالەتی مێردین لە ئاستی نمونەیەدا نوێنەرایەتی کرد.
باگەڕ تۆڵهەڵدان
هاوڕێمان باگەڕ تۆڵهەڵدان لە ناوچەى نسێبینی مێردین لە دایکبوو، کە ناوچەیەکە بە سەرهەڵدان و وڵاتپارێزی خۆیی دەناسرێت. لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز و دڵسۆزی شەهیداندا گەورە بوو. مامی هاوڕێمان فەرهاد (عەبدوڵا ئاسلان) لە ساڵی ١٩٩٦دا و کاتێک فەرماندەی هەرێمی باگۆک بوو لە نسێبین بە قارەمانی شەڕی کرد و شەهید بوو. هاوڕێمان باگەڕ هێشتا منداڵ بوو، کە زوڵم و راستیی دوژمنی پاکتاوکەری داگیرکەری ناسی و هەر لەو تەمەنەدا بڕیاری تێکۆشانی دا. ساڵی ٢٠١١ بەشداری کاروباری گەنجان بوو. ساڵی ٢٠١٢ لەلایەن دەوڵەتی تورکی پاکتاو کەر و لە تەمەنی منداڵیدا دەستگیرکرا و دوو ساڵ و نیو زیندانیکرا. لە زیندان راستیی دوژمنی زیاتر ناسی و بڕیاریدا، کە تەنها تێکۆشانی کاریگەرانە و ئەنجامگیر بە بەشداریکردن بۆ ناو ریزەکانی گەریلا دەبێت. لەسەر ئەو بنەمایە دوای ئەوەی لە زیندان ئازاد بوو لە باگۆک بەشداری ریزەکانی گەریلا بوو. ساڵی ٢٠١٥ و کاتێک دەوڵەتی تورکی داگیرکەر 'پلانی تێکشکاندن'ی لە دژی گەلی کورد و شارەکانی کوردستان دەستپێکرد، ئەو لە دژی ئەو هەڵمەتە بەشداری بەرخودانی خۆسەری و خۆبەڕێوەبەریی لە نسێبین بوو. بە پێشەنگایەتیی فەرماندەی فیدایی و نەمری ئەیالەتەکە هاوڕێ خەباتکار بەشداری بەرخودانی نسێبین بوو، کە داگیرکەرانی خستە ناو سەندرۆم و شپرزەییەکی زۆر گەورە و مێژوویی و ئەوەش لە مێژوودا تۆمار کرا. هاوڕێمان باگەڕ بەشداری زۆرێک لە چالاکییەکان و شەڕەکان بوو. لە قورسترین و دژوارترین هەلومەرجدا بە ئیرادەی ئاپۆیی هەموو لەمپەرەکانی بەردەم خۆی تێدەپەڕاند و جارێکیتر رووی لە چیاکانی کوردستان کردەوە. لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە پەروەردەدا بڕیارداربوون و ئیرادەی خۆی لەسەر هێڵی جەنگاوەریی نوێی سەردەم گەیانەدە بەرزتری ئاست و بووە فەرماندەیەکی نمونەیی. لە ئەیالەتی مێردین ئەرک و بەرپرسیاریی خۆی زۆر سەرکەوتوانە بەجێدەهێنا. جێی خۆی لە ناو دڵی گەلی نێسبین دا کردبووە و هێشتا زیندوو و لە ژیاندا بوو، کە بە قارەمانی و پاڵەوانی دەناسرا.
سیدار رزۆک
هاوڕێمان سیدار رزۆک لە هەزەخ لە ناو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا لە دایکبوو. بە کولتور و رۆشنبیریی وڵاتپارێزیی بنەماڵەکەى و دەورووبەرەکەی گەورە بوو. کاتێک لە زانکۆی دەوڵەتی تورک دا دەیخوێند، سیاسەتی پاکتاوکردن لەسەر گەلی کورد بەڕێوەدەبرا و بە تێگەیشتووییەوە کاریگەرترین رێبازی تێکۆشانی لە دژی ئەو سیاسەتە پاکتاوکارییە هەڵبژارد، بۆیە بەشداری ریزەکانی گەریلا بوو. زۆر زوو ئاوێتەی ژیانی گەریلایی بوو لە ناوچەى حەفتانین بۆ ماوەی ٣ ساڵ کار و ئەرک و تێکۆشانی جۆراوجۆری بەڕێوەبرد. لە دڵەوە بڕوای بەوە هەبوو، کە دەبێت گەریلاکانی ئازادیی کوردستان پڕۆفیشناڵ ببن و بەشداری پەروەردەی پسپۆڕیی سەربازی بوو. بە لێهاتوویی خۆی لە ناو پەروەردەدا گەیشتە ئاستێکی گرنگ و بووە فەرماندەیەک، کە هاوڕێکانی خۆی پەروەردە دەکرد. سێ ساڵ بە قوڵبوونێکی بەهێز خۆی ئامادە کرد و ساڵی ٢٠١٩ رۆیشت بۆ ئەیالەتی مێردین. لە ئەیالەتی مێردین هێڵی گەریلایی مۆدێڕنیتەى دیموکراتیک، رێباز و تاکتیکەکانی بە هەوڵ و تێکۆشانێکی زۆر گەورە خستە بواری جێبەجێکردنەوە.
رزگار کۆچەر
هاورێمان رزگار کۆچەر لە ناوچەى نسێبینی مێردین لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لە دایکبوو. هاوڕێمان کۆچەر لە ناو بنەماڵەکەیدا بە باشترین وپاکترین هەستی وڵاتپارێزیی کۆمەڵگەی کورد گەورە کرابوو. ساڵی ٢٠١٥ لە ناوچەى بەستا لە هەرێمی بۆتان بەشداری ریزەکانی گەریلا بوو. لە پراتیک و بە کردەوە لە بۆتان زۆر زوو ئاوێتەى ژیانی گەریلایی بوو، شارەزا بوو و بووە شەڕڤانێکی بوێر و پێشەنگی ئەنجامدانی چالاکیی یەک لەسەر یەک. لە بۆتان بەشداری ناو تیمەکانی جوڵەی گەریلای بوو و بەشداری ژمارەیەکی زۆر چالاکی بوو و زوو بووە فەرماندەیەکی نمونەیی خاوەن ئەزموونی زۆر و زەوەند. دوای ئەوە لە بۆتانەوە رۆیشت بۆ ئەیالەتی مێردین و ئەزموونەکانی خۆی لەوێ خستە بورای کردارییەوە. لە خاکێکدا کە تیایدا لە دایکبوو و تیایدا گەورە بوو، گەریلایەتیی ئاپۆیی بە باشترین شێوە خستە بواری جێبەجێکردنەوە و دەست بە هەوڵ و تێکۆشانێک کرد، کە تۆڵەی گەورە لە دوژمن بکاتەوە و لێپرسینەوە مێژووییان لێ بکاتەوە و دەبێت باجی تاوانەکانیان بدەن. کاتێک لە مێردین بوو بەشداری ژمارەیەکی زۆر چالاکی بوو و پێشەنگایەتیی بۆ چەندین چالاکی کرد و بووە فەرماندەیەکی نمونەیی.
ئاگر قۆسەر
هاوڕێمان ئاگر قۆسەر لە ناوچەی قۆسەری وڵاتپارێزی مێردین لە دایکبوو. لە کەشی تێکۆشان و بەرخودانی کوردستاندا گەورە بوو. وەک گەنجێکی کوردی وڵاتپارێز کەوتە ژێر کاریگەریی شۆڕشی رۆژئاوا و ئەو کۆمەڵکوژییانەى بەسەر گەلەکەماندا دەسەپێنرا، بۆیە بەشداری راپەڕینەکانی باکووری کوردستان بۆ کۆبانێ بوو و لەو کاتەوە بڕیاریدا بەشداری ریزەکانی تێکۆشان ببێت. هاوڕێمان ئاگر سەرەتا لە زاپ دەستی بە پراتیکی گەریلایی کرد. خۆی لە زاگرۆسەکان پەروەردە کرد و لە ناو کار و پراتیکدا بووە گەریلایەکی خاوەن ئەزموون. ئەو ئەزموونانەی خۆی بە ئایدۆلۆژیای ئاپۆیی بەهێز کرد و بۆ ئەوەى لە بواری سەربازیشدا ببێت بە پسپۆڕ لە ئەکادیمیا پەروردەی بینی. وەک گەریلایەک لە تاکتیکی سابوتاژدا بووە پسپۆڕ. ساڵی ٢٠١٨ رۆیشت بۆ باکووری کوردستان. هاوڕێمان ئاگر لەوێ هەوڵیدا گەریلای مۆدێڕنیتەى دیموکراتیک بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە و گورزی بەهێز و قورس لە دوژمن بدات. ژمارەیەکی زۆر ئەرکی بە سەرکەوتوانە بە ئەنجام گەیاند. وەک هەڤاڵێکی خۆشەویستی ناو هاوڕێکانی بوو و لە دڵی هاوڕێکانیدا جێگای بوو بوویەوە. تاوەکو ساتی شەهیدبونی هیچ سازشێکی لە هەڵوێستی جەنگاوەری ئاپۆیدا نەکرد.
هەر شەش هاوڕێکەمان لە ناوچەکانی هەزەخ، نێسبین و قۆسەر لە هەرێمی مێردین بوون، لەو خاکەدا کە تیایدا لە دایکبوون و بەشداری ریزەکانی گەریلا بوون، بۆ ئەوەى لە هەمان خاکدا لێپرسینەوە لە دوژمنی داگیرکەر بکەن و بەو ئامانج و ئیرادەیەوە، بە داوا و بڕیارداری و پێداگرییەکی گەورەوە تێکۆشانیان ئەنجامدا. لە پێناو ئازادیدا دەستیان بە هەوڵ و تێکۆشانێکی بێ هاوتا کرد. تاوەکو دڵۆپی دوایی خۆێنیان لە بڕیارداریی ژیانی ئازاد نەگەڕانەوە. هاوڕێیانی شەهیدمان بە هەڵوێست، پراتیک و رێکردنی قارەمانانەیان بەرەو شەهادەت رۆیشتن، هاوڕێیانمان بۆ ئێمە دەبنە هۆکاری گەورەکردنی تێکۆشان و بەجێهێنانی ئامانجەکانیان و تۆڵەکردنەوەیان.
ئێمە لەو بڕوایەداین، کە گەل و گەنجانی مێردینی وڵاتپارێز ئەو شەهادەتانە، کە وەک زۆر جار لە مێژووی تێکۆشانماندا بینیویانە، بە رۆحی سەرهەڵدان پێشواز دەکەن، تێکۆشان گەورەتر دەکەن و لەسەر راستترین و دروستترین بنەما خاوەنداری لە شەهیدان دەکەن.
لەسەر ئەو بنەمایە لە پێش هەموانەوە لە بنەماڵەی وڵاتپاڕێز و هێژای ئەو هاوڕێیانەمان سەرەخۆشی دەکەین و سەرەخۆشی لە گەلی مێردین و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین".
ناو ناسنامەى شەهیدەکانی مێردین
نازناو: سیدار رزۆک
ناو و پاشناو: موسا عەنتەر چاتاک
شوێنی لە دایکبوون: شرنەخ
ناوی دایک و باوک: خەدیجە – محەمەد سەعید
کات و شوێنی شەهید بوون: ٨ی ئایاری ٢٠٢١ / مێردین
****
نازناو: رزگار کۆچەر
ناو و پاشناو: سەرحەد ئەریجەک
شوێنی لە دایکبوون: مێردین
ناوی دایک و باوک: سەلیمە - ساڵح
کات و شوێنی شەهید بوون: ٨ی ئایاری ٢٠٢١ / مێردین
****
نازناو: ئاگر قۆسەر
ناو و پاشناو: مەزڵوم قزل
شوێنی لە دایکبوون: مێردین
ناوی دایک و باوک: رەحیمە - خەلیل
کات و شوێنی شەهید بوون: ٨ی ئایاری ٢٠٢١ / مێردین
****
نازناو: باگەڕ تۆڵهەڵدان
ناو و پاشناو: رەمەزان ئاسلان
شوێنی لە دایکبوون: مێردین
ناوی دایک و باوک: روقییە - عوسمان
کات و شوێنی شەهید بوون: ٨ی ئایاری ٢٠٢١ / مێردین
****
نازناو: سلاڤ رۆناهی
ناو و پاشناو: هەدیە بالور
شوێنی لە دایکبوون: ئەدەنە
ناوی دایک و باوک: ئەمینە - محەمەد
کات و شوێنی شەهید بوون: ٨ی ئایاری ٢٠٢١ / مێردین
****
نازناو: باگەڕ سەرخۆبوون
ناو و پاشناو: بایرام کوزو
شوێنی لە دایکبوون: مێردین
ناوی دایک و باوک: عەزیزە - یوسوف
کات و شوێنی شەهید بوون: ٨ی ئایاری ٢٠٢١ / مێردین
ژ.ت