هەپەگە ناسنامەی چوار گەریلای ڕاگەیاند کە بە چەکی کیمیایی شەهیدکراون

هەپەگە ناسنامەی چوار گەریلای راگەیاند کە لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە لە وەرخەلی بە چەکی کیمیایی شەهید بوون، بەڵێن دووبارە دەکاتەوە کە تۆڵەیان لە “سوپای تورکی خوێنخۆر” بکاتەوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل – هەپەگە، رایگەیاند: دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە نیتوانی بە هێرشی داگیرکاری بەرفراوان لە ئاڤاشین، مەتینا و زاپ هیچ ئەنجامێک بەدەست بهێنێت تێکچوو، هەر بۆیە چەکی کیمیایی بە کارهێنا و لە دژی مرۆڤایەتی تاوانی ئەنجامدا.

هەپەگە ئاماژەی بەوەشکردووە، هەریەک لە هەڤاڵانی هێڤیدار، یەریڤان، بنەوش، عادل، بە ئیرادە و فیداکاریەکی گەورەوە شەڕیانکرد و داستانی گەرەیان تۆمارکرد، لە ئەنجامدا بە بۆردومانی چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، لە رۆژی ١٠ی ئەم مانگە شەهید بوون.

ناسنامەی شەهیدەکان بەم شێوەیەیە:

نازناو: هێڤیدار تربەسپی

پاشناو: ئاڵا خدر خەلەف

شوێنی لەدایکبوون: تربەسپی

دایک و باوک: خەرما –خدر

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ئاڤاشین

*

نازناو: یەریڤان کاتۆ

پاشناو: ماکبوو لەکلچ

شوێنی لەدایکبوون: شرناخ

دایک و باوک: عادیلە – ئەمین

کاتو شوێنی شەهیدبوون: ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ئاڤاشین

*

نازناو: بنەوش چیا

پاشناو: سەما سومبول

شوێنی لەدایکبوون: ئەرزڕوم

دایک و باوک: گوڵتەن – عەبدولحەمید

کاتو شوێنی شەهیدبوون: ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ئاڤاشین

*

نازناو: عادل گابار

پاشناو: یەعقوب کزئەسلان

شوێنی لەدایکبوون: وان

دایک و باوک: ساکینە- عەبدوڵا

کاتو شوێنی شەهیدبوون: ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ئاڤاشین

***

هێڤیدار ترسبەستی

 

عادل گابار

هەپەگە وێرای ئەوەی باسی لە خەبات و تێکۆشانی شەهیدانی کردووە، هەروەها وتی، " قاڕەمانانی وەرخەلێ هێڤیدار، یەریڤان، بنەوش و عادل کە ناوی خۆیان لە لاپەرەیەکی نوێی مێژووی کوردستاندا بە بەرخۆدانی نووسی و مزگێنی سەرکەوتنیان لە بەرانبەر دەوڵەتی داگیرکەری تورک راگەیاند، لە مێشک و دەروونی گەلەکەماندا جێگەی خۆیان گرت. هاوڕێ هێژاکانمان نوێنەری قاڕەمانی بڕیارداری هێڵی فیدایی ئاپۆیین. ئێمە لە سەرەتادا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی شەهیدان و هەموو گەلی کوردستان وڵاتپارێز دەکەین."

ف.ق